پۆشینی ئێسكه‌كان به گۆشتن
زانستی كۆرپه‌له‌زانی لقێكه له زانسته پزیشكیه‌كان كه له دروست بوون و گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له له ڕه‌حمی دایكاندا ده‌دوێت، به‌وه‌ش كه له به‌ر ده‌ستدایه مێژووی كۆرپه‌له‌زانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له(6) سه‌ده پێش زایین.
هه‌ر له‌و كاته‌وه شاره‌زایانی بواری كۆرپه‌له‌زانی پێیان وابوو كه سه‌ره‌تا گۆشت دروست ده‌بێت پاشان به‌دواییدا ئێسك دێت، یان ئێسكه‌كان له ناو گۆشته‌كاندا دروست ده‌بن، ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه‌دا ده‌وترا گۆشت و ئێسك به‌یه‌كه‌وه و له یه‌ك كاتدا دروست ده‌بن و گه‌شه ده‌كه‌ن!
ئه‌م بیر و بۆچونانه به‌رده‌وام بوو، هه‌تا به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانسته تاقیگه‌ییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیادا و دروست بوونی مایكرۆسكۆب ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماند كه یه‌كه‌م جار شانه كڕكڕاگه‌كانی كۆرپه‌له كرداری به ئێسك بوون(ossifications)ی به‌سه‌ردا دێت، دوای ئه‌وه خانه ماسولكه‌كانی كه ده‌ستنیشان كراوه له شانه‌كه‌ی ده‌وری ئێسكه‌كه كۆ ده‌بنه‌وه و له ده‌وری ئێسكه‌كه ده‌پێچرێن، واته ئێسكه‌كانی كۆرپه‌له كه دروست ده‌بن، دواتر ئه‌و ئێسكانه به گۆشت داده‌پۆشرێن.
ئه‌م ڕاستییه‌ش له چه‌ندین كتێبدا باسكراوه و چه‌ندین پزیشكی پسپۆڕی ئه‌م بواره ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه و سیمینار و كۆڕیان بۆ به‌ستووه.
زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه بۆته به‌رنامه و پڕۆگرامی زۆرێك له كۆلێجه پزیشكییه‌كان له‌م بواره‌دا، یه‌كێك له‌و كتێبانه ناوی
(the developing Human)ه. كه باسی دروست بوون و گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له ده‌كات، ده‌ڵێت: «خانه ماسولكه‌كان له(myoblast) وه كه خانه‌ی دروستكه‌ری سه‌ره‌تایی ماسولكه‌ن دروست ده‌بن و دوایی ده‌وری ئێسكه‌كان ده‌ده‌ن.» كاتێك كه ئێسكه‌كانی هه‌یكه‌لی له‌ش دروست ده‌بن چینه خانه‌ی ناوه‌ڕاستی كۆرپه‌له كه ماسولكه‌كان دروست ده‌كه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ن به كۆبوونه‌وه له شێوه‌ی تۆپه‌ڵی له‌شییدا له پشت و سكدا، كه پاشان ئه‌م ماسولكه دروست بووانه هه‌ڵ ده‌ستن به داپۆشینی ئێسكه دروست بووه‌كان.
هه‌روه‌ها له چه‌ند دێڕێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: «له هه‌فته‌ی حه‌وته‌مدا، ئێسكه په‌یكه‌ره‌كان دروست ده‌بن له له‌شدا و شێوه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت له كۆرپه‌له‌دا، له كۆتایی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م له سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی هه‌شته‌م ماسولكه‌كان شێوه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن و ده‌وری ئێسكه‌كان ده‌ده‌ن»، هه‌ر بۆیه داڕشته قورئانی یه‌كه پیتی(ف)ی به‌كارهێناوه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو قۆناغه كه مانای به‌دواییه‌كدا ده‌گه‌یه‌نێت.. بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی وایان ده‌زانی ده‌قه‌كانی قورئان پێچه‌وانه‌ی یاخود به‌ره‌نگاری زانست ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زانستی كۆرپه‌له‌زانی مۆدێرن ئه‌م گومانانه ڕه‌وینه‌وه، سوپاس بۆ خودای گه‌وره قورئانی پیرۆز پێش (14) سه‌ده زۆر به وردی ئه‌م ڕاستییه‌ی بۆ وێناكردووين كاتێك ده‌فه‌رموێت: ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَالمؤمنون١٤.
واته: له‌وه‌ودوا نوتفه‌مان كردووه به خۆهه‌ڵواسه‌رێك پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌كه‌مان كردووه به جوراوێك، ئینجا جوراوه‌كه‌مان به په‌یكه‌ری ئێسك گۆڕیوه و به گۆشت په‌یكه‌ری ئێسكه‌كه‌مان داپۆشیوه، ئه‌وسا له شێوه‌یه‌كی تردا ده‌رمان هێناوه، به‌ڕاستی خوای مه‌زن به‌رز و پیرۆز و موباره‌كه و چاكترین به دیهێنه‌ر و چاكترین دروستكاره.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه موعجیزه‌كانی قورئان تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌رده‌وامن… ده‌رگاش كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌موو كه‌سێكدا كه تێڕوانین و بیركردنه‌وه و شتی تازه و زیاتر له قورئانی پیرۆز فێربێت چونكه ئیعجاز و جوانی و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی قورئان بێ كۆتاییه.
سه‌رچاوه: هه‌ردوو كتێبی
1) the developing human ..Keith L moore..8th edition
2) Langmans medical embryology..T.W.Sadler
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.