You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بەخێوکردنی پشیلە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ

بەخێوکردنی پشیلە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ

بەخێوکردنی پشیلە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ

Group of assorted cats and kittens

Group of assorted cats and kittens

ن / ئەندازیار عبد الدائم الكحيل

و/ د. ديدار ظاهر

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا بەرگری لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ دەکات بۆ گەورەکان و سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ بەرزدەکاتەوە.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر هەزارەها نەخۆش کرا دەرکەوت کە بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە بە ڕێژەی %٣٠! هەروەها دەرکەوتووە کە دڵی ئەو کەسانەی پشیلە بەخێو ئەکەن زیاتر تەندروست بووە لەوانەی پشیلە بەخێو ناکەن..
لە توێژینەوەیەکی تردا کە لەسەر ٤٥٠٠ کەس کرا، دەرکەوت کە ڕێژەی تووشبوون لەلایەن پشیلە بەخێوکەرەکانەوە دابەزی بۆ %٤٠، بۆیە ئەتوانین بڵێین کە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا وە درێژبوونی تەمەن.
کاتێکیش توێژەرەکان پرسیاریان کرد دەربارەی ئەو نهێنییە وەڵامیاندایەوە کە بەخێوکردنی پشیلە پەستان و بێ تاقەتی و سترێس و دوودڵی و پەشۆکان کەم دەکاتەوە بەهۆی ئەو نەرم و نیانی و هۆگری و خۆشەویستیەی کە پشیلە هەیەتی! بۆیە دەبێتە هۆی پارێزگاری شادەمارەکانی دڵ لە نەخۆشی و ناڕێکی و کێشە و سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە لەلایەن پرۆفیسۆر عدنان القریشی کرا لە زانکۆی مینوسیتا و ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە پێشکەش کرا لە کۆنگرەی مينوسيتا International Stroke Conference

بەڵام پێویستە زۆر باش ئاگاداری پشیلە بین و لەشی پاک و خاوێن بهێڵینەوە چونکە پشیلە هەندێ بەکتریای زەرەرمەندی هەڵگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەتەوە بە باشترین ئاژەڵی ناوماڵ و لە سەگ پاک ترە کە زۆر نەخۆشی هەڵدەگرێت و بە گشتی ئەو مناڵانەی ئاژەڵی ماڵی بەخێو دەکەن سیستمی بەرگریان زۆر باش دەبێت و ڕێگری نەخۆشیە ترسناک و بەهێزەکان دەکەن بەتایبەتی حەساسیەت و ڕەبوو، لەبەرئەوەی بەخێوکردنی سەگ مەترسی هەیە، بۆیە دەتوانین بڵێین بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا سەلامەت ترە.

http://www.kaheel7.com/…/2010-02-02…/453-2012-07-06-02-11-01
.
Reference:
Healthier hearts’ for cat owners,http://news.bbc.co.uk/2/hi/health/7304393.stm

2- Cat Owners Have Lower Heart Attack Risk,http://www.medicalnewstoday.com/articles/98432.php

3- Children with pets ‘more healthy’, http://news.bbc.co.uk/…/e…/coventry_warwickshire/3731058.stm

شاهد الترجمة

http://kaheel7.com/pdetails.php?id=810&ft=29

    

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top