You Are Here: Home » بابەتەكانمان » کورد لە نێوان پێش هاتن و پاش هاتنی سوپای ڕزگارکەری ئیسلام بۆ نیشتمانی کوردستان

کورد لە نێوان پێش هاتن و پاش هاتنی سوپای ڕزگارکەری ئیسلام بۆ نیشتمانی کوردستان

کورد لە نێوان پێش هاتن و پاش هاتنی سوپای ڕزگارکەری ئیسلام بۆ نیشتمانی کوردستان

ئامادەکردن :ئاواره‌ ئه‌نوه‌ر قادر 

========================================

پێش ئەوەی کە سوپای ئیسلام لە سەردەمی ئیمامی عومەری کوڕی خەتاب جێنشینی دووەمی پێغەمبەری ئیسلام فرمانی جوڵانی سوپا دەربکات هەر لە مێژەوە کورد ئاشنا بوو بە ئیسلام هەر بە نموونە لە کتێبی (شەرەفنامەدا) هاتووە بۆ یەکەمینجار لە ناوچەی جەزیرە و بۆتانەوە کورد چوونەتە خزمەت پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه‌ وسلم ) چەندان کەسیان مسوڵمان بووە و لە مێژوودا دیارە کە زۆر سەحابەی کورد لە خزمەت پێغەمبەر بوون لە دیارترینیان {جابانی کوردی} ،
کورد چاوەڕوانی ئەو سوپا ڕزگارکەرەی دەکرد تا لەو زوڵم و کۆیلایەتییەی کە بە دەستی فارس و ڕۆم چەشت بووی ڕزگاری ببێت چونکە کورد بەهۆی خۆ خۆری و خۆ فرۆشی دەسەڵاتدار و ئاغاکانیان بە دەوڵەتی فارس و ڕۆم دوو جار سەرشۆڕ و زەلیل کرا بوون لەهەمووی شەرمەزارتر لە دەوڵەتی فارسدا هەر کەس ژنی هێنابا ئەوا شەوی یەکەم بۆ دەسەڵاتدار و پاشا و ئاغاکان بوو پێی دەوترا {مافی شەوی یەکەم} جگە لەوەی لە جەنگەکانیاندا لەگەڵ ڕۆمەکان کوردیان لە ڕیزی پێشەوە دەکردە قوربانی دەوڵەتی ڕۆمیش بە هەمان شێوە وە تەنانەت سەیر لەوەدایە (قیبتییەکانی میسر )یش کە وەک ڕۆمەکان هەر مەسیحی بوون زۆر بێزار بوون لە ڕۆمەکان و بە هیوای ڕزگاربوون بوون لەو دەوڵەتە پۆخڵە زاڵمە هەربۆیە کاتێ میسڕ لەسەر دەستی
{سعدی کوڕی أبی وقاس} ڕزگار دەکرێت زۆر سوپاسگوزاری ئیسلام دەبن و لەژێر دادپەروەری ئیسلامدا دەحەسێنەوە، ( ئارنۆڵد توینبى ) لەبەشى دووەمى (مێژووى بەشەرییەت)دا دەڵێت : کورد بە سوڵح و ئاشتى ئیسلامی قبوڵ کردووە، (تۆماس ئارنۆڵد) دەڵێت : مەحاڵە کە بگوترێت مسوڵمانەکان لە گرتنى ناوچەکانى وڵاتى ساسانى هێزیان بەکار هێنابێت لە پێناو سەپاندنى ئاینى ئیسلام بەسەر دانیشتوانى ناوچەک، (جۆرج سێڵ) وەرگێرى قورئانى پیرۆز بۆ سەر زمانى ئینگلیزى ئەڵێت :بەڕاستى فریودراون ئەوانەى خەیاڵ بکەن کە ئیسلام بە زەبرى شمشێر بڵاو بۆتەوە، هەروەها بەسە گەورە مێژوونووسانی خۆمان لە نموونەی، (شەرەفخانی بەدلیسی) و (مخمد ئەمین زەکى) شایەتی ئەوە بن کورد، پێشتر ئاشنای ئیسلام بوونە و لە ڕێگاى سوڵحەوە مسوڵمان بوون

