You Are Here: Home » بابەتەكانمان » لە نیشانە گەورەكانی دەسەڵاتی پەروەردگار كە دەیخاتە ڕوو لە قورئانی پیرۆزدا سەبارەت بە مرۆڤ كە چۆن لە * گڵ * دروستی كردووە …؟!

لە نیشانە گەورەكانی دەسەڵاتی پەروەردگار كە دەیخاتە ڕوو لە قورئانی پیرۆزدا سەبارەت بە مرۆڤ كە چۆن لە * گڵ * دروستی كردووە …؟!

لە نیشانە گەورەكانی دەسەڵاتی پەروەردگار كە دەیخاتە ڕوو لە قورئانی پیرۆزدا

سەبارەت بە مرۆڤ كە چۆن لە * گڵ * دروستی كردووە …؟!

شاهۆ رشید غفور

 

ئێستاكە زانستی نوێ‌ دەریخستووەو دڵنیا بووە هەموو ئەو توخم و ڕەگەزانەی لە پێكهاتەی مرۆڤدا هەن لە خاكیشدا هەن …! لەم ئایەتە پیرۆزەی قورئانیشدا پەروەردگارمان ڕاستی ئەم زانستە نوێیە دەسەلمێنێت كە دەفەرموێت : ﴿ وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ (20)﴾. [ سورة الروم[  واتە ( لە نیشانەكانی گەورەیی و دەسەڵاتمان ئەوەیە كە ئێوەمان دروستكردووە لە گڵ وە ڕاڤەكارانی تەفسیر دەڵێن مەبەست لە گڵ واتە قوڕێكی شێلراو بە ئاو پاشان كردومانن بەو مرۆڤەی كە ئێستاكە بڵاوەتان كردووە لەسەر گۆی زەوی. هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت : (  وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ) {12}.  ( سورة المؤمنون)  واتە : ( سوێند بەخوا بە ڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان لە ئاوێتەیەكی پێكهاتوو لە قوڕ بەدیهێناوە ) ، وە زانستیش ئەمەی سەلماندووە كە قوڕ پێكهاتەیەكە لە گڵ و ئاو… هەروەها لە ئایەتێكی تردا خوای گەورە ئاگادارمان دەكاتەوە كە مرۆڤەكانی تەنها لە ئاو دروست كردووە …! وەك دەفەرموێت: ( وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاء بَشَراً فَجَعَلَهُ نَسَباً وَصِهْراً وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيراً ) {54}  ( سورة الفرقان) واتە : (هەر ئەو زاتەیە كەلە ئاو ( مەنی ) مرۆڤ  دروست دەكات بە نێرو مێ‌ یەوە ، بێگومان پەروەردگاری تۆ دەسەڵاتی بێ‌ سنورە لە هەموو بوارێكدا . وە زانایانی سەردەم دەریانخستووە كە ئەو ئاوەی دەیخۆینەوەو بە ئاوی پاك ناسراوە هەموو پێكهاتەكانی سروشتی تێدایە بە ڕێژەی جیاواز…!

هەروەها لە سەبارەت بە دروستبوونی مرۆڤەكان لە گڵ پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیە وسلم ) دەفەرموێت : » دُفِنَ بِالطِّينَةِ الَّتِي خُلِقَ مِنْهَا«(1)  واتە : ( هەموو كەس دەبێت بچێتەوە ئەو خاكەی كە یەكەم جار ئەو لاشەیەی لێ‌ دروست كراوە). وە ئەبو سەعید (خوالێی ڕازی بێت ) دەفەرموێت پێغەمبەر ( صلی الله علیە وسلم ) بەلای جەنازەیەكدا لای گۆڕێكەوە دانرابوو تێپەڕی و فەرموی ( ئەمە گۆڕی كێیە ؟) وتیان ئەوە فڵان كەسی خەڵكی حەبەشەیە ، پاشان پێغەمبەریش ( صلی الله علیە وسلم ) فەرموی : . (لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ) (وەكو سەرسوڕمانێك )  » سِيقَ مِنْ أَرْضِهِ وَسَمَائِهِ إِلَى التُّرْبَةِ الَّتِي خُلِقَ مِنْهَا « (2) واتە : ( خوای گەورە لە ژێر پەردەی ئاسمانەكەی و لەسەر ڕووی زەویەكەی هێنای بۆ ئەو جێگەیەی كەیەكەم جار ئەو لاشەیەی ئەوی لێ‌ دروستكرابوو وە (كرایەوە ناوی)…!  هەروەها ( ابن عباس )یش (خوالێی ڕازی بێت ) دەفەرموێت : » يُدْفَنُ كُلُّ إِنْسَانٍ فِي التُّرْبَةِ الَّتِي خُلِقَ مِنْهَا « (3)  واتە : ( هەموو كەسێك دەنێژرێت لەو خاكەی كە لێی دروست كراوە ).

كەواتە مەرج نیە لە هەر شوێنێك لە دایك بووین هەر لەو شوێنەش بمرین بەڵكو لە كام گڵە دروست كرابین ئەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو گڵەش بنێژرێین…!  (  وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ) {34 } (سورة لقمان)

************

  • أخرجه: الحاكم (1/ 367 ) وصححه ووافقه الذهبي، وحسنه الشيخ الألباني في (( الصحيحة )) ( 1858 )
  • أخرجه: الحاكم في (( المستدرك )) ( 1/ 367 )
  • أخرجه: عبدالرزاق (( المصنف)) ( 653 )

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top