You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئایە مەسیح ڕۆڵەی مرۆڤە یان ڕۆڵەی خودایە ؟ !

ئایە مەسیح ڕۆڵەی مرۆڤە یان ڕۆڵەی خودایە ؟ !

ئایە مەسیح ڕۆڵەی مرۆڤە یان ڕۆڵەی خودایە ؟ !

ن: محمد ستار

باس لە دەسکاریەكی دەقێک لە دەقەکانی نێو ئنجیل دەکەین کە ئەم دەقە بوە بە کێشەی عەقیدەی نێوان مەزهەبەکانیان، لەم دەقەدا ئنجیل دان بەوەدا دەنێت مەسیح {ڕۆڵەی مرۆڤە} نەك ڕۆڵەی خودا .

هەر مرۆڤێكی خاوەن ئاین لەسەر زەوی بەهۆی دەقەکانی نێو ئاینەکەی بیروباوەڕی دادەمەزرێت، بەڵام گەر سێری زۆربەی دەقەکانی نێو ئنجیل بکەین دەبینین پێچەوانەی عەقیدە و بیروباوەڕی خودی گاوڕەکانە، چونکە گاوڕەکان دەڵێن مەسیحی ڕۆڵەی خودا هاتە سەر زەوی بۆ نەهێشتنی تاوانی مرۆڤایەتی و ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان، ئەمە بیروباوەڕی بەشێکیانە و مەسیح بە ڕۆڵە (کوڕ)ی خودا دەزانن وە بەشێکی تریان خودی مەسیح بە خودا دەزانن، بەڵام ئەم بیروباوەڕەیان پێچەوانەی دەقی نێو ئنجیلە .

پێش ئەوەی باسی دەسکاری ئەم دەقە بکەین ڕونکردنەوەیەك دەربارەی بابەتەکە دەدەین بۆ تێگەیشتن لێی .

عیسا لەگەڵ قوتابیەکانیدا بوو کاتێك کە خریك بوو ڕۆژانی لە خاچدانی نزیك ببێتەوە بەرەو قودس ڕۆشتن چەند نێردراوێکی ناردە لادێی سامیریەکانەوە تاکو شوێنی بۆ ئامادە بکەن، بەڵام خەڵکی ئەو لادێیە بە پێشوازیکردنیان ڕازی نەبوون چونکە بەرەو قودس دەڕۆشتن، کاتێ یاقوب و یوحەنای قوتابیانی ئەمیان بینی بە عیسایان وت دەتەوێ داوا بکەین ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە تا له ناویان بەرێ ؟ عیساش وڵامی دانەوە و سەرزەنشتی کردن پێی وتن ئێوە نازانن لە چ ڕوحێکن چونکە ڕۆڵەی مرۆڤ نەهاتوە گیانی خەڵکی لە ناو ببات بەڵکو بۆ ئەوە هاتوە ڕزگاریان بکات، لێرەدا کە دەڵێت {ڕۆڵەی مرۆڤ} مەبەستی خۆیەتی .

لەم سایتەوە ئەتوانن ئەم باسە بخوێننەوە: 
لوقا الفصل التاسع اصحاح ٤۹ ـــ ٥٦
www.wordproject.org

خوێنەری بەڕێز: باسەکەی ئێمە لەسەر دێڕی ٥٦ کە چۆن دەسکاریان کردوە . 
کاتێك کە قوتابیەکانی دەڵێن داوا لە خوا بکەین ئاگریان بەسەردا ببارێنێت عیساش لە وڵامدا سەرزەنشتیان دەکات و لە دێڕی ٥٦ پێیان دەڵێت {ڕۆڵەی مرۆڤ} نەهاتوە تا گیانی خەڵکی لەناو ببات بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات .
واتا مەبەستی خۆیەتی نابێت خەڵکی لە ناو ببات بەڵکو ئەبێ ڕزگاریان بکات، بۆیە داوا مەکەن ئاگریان بەسەردا ببارێ

دێینە سەر چاپی ئنجیله کوردیەکان له چاپە بەرگ سورەکەوە دەست پێ دەکەین: 
لوقا بەشی ۹ دێڕی ٥٦
[٥٦ چونکە ڕۆڵەی مرۆڤ نەهاتوە تاکو گیانی خەڵکی لە ناو ببات، بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات ئینجا چوونە گوندێکی دیکە].

