کاریگەریی پوختەی ڕەشکە لە سەر ئەنزیمەکانی زیندەگۆڕانی نیوکلیوتیدە ئەڵقەییەکان لە شانەکاندا

4147 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

تێزی دکتۆرای توێژەر: وەدیعە ساڵح بەکر له‌ زانكۆی (سوانزی) له‌سه‌ر:

کاریگەریی پوختەی ڕەشکە لە سەر ئەنزیمەکانی زیندەگۆڕانی نیوکلیوتیدە ئەڵقەییەکان لە شانەکاندا


“وەدیعە ساڵح بەکر” بڕوانامەی دکتۆرای لە پسپۆڕی کیمیای ژیانیدا لە زانکۆی (سوانزی) لە (بەریتانیا) بەدەست هێناوە، ناونیشانی تێزی دکتۆراکەی: “دابەشکردن و کاریگەریی پێکهاتەکان لەسەر ئەنزیمەکانی زیندەگۆڕانی نیوکلیوتیدە ئەڵقەییەکان لە شانەکانی شیردەرەکاندا.” توێژینەوەکە لە بەرنامەی خوێندنی باڵای خوێندکارە ئافرەتەکاندا ئەنجام درا و، بە سەرپەرشتی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی (الملک عبدالعزیز)دا، “پرۆفیسۆر ئیریک بڕاون” و”دکتۆر جەلال خان” سەرپەرشتیاری تێزەکە بوون.
توێژەر لە بەشی پێنجەمی تێزەکەیدا، توێژینەوەی دەربارەی کاریگەری پوختەی ڕەشکە کردووە لەسەر هەندێک لە ئەنزیمەکانی ناوكی لە شانەکاندا، هەر بۆیە لێرەدا زیاتر جەخت لە سەر ئەو بەشەی تێزەکەی دەکەینەوە.
پێشەکی:
توێژەر لە سەرەتادا توێژینەوەکانی دیکەی لەبارەی ڕەشکەوە خستۆتە ڕوو، باسی لەوە کردووە کە چەندین ڕاپۆرتی دەرمانسازی لەبارەی ئەو کاریگەرییە ڕوون و ئاشکرایانەوە هەیە کە پوختەی ڕەشکە لە چارەسەرکردندا هەیەتی.
بۆ نموونە کاتێک پوختەی ڕەشکە لە ڕێگەی دەمەوە بە جرج دەدرێت، دەرئەنجام جگەری لە ژەهری جگەر دەپارێزێت کە ئەنزیمی ( گلکتۆز ئەمین) هانی دەردانی دەدات. توێژەرەکەی پێشوو ئاماژەی بەوە داوە کە ڕۆنی ڕەشکە هیچ گۆڕانکاریەک لە فرمانەکانی جگەردا دروست ناکات (El-Dakhakhny et al 1994)هەندێک لێکۆڵینەوەی تریش دووپاتی دەکەنەوە کە ڕۆنی ڕەشکە ڕۆڵێکی کارا و بەهایەکی بەرزی لە چارەسەرکردنی تەنگەنەفەسیدا هەیە Gommaa et al, Chakravaty, 1993)). هەروەها توێژەر ئاماژە بە ڕۆن و ماددەی پیمۆکینۆن دەدات (Houghton et al, 1995) کە کاردەکەن بۆ دابەزاندنی ئەنزیمەکانی “لیپۆئۆکسجینەیز” و “سایکلۆئۆکسیجینەیز” (Lipoxoxygenase Cyclooxygenase,) دەکەن ، هەروەها هەردووکیان کاریش دەکەن بۆ دابەزاندنی چالاکی تێکشکانی ئۆکسانی چەوریەکان (Peroxidation)ی لە ناو مێشکدا.
“تۆپۆزادە”ی توێژەرلەگەڵ چەند توێژەرێکی دیکەشدا بۆیان دەرکەوت کە ڕۆنی ڕەشکە کاریگەرییەکی دژە بەکتریای بەهێزی هەیە و، هەروەها بەسەرکەوتوویی پێکهاتە چالاکەکانی لە چارەسەرکردنی هەوکردنی گوێ و ئازارەکانی شەویلاگی سەرەوەدا بەکارهاتووە (Toppozada et al, 1963; Agarwal et al) .
یەکێک لە سوودەکانی ڕەشکە کە لەم دواییەدا دەرکەوتووە، بریتییە لە کاریگەرییە ڕاستکردنەوەکەی لە خانەنەکانی (T helper cells TH) دا بە م شێوەیە سیستمی بە رگری زیاد دەكات دەیگۆرێت بۆ چە ند شێوەیە كی كاراتر (1990 EL-Kadi, et al) بەپێی تاقیکردنەوەکانیش ڕۆنی ڕەشکە بەشێوەیەکی کیمیایی ڕێگە لە دروست بوونی وەرەمەکانی پێست دەگرێت لە جرجەکاندا (EL-Moufty et al,1995).

هەردوو توێژەر “باسیل و ئیروا” (Basil and Erwa, 1993) توێژینەوەیان لەسەر کاریگەریی ڕەشکە کرد لە سەر کرداری هەرسکردن لە مشکەکاندا و, ڕوونیان کردەوە کە باشبوونێک دژ بە کاریگەری خانە کەڕووییەکانی کاندیدا ئالبیکانس (Candida albicans) هەیە، هەروەها “سالم” و چەند توێژەرێکی دیکەش (Salem et al 1995) بۆیان دەرکەوت کە گۆڕانکارییەکی ئاشکرا نییە لە ئاستەکانی پرۆتینی بەرگری لە جۆری ج (Immunoglobulin G) لە (20) نەخۆشدا، بەڵام تێبینیان کرد کە زیادبوونێکی بەرچاو بەدی دەکرێت لە خرۆَكە سپیە كاندا،، لە هەمان توێژینەوەشدا ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە کاری هەرسکردنی تۆوی ڕەشكە لە نەخۆشەکاندا دەبێتە هۆکاری باشبوونی کاری جگەر، هەروەها “کرۆبەر” (Kreober, 1993) دووپاتی کردەوە کە تۆوی ڕەشکە و ڕۆنەکەی کاریگەریی لەسەر دەردانی میز هەیە. هەروەها “کانا” کە توێژەرێکی دیکەیە (Kana,1993) ئاشکرای کردووە کە ڕۆنی ڕەشکە تایبەتمەندی ئازارشکێنی هەیە بۆ ئازارەکانی کۆئەندامی دەمار لە هەریەک لە مشک و جرجەکاندا. توێژەرێکی دیکەش کە ناوی (تاهیر)ە دەڵێت کە ئەو ڕۆنە پەرشەوەبووەی لە ڕەشکەوە دەردەچێت، گرژبوونی بۆرییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پوختەی ڕەشکە (Nigella sativa) وەک چارەسەرێکی پزیشکی بەکاردێت بۆ چالاککردنی ئەنزیمی ئەدینیلیل سایکلەیز (Adenylyl Cyclase) کە بەرپرسە لە هەندێک گۆڕانکاری جۆریی لە قۆناغەکانی تەمەندا.زۆربە ی پێكهاتە كانی نا و خا نە كان لەم ئە نزیمە پێكدێت بە شدارە لە هە موو زیندە چلاكیە كانی نا و خانە كان.
سه‌رچاوه‌:
گۆڤاری (الإعجاز العلمی), ژماره‌: 5، لا: 58-59.
http://www.eajaz.org/index.php/component/content/article/63-Fifth-Issue/575-Effect-of-black-bean-extract

Share Button

4147 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top