You Are Here: Home » بابەتەكانمان » کەفى دەریا

کەفى دەریا

کەفى دەریا

باوکى ژین
ئەمە دیاردەیەکى جوانە ولەهەمان کاتدا نامۆیە بۆ کەسێک کە یەکەمجار بیبینێت، کەفى دەریا دەگۆڕێت بۆ ئەندازەیەکى زۆر لە کەف و بۆ پانتایى دەیان کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، با سەرنجى ئەم وێنەیە بدەین…..

FoamBeachII2_800x513
ئەمە وێنەى کەفى دەریایە، دیاردەیەکى ئاڵۆزە کە لە زۆرێک لە دەریاکاندا ڕوودەدات بەهۆى بەیەکدالکاندنى توندى ئەوەى کە ئاو هەڵیگرتووە لە پاشماوە وتەنە ئەندامیەکان وخوێ وڕووەکى مردوو وماسى شى بوەوە … ئەمەش دەبێتە هۆى دروستکردنى کەفێکى زۆر سووک، بەڵام زۆر جار بۆ مەوداى پەنجا کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە
زانایان ئەم دیاردەیە بەوە دەچوێنن: ئەگەر کەمێک شیر بخەیتە خەڵاتێکەوە و بەخێرایەکى زۆر بیشێوێنیت کەفێک دروست دەکات، کە ئەوەندەى پێ ناچێت بە هەوادا بڵاودەبێتەوە، هەرچەندە جوڵەى شەپۆلەکانى توند بێت ئەوا ئەندازەى کەفەکە زۆرتر و سووکتر دەبێت
ڕاستیە زانستیەکان لەبارەى کەفى دەریاوە بەم جۆرەیە:
1. ئەو کەفە دروست نابێت تەنها لەو کاتانەدا نەبێت کە جوڵەیەکى خێراى دەریا دروست دەبێت بە هۆى گەردەلول یان لافاوى توندەوە، بەردەوام لەسەر ڕووى ئاو دروست دەبێت
2. کێشى ئەم کەفە زۆر سووکە و بەئاسانى وەک هەڵم بە هەوادا دەفڕێت
3. ئەندازەیەکى کەم لە ئاو بەسە بۆ ئەوەى ئەندازەیەکى زۆر کەف دروست بکات، واتە کەف هیچ کێشێک یان سودێکى نىیە!
قورئانى پیرۆز ئەم دیاردەیە لە ئایەتێکدا باس دەکات ودەفەرموێت (أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِثْلُهُ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ) [الرعد: 17].
ئەگەر بە ووردى سەرنجى ئەم ئایەتە بدەین دەبینین لەگەڵ ڕاستیە زانستیەکاندا دەگونجێت بەمجۆرە:
1. کەفى دەریا بەهۆى لافاوى ئاوى ناو دۆڵەکانەوە دروست دەبێت بەهۆى جوڵەى خێرا و توندەوە، لاى هەموان کاریگەرى لافاو بۆ لەناوبردن زانراوە، هەروەها ئەم ئایەتە باسى شێوەى دروستبونى کەف دەکات بەهۆى جوڵەى خێراى ئاوەوە، (فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا) لەگەڵمدا سەرنجى ووشەى (رَابِیًا) بدەن کە لە کردارى “ربى یربو” هاتووە واتە گەورە بوو، لە ڕاستیدا زانایان دەڵێن ئەو کەفە پڕە لە هەوا، و ئەندازەیەکى کەم لە ئاو پێویستە بۆ ئەوەى ڕێژەیەکى زۆرى لە کەف پێ دروست ببێت
