You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بەو شێوەیە (د. موڕاد هۆفمەن) بوو بە موسڵمان!

بەو شێوەیە (د. موڕاد هۆفمەن) بوو بە موسڵمان!

بەو شێوەیە (د. موڕاد هۆفمەن) بوو بە موسڵمان!

Murad_Wilfried_Hofmann

هەیڤ

(د. موڕاد هۆفمەن ویلفرید) نوێنەر و بیرمەند و نووسەرێكی ئەڵمانی گەورە و دیارە لە (1931) لە شاری (ئاش ئافن بورگ) لە دایك بوو. لە زانكۆی (هارفارد) دكتۆرای لە (یاسا)دا هێناوە. لە سەرەتای پەنجاكانەوە سەفیری ئەڵمانیا بوو لە جەزائیر و لە نزیكەوە ئاشنا بوو بە شۆڕشی جەزائیری كە زۆر جێی بایەخی بوو زۆر بیری لێ دەكردەوە.
ئەو خاوەنی چەندین كتێبە لەسەر داهاتووی ئیسلام، (هۆفمەن) لە خانەوادەیەكی كاسۆلیكیدا لە دایك بوو، بەڵم لە ساڵی (1980)دا بوو بە موسڵمان.
هۆفمەن وەك پسپۆڕێكی بواری بەرگری ئەتۆمی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكیدا خزمەنی دەكرد. ئیسلام بوونەكەی مشت و مڕێكی زۆری لە ئەڵمانیا دروستكرد بەهۆی ئەو پلە بەرزەوە كە لە حكومەتی ئەڵمانیدا هەیبوو ڕۆژنامەكانی ئەڵمانیا زۆر دژایەتیان كرد تەنانەت لەلایەن دایكیشیەوە و خۆڕاگریەكەی جێی سەرسوڕمانی هاوەڵەكانی بوو كە بۆ خۆی تووشی ئەو هەموو قسە پێ وتن و ئازاردانە كردووە.
ئەو بەردەوام بوو لە خزمەت دواتر وەك بەڕێوەبەری بەشی زانیارییەكان لە (ناتۆ) لە برۆكسل لە ١٩٨٣ بۆ ١٩٨٧، پاشان بوو بە باڵێوزی ئەڵمانیا بۆ جەزائیر لە ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٠، و هەروەها باڵێوز بۆ مەغریب وڵات لە ١٩٩٠ بۆ 1994.
هۆی موسڵمان بوونی: خۆی دەڵێت بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە كە لە جەنگی سەربەخۆیی جەزائیردا بینی، هەروەها شەیدابوونی بە هونەری ئیسلام ی و ئەو دژایەتی و جیاوازیانەی لە بیروباوەڕی مەسیحیدا هەیە.
چەندین پەڕتوكی نوسیوە لەوانە: (یومیات مسلم ألمانی) ، و (الإسلام عام ألفین) و (الطریق إلی مكە) و (الإسلام كبدیل)
(هۆفمان) دەڵێـت: (خوای گەورە كۆمەكیمان دەكات ئەگەر خۆمان بگۆڕین، نەك بە چاكسازیكردنی ئیسلام، بەڵكو بە چاكسازیكردنی هەڵوێستەكانمان و كردەوەكانمان بەرامبەر بە ئیسلام)
زۆر ڕای جوانی تری هەیە دەربارەی ئیسلام و مسوڵمانان و بیروباوەڕی مەسیحی و ڕۆژئاوا ان شا‌ءالله هەوڵ دەدەین بابەتێكی تێر و تەواوی لەسەر بنووسین و لە سایتەكەماندا بڵاویبەكەینەوە.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top