مێژوونووسانى مێژووى ئیسلامى لەو باوەڕەدان کە (جابانى کوردى) یەکەم کوردە هاتۆتە خزمەتى پێغەمبەرى ئیسلام و مسوڵمان بووە , کە هەر لە ڕێگاى ، (جابانى کوردى) و کوڕەکەی و (دێلم) کە سەرکردەى سوپاى تایبەتى پاشای گەورەی فارس (کیسرا) بووە ئیسلامى بە نهێنى هێناوەتە کوردستان، هەر ئەم سێ کەسە بوون سوپایەکى گەورەیان پێکهێنا و دەوری ئاڵتوونیان گێڕا لە سەرکەوتنی سوپای ئیسلام لە (جەنگی قادسیە) بەسەر فارسەکاندا هەروەها بە یارمەتى ئەوان بوو ناوچەی (مەدائین) ڕزگارکرا و (سەلمانی فارسی) کرایە والی ناوچەکە وە لە پاشاندا ، ناوچەی (جەلەولا [ناوی ئەسڵی گوڵاڵان]) ڕزگارکرا و کوردێ بووە والی ئەو ناوچەیە وە ناوچەی (حەلوان) یش بە هەمان شێوە ڕزگارکرا و (قوباد) کە سەرکردەیەکى کورد بوو لە (سوپاى دێلم) کراوەتە والی ئەم ناوچەیە، سەحابەی بەڕێز ( عیاض بن غنم الفهری ) یەکەم سەرکردەى سوپاى ئیسلام بووە کە هاتۆتە قوڵایی کوردستان و یەکەم ڕێکەوتنامەی لەگەڵ، ( بەتریکى زۆزان) لە ساڵى ١٩ کۆچیدا مۆر کردووە، ئەم سەحابە بەڕێزە کاتێ لەناوچەی شارەزووردا ڕووبەڕووی سوپای فارس دەبێتەوە پێش دەستپێکردنی شەڕ فارسەکان هەموو هەڵدێن و کوردەکان بە تەنیا بەجێدەهێڵن واتە وەک پیشەی هەمیشەیان شەڕ بە کورد دەکەن و خۆشیان بۆی دەردەچن کاتێ سەرکردەی کوردەکە دەبینێت فارس ڕادەکەن و سوپای ئیسلامیش سەرکردەکەیان لە پێشەوەی جەنگە بۆیە داوای سوڵح دەکات و ئیسلام قبوڵ دەکەن بەمەش بەشێکی زۆری خاکی کوردستان بێ جەنگ ڕزگار دەکرێت تەنانەت ئەم سەحابە بەڕێزە بەو سەرکردە کوردە دەڵێت ئەم خاکە زۆر بە پیتە و نیوەی ئومەتی ئیسلام بەخێو دەکات، بەم جۆرە کورد خۆی دەبێتە خاوەنی خاکی خۆی لەژێر سایەی ئیسلام.

