You Are Here: Home » بابەتەكانمان » يەكەمين كۆنگرەى زانستيى ناوەندى كوردستان بۆ ئيعجازى زانستى لە قورئان و سوننەتدا لە ژێر دروشمى: (ئیعجازی قورئان و سوننەت هاندەرە بۆ توێژینەوەی زانستیی)

يەكەمين كۆنگرەى زانستيى ناوەندى كوردستان بۆ ئيعجازى زانستى لە قورئان و سوننەتدا لە ژێر دروشمى: (ئیعجازی قورئان و سوننەت هاندەرە بۆ توێژینەوەی زانستیی)

كوردى العربية

يەكەمين كۆنگرەى زانستيى

ناوەندى كوردستان بۆ ئيعجازى زانستى لە قورئان و سوننەتدا

لە ژێر دروشمى:

(ئیعجازی قورئان و سوننەت هاندەرە بۆ توێژینەوەی زانستیی)

20-21 ئەيلول 2017

هەرێمى کوردستان- سلێمانی

______________

پێشەكى:

قورئانى پيرۆز و سوننەتى صەحيحى خاوێن، چەندين نيشانە و بەڵگەى لە ژمارە بەدەريان لەخۆ گرتووە لەسەر ئەوەى كە لە لايەن خواى گەورەوە ئاراستە كراون و لەسەر ڕاستگۆيى دواهەمين پێغەمبەر ﷺ لەو پەيامەيدا كە لاى خواى گەورەوە هێناويەتى. زانايانيش، بە چەندين لێكۆڵينەوە و شيكردنەوەى جۆراوجۆر، گەلێ لايەنى “ئيعجاز”يان تاوتۆێ كردووە كە لەم دوو سەرچاوەيەوە ئاشكرابوون. لە ئەنجامى ئەمەشدا چەندين لێكۆڵينەوەى “ئيعجازى” لە كتێبخانەى قورئانيدا پێكهات، چ لە هۆنين و ڕەوانكاريى قورئان، چ لە شێواز و دانستەكانى، چ لە واتا و ئاماژەكانى، چ لە زانست و باسەكانيدا. هەروەها لە “سوننەتى پيرۆز”يشدا، ئەوە بوو بوارەكانى ئيعجازى بەيانى و مێژوويى و تەشريعى هاتنە كايەوە.

ئەم سەردەمەى ئێمەش بە چەندين گەشەى مەزن و ناوازە لە زانست و تەكنەلۆژيادا تايبەتمەندە و، بە هۆى پێشكەوتنى زانستى‌يەوە جۆرێكى ديكەى “ئيعجاز” پێكهات كە توێژەران بە زاراوەى “ئيعجازى زانستى” گوزارشتيان لێ كردووە و، بووەتە هۆكارێكى زانستيى دروست و زمانێكى هاوچەرخانەى ئەوتۆ كە هەمووان لێى تێدەگەن، بۆ بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەوەى كە قورئانى پيرۆز نيگايەكە لە لايەن خواى گەورەوە هيچ ناڕەواييەك توخنى ناكەوێت و، لەسەر ڕاستيى پێغەمبەرێتيى پێغەمبەرى سەروەرمان محەممەد ﷺ.

ناوەندەكەى ئێمەش (ناوەندى كوردستان بۆ ئيعجازى زانستيى لە قورئان و سوننەتدا) لە يەكەمين قۆناغى خۆيدا پتر بايەخى بە سازدانى سيمينار و كۆڕبەند و، بڵاوكردنەوەى كتێب و ناميلكەى ئيعجازى و، دەركردنى گۆڤارى وەرزيى (هەيڤ) دەدا. لەم قۆناغە نوێيەشدا ناوەندەكەمان ڕووى بايەخدانى ئاراستەى گرێدانى كۆنگرە زانستييەكان كردووە لە سەرجەم لقەكانى “ئيعجاز”دا، هاوكات لەگەڵ گەشەپێدانى چالاكى‌يەكانى پێشووى. ئێستاش ناوەندەكەمان لە ژێر ناونيشانى (ئيعجازى قورئان و سوننەت هاندەرە بۆ توێژنەوەى زانستيى) يەكەمين كۆنگرەى زانستيى خۆى گرێ دەدات.

خوازيارين لە زانايان و توێژەرانى بەڕێزى بوارە جۆراوجۆرەكانى “ئيعجاز” كە بە توێژينەوەكانيان بەشدارى لەم كۆنگرە زانستى‌يەدا بكەن، لە سنوورى تەوەرەكانى كۆنگرە و لە ناوەندى مەرجە پێويستەكانى توێژنەوەى زانستى، بە تايبەت ئەو هەل و مەرجانەى كە لە توێژينەوەكانى تايبەت بە “ئيعجازى زانستى”دا پێويستن.

تەوەرەكان:

1- ئیعجاز لە زانستە تاقیکاريیەکاندا:

أ-  پزیشکی و زیندەوەرزانی.

ب‌- فیزیا و گەردوونناسی.

ج‌- کیمیا و ماددەکان.

د‌- زەویناسی و دەریاکان.

هـ- کشتوکاڵ.

2- ئیعجازی بەیانیی:

أ- ڕەوانبێژی.

ب‌- زمانەوانیی.

3- ئیعجازی غەیبیی و مێژوویی.

4- ئیعجاز لە زانستە مرۆییەکاندا:

أ- تەشریعی.

