You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » ئه‌ندازه‌ » ڕیزی نوێژخوێنان

ڕیزی نوێژخوێنان

ڕیزی نوێژخوێنان

ئاماده‌کردنی:

محمد جنیدی ظاهر (فێرخواز له‌ زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی/کۆلێژی پزیشکی ددان)

 ئەگەر سەرنجی ڕیزی نوێژخوێنان بدەین، دەبینین لە نزیک کەعبەی پیرۆزدا ڕیزی نوێژخوێنان بە شێوەیێکی بازنەیی یاخود کەوانەییه‌ و لە دووریشەوە بە شێوەی هێڵییه‌ (ڕاسته‌)، له‌ شوێنه‌ نزیکه‌کاندا هەتا ئەگەر ئەو نوێژخوێنانە ژمارەشیان کەم بێ، بۆ ئەوەی ڕووبکەنە کەعبەی پیرۆز ئەوا ڕیزەكانیان لار دەكەنەوە. بەڵام لە شوێنە دوورەکان لە کەعبەی پیرۆز (بۆ نموونە ئێمە لە مزگەوتەكانی كوردستاندا)، نوێژخوێنان هەتا ئەگەر ژمارەیان هەمان ژمارە یاخود زیاتریش بێ لەوانەی پێشوو ئەوا بەشێوەیێکی ڕاست ڕیز دەبەستن نەک کەوانەیی …

سەرەتا، هەر وەک زانراوە دروشمه‌ ئیسلامییەکان لەگەڵ تێكڕای گەردوون و درووستکراوەکان لەبەر ئەوەی لە هەمان سەرچاوەوە فەرمانیان وەرگرتووە، هەمان خودای کارزان و کاربەجێ خاوەنیان و بەدیهێنەریانە، ئەوا لێکچوون و هاوبەشی پەی پێ ئەبرێ لە نێوانیاندا. وە خۆشیان لە ڕێگەی لێکچوونیانەوە پێمان دەڵێن کە هەمان سەرچاوە، هەمان بەدیهێنەرمان هەیە، ئینجا سەبارەت بە شێوازی ڕیزبەستنی نوێژ خوێنان لە نزیک و دووری کەعبەی پیرۆز، بە هەمان شێوە ئەبینین ئەم شێوازی ڕیزبەستنە لێکچووی بەدیهێنراوێکی تری بەدیهێنەری کار بەجێیە. لە ڕووی زانستی فیزیاوە، کاتێک شەپۆلێک بە شێوەیێکی بازنەیی (یان گۆیی) بڵاوئەبێتەوە، وەک لە کاتی خستنی تەنێک بۆ ناو ئاو، وە هەروەها لە نواندنی شەپۆلە دەنگییەکاندا دەبینرێت. ئەوا بازنەکە تا دوور بکەوێتەوە لە سەرچاوەکەیەوە گەورەتر دەبێت، بەمەش ئەگەر بەشێکی دیاریکراو لە هەر یەک لەو بازنە شەپۆلیانە وەربگرین لە نزیکەوە وە پاشان لە دووری سەرچاوەکەوە، دەبینین کەوا تا دوور بکەوێتەوە لە سەرچاوەکەیەوە بەرە بەرە شێوەیەکەی ڕاست دەبێتەوە و شێوەیێکی هێڵی وەردەگرێت. (1)

ئینجا، سەبارەت بە شێوازی ڕیزبەستنی نوێژ خوێنان لە نزیک و دووری کەعبەی پیرۆز، بە هەمان شێوە ئەبینین ئەم شێوازی ڕیزبەستنە لێکچووی بەدیهێنراوێکی تری بەدیهێنەری کار بەجێیە. لە ڕووی زانستی فیزیاوە، کاتێک شەپۆلێک بە شێوەیێکی بازنەیی (یان گۆیی) بڵاوئەبێتەوە، وەک لە کاتی خستنی تەنێک بۆ ناو ئاو، وە هەروەها لە نواندنی شەپۆلە دەنگییەکاندا دەبینرێت. ئەوا بازنەکە تا دوور بکەوێتەوە لە سەرچاوەکەیەوە گەورەتر دەبێت، بەمەش ئەگەر بەشێکی دیاریکراو لە هەر یەک لەو بازنە شەپۆلیانە وەربگرین لە نزیکەوە وە پاشان لە دووری سەرچاوەکەوە، دەبینین کەوا تا دوور بکەوێتەوە لە سەرچاوەکەیەوە بەرە بەرە شێوەیەکەی ڕاست دەبێتەوە و شێوەیێکی هێڵی وەردەگرێت. (1

