You Are Here: Home » بابەتەكانمان » مێش هەم دەردە هەم دەرمانە!

مێش هەم دەردە هەم دەرمانە!

مێش هەم دەردە هەم دەرمانە!

پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: «إذا وقع الذباب في إنا‌‌ء أحدكم فلیغمسه كله ثم لیطرحه، فإن فی أحد جناحیه دا‌‌ء وفي الاخر شفاء» (صحيح البخاري)، واته‌:(ئه‌گه‌ر مێشێك كه‌وته‌ خواردنه‌وه‌كه‌تانه‌وه‌، نقومی بكه‌ن پاشان فڕێی بده‌ن، چونكه‌ باڵێكی مێش ده‌رد و نه‌خۆشی پێوه‌یه‌ و باڵه‌كه‌ی تری شیفای تێدایه‌).
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ باس له‌ نهێنییه‌ك ده‌كات كه‌ مرۆڤ ناتوانێت له‌ خۆیه‌وه‌ قسه‌ی وا بكات، چونكه‌ هه‌رچه‌ند له‌ مێش و له‌ باڵی مێش وردبیته‌وه‌ هه‌رگیز ناتوانیت هه‌ست به‌ بوونی ده‌رد و نه‌خۆشی، یان هه‌ست به‌ بوونی ده‌رمان و شیفا بكه‌یت!!
مێشێك بگره‌ بیخه‌ره‌ به‌ر تیشكی خۆر، ماوه‌یه‌كی زۆر لێی وردبه‌ره‌وه‌ و ته‌ماشای باڵه‌كه‌ی بكه‌: ئایا ده‌رد و نه‌خۆشی ده‌بینیت؟ ئایا شیفا و ده‌رمان ده‌بینیت؟ بێگومان نه‌خێر، ئه‌ی ئه‌مه‌ چی یه‌ پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای لەسەر بێت) باسی لێ ده‌كات؟ ئایا ئه‌مه‌ ئاماژه‌ نییه‌ بۆ هه‌بوونی ئه‌و جیهانه‌ به‌رفراوانه‌ی زینده‌وه‌ره‌ ورده‌كان كه‌ به‌ وردبین (مایكرۆسكۆب) نه‌بێت نابینرێن؟ ئایا كه‌ی یه‌كه‌م جار میكرۆب بینرا؟
بۆ یه‌كه‌م جار زانای فه‌ڕه‌نسی (لویس پاستێر) له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له‌ ڕێگای مایكرۆسكۆبه‌وه‌ توانی زینده‌وه‌ره‌ ورده‌كانی وه‌ك میكرۆب ببینێت، له‌ دوای ئه‌وه‌ هۆكاری نه‌خۆشییه‌كان زانران و زانایان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌كتریا و میكرۆبی نوێیان ده‌دۆزییه‌وه‌… هه‌تا سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م هات و به‌كتریای باڵی مێشیان دۆزییه‌وه‌ و زانییان كه‌ مێش میكرۆبی نه‌خۆشی ده‌گوێزێته‌وه‌، له‌مه‌وه‌ مێش به‌ دوژمن سه‌یركرا به‌وه‌ی ته‌نیا هۆكاری نه‌خۆشییه‌. له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م و له‌ ساڵی (1933)دا نه‌خۆشی كۆلێرا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو له‌ هیندستان بڵاو بوه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر مردن، پزیشكانی دونیا باوه‌ڕیان وابوو ئیدی هیندستانیه‌كان هه‌موو ده‌مرن، چونكه‌ كۆلێرا بڵاو بۆته‌وه‌ و مێشێكی زۆریش له‌ وڵاته‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌. 
له‌ ناكاودا شتێكی سه‌یر ڕوویدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو به‌ بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن خه‌ڵكی به‌ره‌و چاكبونه‌وه‌ چوون. لیژنه‌یه‌كی پزیشكی له‌ ئه‌وروپاوه‌ هاتن بۆ هیندستان تا له‌مه‌ بكۆڵنه‌وه‌ و بزانن بۆچی خه‌ڵكی چاك ئه‌بنه‌وه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ هۆی مێشێكی زۆر كه‌ هه‌یه‌، ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌یان جۆرێك له‌ به‌كتریای تێچووه‌ كه‌ به‌كتریای كۆلێراكه‌ له‌ ناو ده‌بات، ئه‌وه‌شیان ناونا به‌كتریۆڤه‌یج واته‌ به‌كتریا خۆره‌، چونكه‌ به‌كتریای كۆلێراكه‌ی له‌ناو ده‌برد، بینیان ئه‌م به‌كتریا خۆره‌یه‌ له‌سه‌ر باڵێكی مێش هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌و كاته‌وه‌ زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت مێش ته‌نیا زیان به‌خش 
نییه‌ و ته‌نیا نه‌خۆشی پێوه‌ نییه‌ وه‌ك له‌ سه‌ده‌ی (19)دا وایان ده‌زانی، به‌ڵكو چاره‌سه‌رو شیفاشی پێوه‌یه‌. واته‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا زانایان نیوه‌ی فه‌رمووده‌كه‌یان ده‌رخست كه‌ تێیدا هاتووه‌: «فإن فی أحد جناحیه دا‌‌ء». و له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نیوه‌كه‌ی تری فه‌رمووده‌كه‌یان ده‌رخست «وفي الاخر شفاء»… له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م موعجیزه‌یه‌ كراو ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی سه‌د له‌سه‌د به‌و شێوه‌یه‌یه‌… پاك و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره‌ و درود و سڵاو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی( دروودی خوای لەسەر بێت) كه‌ زانیاری وه‌ها ورد و زانستی گه‌یاندووه‌، له‌سه‌رده‌مێكدا كه‌ هیچ كه‌س به‌ خه‌یاڵیشیدا نه‌هاتووه‌ و ئه‌مڕۆ زانستی نوێ ده‌یسه‌لمێنێت.

 

سه‌رچاوه‌:

وتاری م. عبدالمجید زیندانی

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top