ب‌-  دەروونناسیی و پەروەردەیی.

ج‌- کۆمەڵناسی.

د‌- جوگرافی.

مەرج و ڕێنماییەکانی توێژینەوەی پێشکەشکراو:

1- زمانی توێژینەوەکە: کوردی، عەرەبی، یان ئینگلیزی.

2- پێویستە توێژینەوەی پێشکەشکراو هەموو ئەو مەرج و ڕێنماییانەی تێدا ڕەچاو کرابێت کە بۆ توێژینەوە زانستییەکان پێویستن، لە دیاریکردنی وردی بابەتەکە و تەوسیقکردنی زانیاريیەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە زانستییەکان.

3- پێویستە سەبارەت بە یەکێک لەو تەوەرانە بێت، کە دەستنیشان کراون و، پێشتر  بڵاونەکرابێتەوە.

4- فۆنتی بەکارهاتوو لە توێژینەوەکەدا: بۆ زمانى کوردى و عەرەبى (Unicode) بێت، بۆ زمانى ئینگلیزیش (Times New Roman) بێت. قەبارەی فۆنتەکە (14) بێت و، قەبارەی ناونیشانەکان (16) و، قەبارەی پەڕاوێز (12) بێت.

5- قەبارەی توێژینەوەکە لە (25) لاپەڕە بە قیاسی (A4) زیاتر نەبێت..

6- سلایدەکان پێشتر بگاتە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە.

کات و شێوازی ناردنی توێژینەوەکان:

1- توێژینەوەکان دەنێردرێن بۆ لیژنەی ئامادەکاريی كۆنگرە، بە شێوازی ئەلکترۆنی و،  پڕكردنـەوەى فۆڕمى بەشدارى لە ڕێگاى ئەم لينكەوە: (www.haiv.org/conference) و ناردنى توێژينەوە و پوختەكەى بە فايلى Word و PDF.

2- لەگەڵ توێژینەوەکەدا نوسخەیەک لە ژیاننامەی کەسیی و وێنەیەکی کەسیی ڕەنگاوڕەنگ هاوپێچ بکرێت.

3- ناردنی پوختەی توێژینەوەکە بۆ لیژنەى زانستى. پێویستە لە (500) وشە زیاتر نەبێت. دوا ماوە بۆ وەرگرتنی کورتەی توێژینەوەکان: (28/ 2/ 2017)ەیە.

4- دوا کاتی وەڵامدانەوەی وەرگرتن یان ڕەتکردنەوەی کورتەی توێژینەوەکان: (15/ 3/ 2017) دەبێت.

5- دوا مۆڵەت بۆ ناردنی توێژینەوەکان بە تەواوی: (1/ 7/ 2017).

6- وەڵامدانەوەی توێژینەوەکان: (15/ 7/ 2017).

7- وەرگرتنی کۆتایی توێژینەوەکان بەچاککراویی: (15/ 8/ 2017).

8- هەر توێژینەوەیەک پەسەند کرا، توێژەر پوختەیەکى توێژینەوەکەى بە دوو لاپەڕەى (A4) دەنێرێت بۆ ئیمێڵى کۆنگرە.

9- ڕۆژانی ئەنجامدانی کۆنگرە: چوارشەممە و پێنجشەممە (20- 21/ 9/ 2017)، لە شاری سلێمانی، تەلاری (ئیعجاز).

10- ناوەندەكەمان تێچووی تەواوی کرێی مانەوە و هاتوچۆی ناوخۆیی ڕۆژانی کۆنگرە، تایبەت بە توێژەران، دەگرێتە ئەستۆ.

11- بەشداربوو تێچووى کرێى هاتنى بۆ (سلێمانی/ کوردستانی عێراق) و گەڕانەوەى دەگرێتە ئەستۆ.

ليژنەى زانستى:

د. محەممەد تاهير بەرزنجى، سەرۆك

د. ديارى ئەحمەد ئيسماعيل، بڕياردەر

پ. د. مەريوان ئەحمەد ڕەشيد، ئەندام

پ. ى. د. ئەمجەد محەممەد عەلى، ئەندام

مامۆستا محەممەد عومەر عەبدولعەزيز، ئەندام

پ. ى. حسەين حەسەن كەريم، ئەندام

د. كاوە فەرەج سەعدون، ئەندام

د. بەهێز محەممەد صاڵح، ئەندام

محەممەد ئەحمەد سەعيد، ئەندام

محەممەد ئيبراهيم جەبارى، ئەندام

خاليد حەسەن عەلى، ئەندام

 

ليژنەى ئامادەكارى:

مامۆستا فارووق ڕەسووڵ يەحيا، سەرۆك

هاوژين تاليب ڕەزا، بڕياردەر

سمكۆ عەبدولغەفور مەلا عەلى، ئەندام

محەممەد ڕەئوف ئەحمەد، ئەندام

ئەردەڵان ساڵح عەزيز، ئەندام

محەممەد حسەين كەريم ئەندام

سەروەر حەسەن عەلى، ئەندام

عادل لەتيف مەحمود، ئەندام

بۆ پڕكردنەوەى فۆڕمى بەشدارى و ناردنى پوختەى توێژينەوە، تكايە كليك لێرە بكەن.

بۆ زانيارى زياتر:

info@haiv.org

+964533312055 – +9647707601225

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top