قورئان هەواڵی بە ئاشتی هاتنە ناو ئیسلامی کورد دەدات
_____________________________________________________
لە سەردەمی مەدینەی پێغەمبەردا پاش 8 مانگ لە گەمارۆی طائیف ڕۆمەکان لەگەڵ جاشە عەرەبەکانیان کۆبوونەوە پەلاماری پایتەختی دەوڵەتی مەدینە بدەن و بە یەکجاری کۆتایی بە ئیسلام بهێنن کاتێ پیغەمبەر بەمەی زانی سوپای جوڵاند ڕووە و ڕۆمەکان بەڵام ڕۆمە ترسنۆکەکان هەر زوو بڵاوەیان کرد بۆیە جەنگەکە بە سەرکەوتنی سوپای ئیسلام کۆتایی [بە بێ خوێن ڕشتن]، مونافیقەکان و هەندێ لە مسوڵمانان خۆیان دزییەوە لە چوون بۆ ئەو جەنگە، کاتێ پێغەمبەر بە سەرکەوتویی گەڕایەوە شاری مەدینەی پایتەخت مونافیقەکان بە سوێندی درۆ خۆیان نەجاتدا هەرچەند ئەو چاک دەیناسین کە درۆ دەکەن وە تەنانەت هەندێ لەوانە کە هاتبوون بۆ جەنگەکە هەوڵی شەهیدکردنی پێغەمبەریاندا و سوکایەتیشیان بە ئیسلام کرد وەک قورئان تۆماری کردووە : {يحلفون بالله ما قالوا و لقد قالوا كلمة الكفر وكفروا بعد إسلامهم وهموا بما لم ينالوا…………. } واتە (کاتێ پێغەمبەر گەڕایەوە مەدینە بەرامبەر مونافیقەکان وتی ئەوە چییە هەوڵی کوشتنی منتاندا و کوفرتان کرد ئەوانیش وەک پیشەی هەمیشەیان دەستیان دایە درۆ کە ئەوان کاری وایان نەکردووە بەڵام خوای گەورە بە توندی بە درۆیان دەخاتەوە تەنانەت پشتڕاستی هەوڵی شکستخواردوی شەهیدکردنی پیغەمبەر دەکاتەوە )، هەروەها مسوڵمانەکانی تریش هەر یەکە و بە بیانوویەک نەهاتنیان ڕونکردەوە بەڵام ٣ سەحابە لەوانە دانیان بە هەڵەکانیاندانا بۆیە بە فرمانی پێغەمبەر سزا دران بەوەی تا 50 ڕۆژ قسەیان لەگەڵ نەکرێت دواتر ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە و سزاکەی لێلادان{ وعلى الثلاثة الذين خلفوا حتى إذا ضاقت عليهم الأرض بما رحبت….. }
هەربۆیە قورئان وەک هەواڵێکی غەیبی تاوەکو ئەمجارە ڕاستگۆی ئەو مسوڵمانانە دەربخات لەگەڵ درۆزنی مونافیقەکان لەم ئایەتەدا باسی نەتەوەیەک دەهێنێتە پێش !!!
[[[ قل للمخلفين من الأعراب ستدعون إلى قوم أولي بأس شديد تقاتلونهم أو يسلمون ، فإن تطیعوا یؤتکم اللە أجرا حسنا ، و إن تولوا کما تولیتم من قبل یعذبکم عذابا ألیما ]]]… واتە ( ئەی محمد بڵێ بە عەرەبە دەشتەكییەكان کە لە هاتن بۆ جەنگی تەبوک خۆیان دزییەوە ئێوە لەئایندەیەکی نزیکدا بانگ دەكرێن بۆ جەنگ لەگەڵ گەلێكی، بە زەبر و جەنگاوەر ئەوسا یان جەنگیان لەگەڵ دەكەن و ئیتر فەتح ناکرێن مەگەر بە زەحمەت یان خۆیان بەبێ جەنگ بە ویستی خۆیان مسوڵمان ئەبن )، هەرچەندە ئەو گەلە بەهێزە لەم ئایەتەدا ئاماژەی پێدراوە بەڵام بە بەڵگەی بەهێزەوە دەتوانین بگەینە ئەوەی کە مەبەست پێی گەلی کوردە، لە (تەفسیری ئالووسیی) و (إبن کثیر) گەورە سەحابی نزیک لە پێغەمبەر، (أبو هورەیرە) دەڵێ : ئەو گەلە ((هم البارزون)) واتە ئەو گەلە بەهێزە (كورد)، هەروەها بەڵگەی مێژوویی کە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کاتێ سوپای ئیسلام ڕووە و کوردستان پێشڕەوی کرد بە فەرمانی (عومەری کوڕی خەتاب) زۆر دوو دڵ بوو لەوەی سەرکەوتوو بن لە گەیاندنی دین بەو گەلە ئەگەر جەنگ ڕاگەیەنن دژی ئیسلام واتە هەڵبژاردەی یەکەم وەربگرن {……. [[تقاتلونهم]] أو یسلمون } بەڵام کاتێ هەواڵ هات کە کورد دینەکەیان قبوڵ کرد بە سوڵح و خۆ ویستانە، ئەوسا زۆر دڵخۆش بوو واتە کورد ڕێگە چارەی دووەمی هەڵبژارد  {……. تقاتلونهم أو [[یسلمون]] }، هەروەها بەڵگەیەکی تری بە ئاشتی قبوڵ کردنی ئیسلام و ڕۆڵی کورد لە نەبەزی و یەکلاکەرەوەی جەنگەکان کاتێ سوپایەک لە کورد 30000 وە ڕۆمەکان 100000 پێکەوە هاوپەیمانی دەبەستن دژی ئیسلام وە  کاتێ سوپای ئیسلام بەمە دەزانێت بۆیان دەرەچن بەڵام بەهۆی ڕۆڵی کورد سوپای ئیسلام دەکەونە ناو گەمارۆ لە شاری (حەڵەب) سوپای ئیسلام هەر زوو فریای خۆیان دەکەون لەگەڵ سەرکردایەتی کورد بە نهێنی سوڵح دەکەن و ئیسلام قبوڵ دەکەن و دەکشێنەوە بەو حاڵەوە ئینجا سوپای ئیسلام دەتوانێت گەمارۆکە تێکبشکێنن و زاڵ بن بەسەر ڕۆمەکان وە ئەم پشت تێکردنەی کورد دەبێتە سەرەتایەکلە لاوازبوون و ڕووخانی ئەو دەوڵەتە ستەمکارە کە هەزاران ساڵە کوردی چەوساندووەتەوە، لێرەدا دەمەوێت گومانێک بڕەوێنمەوە کە هەندێ کەس پێیان وایە ئەو قەومە کە خوای گەورە باسی کردووە مەبەست {تەتەر و مەغۆلەکانە} ئەمەش هەڵەیەکی زۆر گەورەیە چونکە ئایەتەکە بە ئاشکرا باسی [داهاتویەکی زۆر نزیک دەکات] و [ڕووی لەو کەسانەیە خۆیان دزییەوە لە چوون بۆ (جەنگی تەبوک) لە ساڵی 9 ی کۆچی ]، لێرەدا پرسیارێکی بێ وەڵام دێتە پێش ئایا ئەم کەسانە کە نەچوون بۆ ئەو جەنگە تەمەنیان گەیشتە سەردەمی هێرشی تەتەر و مەغۆلەکان بۆ سەر ئومەتی ئیسلام بەجۆرێ لە ساڵی 1258ز کۆتایی بە دەوڵەتی ئیسلام هێنرا. مێژوونووسان دەڵێن نزیکەی 800000 کەس بەس لە بەغداد کوژران جگە لە کوژرانی زانایان بەمەش ڕەنگی دیجلە سوور هەڵگەرا هەروەها بەهۆی کوژرانی زانایان و فڕێدانی کتێبەکان بۆ ناو دیجلە ڕەنگی ڕوبارەکە ڕەش هەڵگەرا و مرۆڤایەتی ٦٠٠ ساڵ هاتەوە دواوە ؟! وە یان دەپرسم لە ئایەتەکەدا [ قل للمخلفين من الأعراب ستدعون إلى قوم أولي بأس شديد تقاتلونهم أو يسلمون …… ] دەستەواژەی (أو) بەکارهاتووە بەڵام زانراوە تەتەر و مەغۆلەکان پاش وێرانکارییەکی زۆر و قەتڵ و عامێکی زۆر و کوژاندنەوەی حەزارەتی ئیسلامی دواجار بە دەستی (مەمالیکەکان) لە میصر تێکشکێنران وە لە قەڵای هەولێریشدا بە توندی تێکشکێنران، دواتر بە ئاشتی توانرا ئیسلامیان پێ بگەیەنرێت و قبوڵی بکەن: واتە دەبا ئایەتەکە وتبای { تقاتلونهم [[ ثم ]] يسلمون } وە کۆتا بەڵگەی یەکلاکەرەوەش بۆ ئەمە ئەم فەرمودەیە :
[[ سمعت رسول الله (ص) يقول : بين يدي الساعة تقاتلون قوماً ينتعلون الشعر، و تقاتلون قوما كأن وجوههم المجان المطرق .…… صحیح مسلم ]] بەشی یەکەمی فەرمودەکە ئاماژەیە بۆ قەومێک کە بێگومان گەلی کوردە بەشی دووەمی فەرمودەکە ئاماژەیە بۆ قەومێکی تر کە وەسفی دەم و چاویان دەکات کە ئەوانیش تەتەر و مەغۆلەکانە کە یەکێکن لە نیشانە بچوکەکانی هاتنی قیامەت واتە هەردوو قەومەکە وەک هەواڵێکی غەیبی نزیکی ڕۆژی قیامەت باس کراون و نابێت لێک تێکەڵ بکرێن

