You Are Here: Home » بابەتەكانمان » هه‌وره‌ بروسكه‌… دیارده‌یه‌كی ترسناك و سوودبه‌خش

هه‌وره‌ بروسكه‌… دیارده‌یه‌كی ترسناك و سوودبه‌خش

هه‌وره‌ بروسكه‌… دیارده‌یه‌كی ترسناك و سوودبه‌خش

ئەندازیار: هاوڕێ تارق

هەورە بروسکە یەکێکە لە دیاردە باوەکان بەڕێژەیەک لە هەر چرکەیکدا 100 بروسکە لە زەوی دەدات کە دەکاتە زیاد لە3 ملیار بروسکە لە ساڵێکدا، هەورە بروسکە تریشقەیەکی کارەبایی مەزنە لە نێوان هەور و زەویدا، لە سەرەتادا هەوا وەک نەگەیەنەرێک دەور دەبینێت لە نێوان تەوژمی بارگە سالبی نێوان هەورەکان و بارگە موجەبی سەر زەوی، بەڵام کاتێک کەڵەکەبوونێکی زۆری بارگە سالب لەبەشی خوارەوەی هەورەکان ڕوودەدات هەوا چیتر توانای ڕاگرتنی نابێت سەرنجام بارگە سالبەکە لە زەویدا خاڵی دەبێتەوە بە شیوەی بروسکە.

هەورە بروسکە لە بەشێکی زۆر کەمی چرکەیکدا ڕوودەدات و گەرمییەکی هێندە زۆر دەردەکات کە دەکاتە 27000 پلەی سەدی واتە پێنج ئەوەندەی گەرمی ڕووی خۆر! ئەم گەرمییە زۆرەش بەو ماوە کەمە و دروست بوونی پەستانێکی زۆر، وا دەکات کە هەوای چواردەوری بە خێرای بکشێت و هەزەیەکی کتوپڕ وەک تەقینەوە لە نێوان تەنۆلکەکانی هەوا دروست بکات کە لەشیوەی دەنگ دەیبیستین، بەڵام سەڕەڕای ترسناکی ئەو دیاردەیە هەورە بروسکە سودێکی زۆر بەزەوی دەگەینێت، چونکە بەردەوام لە زەویەوە تەوژمی بارگە سالب بەرز دەبێتەوە، هەورە بروسکە ئەم تەوژمە دووبارە دەگەڕێنێتەوە بۆ زەوی، ئەگەر هەورە بروسکە نەبوایە ئەوا زەوی هاوسەنگی کارەبایی هەوای لە ماوەی 5 خولەکدا لە دەست دەدا.

سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە هەورە بروسکەی هەم کردووەتە مایەی ترس و هەم سود و هیوا بەخش:
(هُۆ الَّذی یُڕیكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا ۆطمَعًا) (خوا ئەو زاتەیە، كە هەورە بروسكەكانتان نیشاندەدات، هاوڕێ لەگەڵ ترسداو ئومێد و هیوابەخشیشە) [الرعد: 12

سەرچاوە:
Society, National Geographic. “Lightning Facts, Lightning Information, Lightning Videos, Lightning Photos – National Geographic.” National Geographic. N.p., n.d. Web. 19 Oct. 2016.

“Lightning FAQ.” NOAA National Severe Storms Laboratory. N.p., n.d. Web. 19 Oct. 2016.

“What Causes the Sound of Thunder?” What Causes the Sound of Thunder? Everyday Mysteries:Fun Science Facts from the Library of Congress). N.p., n.d. Web. 19 Oct. 2016

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top