سەرنجی سەرەتای دێڕ٥٦ دەڵێت {چونکە ڕۆڵەی مرۆڤ نەهاتوە تاکو گیانی خەڵکی لە ناو ببات، بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات}
وەك ئاشکرایە دەڵێت {ڕۆڵەی مرۆڤ} هاتوە بۆ ڕزگارکردنی گیانی خەڵکی نەك بۆ لە ناو بردنیان، جا لێرەدا کێشەکە بۆ کڵێسا دروست دەبێت کە ئەم دەقە پێچەوانەی بیروباوەڕی گاوڕەکانە کە عیسا بە خوا و بە کوڕی خوا دەزانن و پێیان وایە هاتووە بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤایەتی و پاککردنەوەیان لە تاوان، کەچی دەقەکە دەڵێت ئەوەی هاتوە بۆ ڕزگارکردنی گیانی خەڵکی {ڕۆڵەی مرۆڤ} بوە کەواتە عیسای خودا ڕۆڵەی مرۆڤە !!! کە ئەمە کێشەکەیە چونکە لای ئۆڕتۆدۆکسیەکان مەسیح خودایە
ئایە دەبێت خودا ڕۆڵەی مرۆڤ بێت ؟ !! 
لای پرۆستانتەکانیش کوڕی خودایە کەچی لەم دەقە دەڵێت {ڕۆڵەی مرۆڤە}، بۆیە ئەم دەقە پێچەوانەی عەقیدەی هەردوو مەزهەبەکەیە

لەبەرئەوە لە چاپەکانی تر هەستاون بە ڕەشکردنەوەی ئەو بەشەی سەرەتای دێڕی ٥٦ کە دەڵێت {چونکە ڕۆڵەی مرۆڤ نەهاتوە تاکو گیانی خەڵکی لە ناو ببات، بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات}
بەم شێوەیە نوسراوه
لە ئنجیلە بەرگ نەشخە سێگۆشەییەکە 
لوقا بەشی ۹ دێری ٥٦
[٥٦ ئینجا ڕۆشتن بۆ دێیەکی تر] .

دەبینین لەم چاپەد لە سەرەتای دێڕی ٥٦ ئەو بەشەی تێدا نەماوە کە دەڵێت {چونکە ڕۆڵەی مرۆڤ نەهاتوە تاکو گیانی خەڵکی لە ناو ببات، بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات}
ڕاستەوخۆ کۆتایی دێڕەکەیان داناوە کە نوسراوە (ئینجا چوونە گوندێکی دیکە)

بە هەمان شێوە لە چاپی ئنجیلە بەرگ سەوزەکە لە هەمان دەقی لۆقا بەشی ۹ دێڕی ٥٦ 
ئەو بەشەی سەرەتای دێڕی ٥٦ی تێدا نیە کە دەڵێت {چونکە ڕۆڵەی مرۆڤ نەهاتوە تاکو گیانی خەڵکی لە ناو ببات، بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات}
تەنها ئەوەندە نوسراوە کە دەڵێت
[٥٦ ئینجا چوونە گوندێکی دیکە] !

خوای گەورەش لە قورئانی پیرۆز دەربارەی ئەم دوو بیروباوڕەی گاوڕەکان دەفەرمێت:

(لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ)  المائدة ۷۲ 
واتا: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی، ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه (به‌مه‌رجێک) مه‌سیح وتوویه‌تی: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌و خوایه بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگاو سه‌ره‌نجامی ئاگره‌، ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت).