ناوی کورد وەک خۆی لە قورئاندا شایەتییەکە بۆ راستی قورئانی پیرۆز
__________________________________________________
گەورە مێژوونووسی هاوچەرخی کورد ( ئەمین زەکی بەگ) وە گەورە مێژوونووسی قەدیمی کورد (إبن الأسیر) وە زۆری تر ، هەروەها مێژوونووسە ڕۆژهەڵاتناسەکانیش لە نموونە {مینۆرسک} و {لازاریف} کۆکن لەسەر ئەوەی ئەسڵی ناوی کورد {جودی} وە قورئانی پیرۆزیش باسی ئەو شوێنە دەکات کە کەشتییەکەی نوح پێغەمبەر دەبێت لێی بنیشێتەوە پاش لافاوەکە [ و قل ربی أنزلنی منزلا مبارکا و أنت خیر المنزلین ]، واتە ( ئەی نوح لە دوعاکانتدا لێم بپاڕێوە کە لە شوێنێکی موبارەکدا داتبگرم )، بێگومان ئەوەی جێی گومان نییە کەشتییەکەی نووح لە سەر {چیای ئارارات} کە دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای شەرناخ هاو سنوور لەگەڵ عێراق-سووریا لە ئێستادا کە لە کۆندا بە ناوچەی جزیرە (جزیرة إبن عمر) ناسراو بووە واتە بێگومان ئەو شوێنە پیرۆزە قورئان باسی دەکات کوردستانە قورئان وەک هەواڵێکی غەیبی ناوی کورد وەک خۆی دەهێنێت لەکاتێکدا هێشتا نەتەوە جیاوازەکان دوای لافاوەکە دروست نەبوونەتەوە و بڵاو نەبوونەتەوە بەسەر زەویدا.

