You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زەوی هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە

زەوی هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە

زەوی هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە

و. : دالیا جلال علی – مقصود عومه‌ر
ئەم نەیزەكانە شێوەیان وەك بەردی سووتاوون، ئەو بەرگە سووتاوەی بەردەكەش لەو كاتەدا دروست دەبێت كاتێك نەیزەكەكە دێـتە ناو بەرگە هەوای زەوی، بەهۆی ئەو لێكخشان و خێراییەی نەیزەكەكە بۆ بەرگەهەوای زەوی ئەو سووتانەی لێ دروست دەبێت.
سه‌رچاوه‌ی ئەم زانیاریانە پێگەیەكی ئەڵمانیە dw.com كە جەخت لەسەر تێكچوونی زەوی دەكاتەوە لە هەر ساتێكدا … زانستیش ئەوە دەسەلمێنێت كە نزیكەی دە هەزار هەسارۆكەی بچووك دەوری زەوی دەدەن، كە لەوانەیە مەترسی بۆ سەر مرۆڤ و هەرچی لەسەر زەویشە هەبێت.
شارەزایان دەڵێن: ئەو نەیزەكانە بێجگە لە زەوی بەر هەسارەكانی تریش دەكەون، مسباری “ئەبورتیونیتی روفر”ی سەر بە وەكالەتی ناسای ئاسمانی ئەوەی ئاشكرا كرد, كە یەكەم نەیزەكێك كە كێشای بە هەسارەیەك لە دەرەوەی زەوی ئەویش لەسەر ڕووی مەریخ بوو ساڵی 2015.
زۆربەی نەیزەكەكان (99.8% له 30 هەزار نەیزەك) كە لەسەر زەوی دۆزراونەتەوە، ئەوەیان ئاشكرا كردووە سەرچاوەی ئەو نەیزەكانە هەسارۆكەكانن، ئەم هەسارۆكانەش لەكاتی پێكهاتنی هەسارەكان پەیدادەبن، بەڵام هەسارەكان بەرگی دەورەدراوی هەوایان نیە و، هێزی ڕاكێشانیشیان نزیكە لە نەبوونەوە.
هێزی كاولكاری نەیزەكێك كەبەر زەوی كەوتووە لە نزیك ناوچەی “تشیلیابنسك””ی ڕووسیایە لە بەرواری 15-2-2013، یەكسانە بە 100 تاوەكو 1000 كیلۆ تەن لە ماددەی (تی ان تی)، لەم تەقینەوەیەدا نزیكەی 1500 كەس پێكان و، پێش كەوتنی بە بەرگە هەوای زەوی تیرەی “نیزك تشیلیابنسك” خەمڵێنرا بە بیست مەتر، دواتر هەموو ئەوەی لێی ماوە بەردێكی بچووك بوو كێشەی تەنیا یەك كیلۆغرام بوو.
هەسارۆكەیەك هەبوو ناوی “2012 دی أیە 14” بوو زۆر مەترسیداربوو، كێشەكەی 130 هەزار تەن بوو ئەو هەسارۆكە لە دووری 27 هەزار كیلومەتر بە لای زەویدا ڕەت بوو، لە هەمان ڕۆژیش نەیزەكی “تشیلیابنسك” بەر زەوی كەوت، ئەو مەودایەشی لە هەندێ‌ مانگە دەستكردەكانی دەورەی بازنەی زەوی نزیكتر بوو.
چاوەڕێ‌ دەكرێت هەندێك لە هەسارۆكە و جۆرەها كلكدار لە زەوی نزیك بنەوە، بەم هۆیەوە زانایان بەردەوام لە نزیكەوە چاودێری دەكەن، چونكە بچوكترین بەردێك كە لەو هەسارۆكە و كلكدارانەوە بێن لەوانەیە مەترسی هەبێت بۆسەر مرۆڤ.
كلكدار و گڕدارەكان، ئاگری ئەستێرە ئاگرینەكانن، پێكدێن لە هەورێكی غازی و كلكێكی غازی گەورە و لە بەرد و تنۆكەی تۆزوخۆڵ پێك دێت، جا لەو كاتەی ئەو تەنۆلكانەی كلكدارەكان دێنە بواری هەوای زەوی زۆر گەرم دەبن تا پلەی 3000 پلەی سەدی، دوایی دەست بەدرەوشانەوە دەكات وەك فیشەكە ئەستێرەی گڕدار دەردەكەون.
لەبەرئەوە ئێمە هەڕەشەمان لەسەرە بە ڕێژەیەكی زۆر لە بەردی ئاگردار كە بەرگە هەوای زەویەكەمان دەبڕن لە هەر ساتێك.. لەوانەشە ببنە هۆی كارەساتی گەورە لەسەر زەوی، ئەو دیاردەیەش قورئان مرۆڤی لێ ئاگاداركردۆتەوە: (أَمْ أَمِنْتُمْ مَنْ فِی السَّمَا‌ء أَنْ يرسل عليكم حَاصِبًا فستعلمون  كَیْفَ نذير) [الملك: 17].. واتە: “ئایا دڵنیان لەو خوایەی لە ئاسمانە كە بای توندتان بنێرێتەسەر بە وردەزیخەوە ئەو دەمە تێدەگەن كە هەڕەشەی ئێمە چۆنە” (ئەمەش یەكێكە لە ئیعجازەكانی قورئان هیچ شتێكی نەهێشتووەتەوە مەگەر خەڵكی لێئاگادار كردۆتەوە.
لەبەرئەوە پێویستە لەسەرمان بگەڕێینەوە بۆلای خوای گەورە و زوو تەوبە بكەین و واز لە تاوان بهێنین و، بیرمان بێت كە مردن لەناكاو دێت.. لەبەرئەوە پێویستە پرسیار لەخۆمان بكەین چیمان ئامادەكردووە بۆ دواڕۆژمان؟
سەرچاوە:
http://kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-20-10-20/1930-2016-03-14-04-00-18

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top