لە ئایەتی دوا ئەویش دەفەرمێت: 
(لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا إِلَٰهٌ وَاحِدٌ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)   المائدة ۷۳
واتا:سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا (له حاڵه‌تێکدا): هیچ خوایه‌ک، هیچ په‌روه‌ردگارێک نیه جگه له خوایه‌کی تاکو ته‌نها، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و گوفتاره نابه‌جێ و ناقۆڵایه‌یان کۆڵ نه‌ده‌ن، سوێند به‌خوا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت.

بەڵێ ئەمە قورئانی پیرۆزە بەم شێوەیە ئەفەرمێت هەردوو مەزهەبەکە بێباوەڕن، کەچی لە نێوان خۆشیان یەکتر بە بێباوەڕ دەزانن لەسەر ئەوەی بەشێکیان دەڵێت مەسیح خودایە و بەشێکیان دەڵێت کوڕی خودایە .

لە کۆتایشدا پەنا دەگرم بە خوای گەورە و دەڵێم  (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ①اللَّهُ الصَّمَدُ②لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ③ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ④) .

بۆ دڵنیابوون دەتوانن سێری نسخەکانی کتێبی پیرۆز بکەن بە زمانە جیاوازەکان کە چۆن لە نێو نسخەکاندا ئەم دەقە بەم شێویە دەسکرای کراوە .

لە نسخەی KJV ئنگلیزی بەم شێویە نوسراوە:
For the Son of man is not come to destroy men’s lives, but to save them. And they went to another village.
واتا: کوڕی مرۆڤ نەهاتوە گیانی خەڵکی لە ناو ببات بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات، ئینجا چوونە گوندێکی تر 
Son of man واتا کوڕی مرۆڤ

بەڵام لە نسخەی NLT بەم شێوەیە نوسراوە: 
So they went on to another village.
واتا: ئینجا چوونە گوندێکی تر .

لە نسخەی NIV بەم شێوەیە نوسراوە: 
Then he and his disciples went to another village.
واتا: ئینجا خۆی و قوتابیەکانی چوونە گوندێکی تر .

هەروەها لە نسخەی TR یونانی بەم شێوەیە نوسراوە 
ὁ γὰρ ὑιὸς τοῦ ἀνθρώπου οὐκ ἦλθεν ψυχὰς ἀνθρώπων ἀπολέσαι, αλλα σῶσαι καὶ ἐπορεύθησαν εἰς ἑτέραν κώμην
واتا: چونکە کوڕ (ڕۆڵە)ی مرۆڤ نەهاتوە تاکو گیانی خەڵکی لە ناو ببات بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات، ئینجا چوونە گوندێکی تر

υἱός ἄνθρωπος 
واتا کوڕی مرۆڤ

بەڵام لە نسخەی MGNT بەم شێوەیە نوسراوە: 
καὶ ἐπορεύθησαν εἰς ἑτέραν κώμην
واتا: ئینجا چوونە گوندێکی تر

www.blueletterbible.org

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە نسخەکانی عەرەبیش لە نسخەی (الترجمة فاندایك) بەم شێویە نوسراوە:
[لأَنَّ ابْنَ الإِنْسَانِ لَمْ يَأْتِ لِيُهْلِكَ أَنْفُسَ ، النَّاسِ بَلْ لِيُخَلِّصَ)). فَمَضَوْا إِلَى قَرْيَةٍ أُخْرَى] .
واتا: چونکە کوڕی مرۆڤ نەهاتوە تاکو گیانی خەڵکی لەناوببات بەڵکو بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات، ئینجا چوونە گوندێکی تر .

بەڵام لە نسخەی (الترجمة المشترکة) بەم شێوەیە نوسراوە: 
[فساروا إلى قَريةٍ أُخرى]
واتا: ئینجا چوونە گوندێکی تر

لە نسخەی (الترجمة البولسیة)شدا بەم شێوەیە نوسراوە:
[وانْطَلقوا الى قَرْيةٍ أُخرى].
واتا: ئینجا چوونە گوندێکی تر

سایتی نسخەکانی کتێبی پیرۆز بە زمانی عەرەبی 
WWW.albishara.net

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top