قورئان زیاتر دوپاتی ئەو ڕاستییە دەکاتەوە :
پاش ئەوەی خوای گەورە بڕیاری لەناوبردنی گەلی نووح پێغەمبەریدا بە لافاوێک کە سەر زەوی داپۆشی پەروەردگار فرمانی دەرکرد بەم جۆرە : {وَقِيلَ يَٰٓأَرۡضُ ٱبۡلَعِي مَآءَكِ وَيَٰا سَمَآءُ أَقۡلِعِي وَغِيضَ ٱلۡمَآءُ وَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَٱسۡتَوَتۡ عَلَى ٱلۡجُودِيِّۖ}، واتە ( ئەی ئاوی زەوی چیتر هەڵمەقوڵێ و ئەی ئاسمان چیتر مەبارێ بەم جۆرە زەوی هەموو ئاوەکەی قوتدا و کەشتییەکە لەسەر خاکی کوردستان نیشتەوە ) جا لەبەر ئەوەی کە کەشتییەکە لەسەر خاکی کوردستانە بەڵام لەسەر لوتکەی زنجیرە شاخی ئارارات هەربۆیە بەو شاخەش دەوترێت {جودی} زۆرێ لە خەڵک وادەزانن کە قورئان ناوی شاخێکی هێناوە بەڵام لەڕاستیدا قورئان ناوی کوردی هێناوە وەک خۆی ئەویش بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لەم ئایەتەی ئینجیلدا : **[[ وكان الطوفان أربعين يوماً على الأرض ، و أجاء الله ريحاً على الأرض ، فهدأت المياه و إنسدّت ينابيع الغّمْر ، ورجعت المياه عن الأرض واستقرّ الفُلك على {أراراط} … سفر التكوين/7 ـ 8 ]]** واتە ( لافاوەکە 40 ڕۆژ بەردەوام بوو هەموو سەر زەوی گرتەوە و خوای گەورە بەهۆی با کەشتییەکەی ئاڕاستە کرد تاوەکو لەسەر شاخی ((ئارارات)) کە ناوچەیەکی زۆر باش بوو بۆ لەنگەرگرتن کە وەک حەوز وابوو بۆی پاش تەواو هێمن بوونەوەی ئاوەکە کەشتییەکە لەوێدا جێگیر بوو )

ئامادەکردن : Awara Anwar Qadir

 

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top