ئەگەر سەیری بازنەی نوێژخوێنانیش بکەیت، دەبینی کەوا تا دوور بکەوینەوە لە کەعبەی پیرۆزەوە بازنەکە گەورەترە. وە ئەگەر بەشێکی دیاریکراوی نوێژخوێنان لە بازنە نزیکەکانەوە وەربگرین (بۆ نموونە ۲٠ کەس لە ڕیزی یەکەم یان دووەم) وە بەراوردی بکەین بەو بەشە دیاریکراوە واتا بە هەمان ژمارەی نوێژخوێنان لە ڕیزە دوورەکاندا (بۆ نموونە ۲٠ کەس لە ڕیزی ٤٠ یان ٤۵)، دەبینین کەوا ئەو نوێژخوێنانەی ڕیزە دوورەکان کەوانەیەکیان پێکهێناوە کە زیاتر کراوەیە به‌ به‌راورد بەو کەوانەیەی کە نوێژخوێنە نزیکەکان پێکیان هێناوە. وە ئەگەر زیاتر دوور کەوینەوە، کەوانەکە کراوەتر دەبێت و خەریکە ببێتە هێڵێکی ڕاست، ئەگەر ۲٠ کەسەکەمان لە مزگەوتێکی کوردستان وەرگرت ئەوا دەبینی کەوا بە تەواوی هێڵێکی ڕاست دروست بووە، بگرە زۆر زیاتر لە ۲٠ نوێژخوێنیش وەربگری هەر هێڵێکی ڕاست دروست دەکەن چونکە زۆر دوورن لە سەرچاوەکەوە واتا زۆر دوورن لە کەعبەی پیرۆزەوە (سەیری وێنەکان بکە).

لە کۆتاییدا، من و تۆی نوێژ خوێن ڕەنگە لەگەڵ هەندێ نوێژخوێنی وڵاتانى سوریا، میسر، لیبیا، سودان، ئەسیوبیا، سۆماڵ، عومان و ئیران…هتد. بکەوینە سەر هەمان بازنەی نوێژخوێنان.2 واتا تۆ لە مزگەوتەکەت لە ڕیزێکی نوێژی بە کۆمەڵدا دەکرێ ڕیزەکەت تەواوکەری ڕیزێک(بازنەیێک) بێت لەو وڵاتانەدا ئەمەش بەپێی دووریمان لە کەعبەی ڕووگەوە، ئەو شوێنانەی هەمان دووریان هەیە بە وردی، دەکەونە سەر هەمان بازنە. وە پێویستە ئەوەش بزانین کە بەهۆی تێ ڕامان(تدبر)ـمان لە ئاینی پەروەردگار، دەتوانین زۆر زیاتر لەوە تێ بگەین کە پێش بینی دەکەین. چونکە دەمانتوانی بەهۆی شێوازی وەستانمان لە نوێژی بە کۆمەڵ تێبینی ئەوەمان کردبا و لەو ڕاستییە زانستییە تێ گەیشتباین کە چۆن شەپۆلە بازنەییەکان بڵاودەبنەوە، وە لە هەندێ گۆڕانکاریش کە بەسەر شەپۆلە بازنەییەکاندا دێن، کە بەهۆی دوورکەوتنەوەیان لە سەرچاوەکانیانەوە دێتە ڕێیان.

 

سه‌رچاوه‌:

  • ‘زانست بۆ هه‌مووان- فيزيا- کتێبی خوێندکار – پۆلی دوازده‌هه‌می زانستی’، چاپی سێیه‌م 2013 ز، به‌شی 4، به‌ندی 4-1 (شه‌پۆله‌ ده‌نگیه‌کان-Sound Waves)، لاپه‌ڕه‌100-101.
  • Google map.

 

که‌عبه‌ی پیرۆز و شێوازی وه‌ستانی نوێژخوێنان

 

 

نواندنی شه‌پۆله‌ ده‌نگییه‌کان

 

چۆنییه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌کانی ئاو، دوای خستنه‌ ناوه‌وه‌ی ته‌نێک

سه‌یری هێڵه‌ پچڕ پچڕه‌ ڕه‌شه‌کانی هه‌رسێ وێنه‌که‌ بکه‌ (که‌ لاری شه‌پۆله‌کان ده‌ستنیشان ده‌کات)، و تێبینی ڕاستبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌که‌ بکه‌ به‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه‌.

نواندنی شه‌پۆله‌ ده‌نگییه‌کان

 

تێبینی ڕاستبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌کان بکه‌، به‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌ سه‌رچاوه‌که‌یانه‌وه‌.

 

لێکچوونی نێوان بڵاوبوومه‌وه‌ی شه‌پۆله‌ ده‌نگییه‌کان و وه‌ستانی نوێژخوێنان

 

Google map

به‌ نزیکه‌یی ده‌بینین ئه‌م شوێنانه‌ ده‌که‌ونه‌ سه‌ر هه‌مان بازنه‌، واتا هه‌مان دووریان هه‌یه‌ له‌ که‌عبه‌ی پیرۆز، که‌واته‌ ڕیزی نوێژخوێنانیان ته‌واوکه‌ری یه‌کتری ده‌بن.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top