You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی ئایەتی [والله یعصمك من الناس]

ئیعجازی ئایەتی [والله یعصمك من الناس]

ئیعجازی ئایەتی [والله یعصمك من الناس]

هەوڵەكان بۆ تیرۆر كردنی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) لە ڕێگای جەنگ و پیلاندانان لە لایەن بێباوەڕان و جولەكەكانەوە زۆر بوون. لەو میانەیەدا قورئان دابەزی و بەڵێنی بە پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) دا، كە لە دوژمنەكانی دەیپارێزێت، فەرمووی:

[يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ]المائدة/67

، واتە: ئەی پێغەمبەر و فرستادە، هەرچی فەرمان و پەیامێكت بۆ دابەزیوە لەلایەن پەروەردگارتەوە (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگەیەنە، خۆ ئەگەر بەو كارە هەڵنەسایت، ئەوە مانای وایە پەیامەكەیت (بەتەواویی) نەگەیاندووە (دڵنیاش بە كە) خوا دەتپارێزێت لە خەڵكی، بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنموویی قەوم و هۆزی بێ باوەڕان نادات.

لەدوای دابەزینی ئەم ئایەتە پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرمانی بەو هاوەڵانە كرد كە پاسەوانیان دەكرد، فەرمووی: “ئێوە بڕۆن، ئیتر پاسەوانیم مەكەن، چونكە خوا دەمپارێزێت“.

پیلانەكان زۆر بوون، بەڵام خودا بۆ هینانەدی بەڵێنەكەی، هەمویانی پوچەڵ كردەوە، ئاشكرایە دوای پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) سیان لە چوار خەلیفەكە شەهید كران، هەرچەندە لەو كاتەدا ئیسلامیش بەهێزتر دەبوو ، بێباوەڕان دوور خرابوونەوە و ئاسایش بەرپاببوو، كە لەسەردەمی پێغەمبەر دا بەو جۆرە ئاسایش دەستەبەر نەبوو، بەڵام بەرگری خودایی پێغەمبەری ڕزگار كرد ، و هەتا دواین ساتی لە بانگەواز بەردەوام بوو و پاسەوانەكانیشی لەخۆی دوورخستەوە، لە كۆتایشدا بەڵینی خودا هاتە دی.

         

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top