2. ئایەتەکە ئاماژە بە یاسایەکى فیزیا دەدات کە لاى زۆرینەى زانایان ناسراوە، ئەویش یاساى چڕ بونەوەیە، تەنە قورسەکان دەنیشن ودەچنە ژێرەوە بەهۆى یاساى کێشکردنى زەوی، بەڵام تەنە سوکەکان دەچنە سەرەوە، دەتوانین ئەم کارە خێرا بکەین بە بەکارهێنانى گەرمى وەک کارگەکانى تواندنەوە ئاسن بۆ پاکردنەوەى ئاسنى خاو دەتوێننەوە بەمەبەستى پاکردنەوەى لە هەموو خاشاک و پیسیەک، ئەمەش دواى بەرزکردنەوەى پلەى گەرمى بۆ ئاستێکى دیاریکراو خشت و خۆڵ و پیسیەکە بەرەو سەر بەرز دەبێتەوە و کەف دروست دەکات و لە دەرچەى تایبەتەوە دەردەچێت، بەڵام ئاسنە پاکەکە لە خوارەوە کۆدەبێتەوە و دەنیشێت، ئەم تایبەتمەندیە بەسەر هەموو مادەکانى سروشتدا جێ بەجێ دەبێت
قورئانى پیرۆز باس لەم کارە دەکات وەک خواى گەورە دەفەرموێت (وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِثْلُهُ)، ئەگەر بەراوردێک بکەین لە بارەى لێکۆڵینەوەى کەف کە بەهۆى ڕوبار و لافاوەوە دروست دەبێت وە ئەوەش کە لە کارگەکانى دروستکردنى ئاسنى خاو دروست دەبێت سەرنج دەدەین کە هەمان کار لە هەدوو بارەکەدا ڕوودەدات! کە ئەمەش پێناسەیەکى زۆر ووردە کە قورئان کردویەتى وهەرگیز ناگونجێت لەلایەن کەسێکى نەخوێندەوارەوە بکرێت کە تاقیکردنەوەى لەسەر ڕوبارو لافاو نەکردبێت و زانیارى لەسەر ڕێگاکانى پیشەسازى ئاسن یان ئالتون نەبێت!
3. لە بارەى فەرمودەى (فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً)، ئەگەر سەرنجى ڕێکردنى ڕۆیشتنى کەف بدەین دەبینین کە زانایان باس لەوە دەکەن بە هەڵکردنى شەماڵێکى هێمن ئەوا کەفەکە نامێنێت و ووشک دەبێتەوە، چونکە لە بنەرتدا بریتى یە لە کەفێکى سوک و بڵقى هەوا! واتە لێکدانەوەى قورئان زۆر ووردە لە ڕووى زانستیەوە
کەفى دەریا و تاوان
پێغەمبەرى گەورەمان ێلى الله علیە و سلم چواندنێکى زانستى ووردى بەکارهێناوە کاتێک تاوانى زۆرى بە کەف داناوە، کاتێک فەرمویەتى (من قال “سبحان الله وبحمده” مئة مرة حُطّت عنه خطاياه ولو كانت مثل زبد البحر)! هەرکەس سەد جار بڵێت سبحان الله وبحمدە لە گوناحەکانى پاک دەبێتەوە ئەگەر وەک کەفى دەریا بێت! هەروەها فەرموودەى زۆر هەیە کە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئەو چواندنەى تێدا بەکارهێناوە بۆ دەربڕینى تاوانى زۆر و پاک بونەوە لەو تاوانانە پێغەمبەر ێلى الله علیە وسلم ئەوەى بەکارهێناوە بۆ ئەوەى پەیامێکمان بداتى کە هەرچەندە تاوان و گوناحەکان زۆر وگەورەبن ئەوا یادى خوا و کارەچاکەکان بەئاسانى ئەو تاوانانە پاک دەکەنەوە وەک چۆن کەفى دەریا بە ئاسانى لەناودەچێت!

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ هه‌یڤی 18 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

بقلم عبد الدائم الکحیل
www.kaheel7.com
المراجع:
http://img.dailymail.co.uk/i/pix/2007/08_03/FoamBeachII2_800x513.jpg
http://taos-telecommunity.org/epow/EPOW-Archive/archive_2006/EPOW-061218.htm

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top