You Are Here: Home » بابەتەكانمان » قەشەیەکی کاثۆلیکی ئاشکرای دەکات کە “محمد” پەیامبەری ڕاستەقینەیە لەلایەن خوداوە نێردراوە

قەشەیەکی کاثۆلیکی ئاشکرای دەکات کە “محمد” پەیامبەری ڕاستەقینەیە لەلایەن خوداوە نێردراوە

 

ئا: بەسۆز جەلال

mccarrick-640x399

سەرۆکی قەشەکانی مەسیحیە کاثۆلیکەکان (ثیۆدۆر ماک کاریک) لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٦ لە شاری واشنتۆن وەک سەرۆکی قەشەکان خزمەتی کردووە، لە ساڵی  ٢٠٠١دا پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ کاردیناڵی کاثۆلیکەکان. بەپێی ئاینزانی کاثۆلیکەکان بە کەسێک دەوترێت پەیامبەر، کە پەیامی ئاسمانی بۆ هاتبێتە خوارەوە، واتە ناوبردنی پێغەمبەری ئیسلام ( محمد) بە پەیامبەر لەلایەن ئەم قەشەیەوە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو پەیامەی (محمد) بانگەوازی بۆکردووە لەلایەن خوداوە هاتووەتە خوارەوە.

(وەرگیراوە:The Daily Caller  لە ڕۆژنامەی)

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ١٠ی ئەیلولدا، کاردیناڵی کاثۆلیکەکان (ثیۆدۆرا ماک کاریک) چەند وتەیەکی لەسەر  ئایینی ئیسلام پێشکەش کرد و  پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە  ئایینی ئیسلام و مەسیحی  چەندیاسایەکی  بناغەیی هاوبەشیان لەگەڵ یەکدا هەیە.

هەروەها وتیشی کە “پەروەردەی کۆمەڵایەتی کاثۆلیکەکان لەسەر بناغەی ڕێز بۆ مرۆڤەکان دانراوە، کاتێک ئێوە قورئانی پیرۆز دەخوێننەوە و لە بارەی ئیسلامەوە توێژینەوە دەکەن، دەزانن کە  پێغەمبەر محمد –دروودی خوای لێ بێت – هەمان شتی فێری موسڵمانان کردووە” .

شايه‌نی باسه كه‌ (ماک کاریک) تەمەنی 71 ساڵ بوو و یەکێکە لە ٢١٣ کاردیناڵەکەی کڵێسای کاثۆلیکەکان، بەڵام بەهۆی تەمەنە گەورەکەیەوە ناتوانێت دەنگ بدات لە سەر بۆچوون و مشتومڕەکانی کڵێسە.

لینکی هەواڵ:

https://knightstemplarinternational.com/2016/07/catholic-cardinal-declares-mohammed-true-prophet-god/

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top