You Are Here: Home » بابەتەكانمان » خزمەتی زانایەکی کورد لە ئەفریقای باشووردا:

خزمەتی زانایەکی کورد لە ئەفریقای باشووردا:

خزمەتی زانایەکی کورد لە ئەفریقای باشووردا:

د. حەسەنی پێنجوێنی

دکتۆر موسەننا ئەمین بۆی گێڕامەوە وگوتی: دکتۆر صالح السامرائی سەرۆکی سەنتەری ئیسلامی لە یابان باسی کردوە و گوتوویەتی: کاتێ رۆێشتم بۆ ئەفریقای باشوور، رۆێشتمە موزەخانەی ئەو وڵاتە، ولەوێ شتی سەیرم بینی، یەکێک لەو شتانەی زۆر سەرنجی راکێشام کتێبێکی شەرع (فقه)بوو، لە دە دوانزە بەرگدا، کەبە پێی مەزەبی ئیمامی شافیعی نووسرابووەوە..
سەیرم کرد ئەم کتێبە زانایەکی کورد بەناوی مەلا ئەبوبەکری شارەزووری نووسیویەتی.. ئەم پیاوە چۆن گەیشتۆتە ئەفریکای باشوور و لەوێ ئەم کتێبەی نووسیوە؟ 
خۆرهەڵات ناسێکی هۆڵەندی کە ریشەی بنەڕەتی زمانەکەی خۆیان وزمانی ئەفریکانی یەکێکن ئەم کتێبە تەحقیق دەکات، خۆش حاڵ دەبێت کە لەشەستەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا کتێبێکی وا بەزمانەکەیان نووسراوەتەوە، پێشەکییەکی جوانی بۆ دەنووسێ، و لەوێدا روونی دەکاتەوە کە ئەم زانا کوردە چۆن رووی کردۆتە ئەو ناوچەیە،و ئەو کتیبەی نووسیوە، دەڵێ:
لەناوچەی شارەزووردا چەند ساڵێک وشکە ساڵی روودەدات وگرانی دروست دەبێت، ئەم زانایەش هەڵدەستێت و دەچێت بۆ ئەستەمبووڵ پێتەختی سوڵتانی عوسمانی و لەوێ چاوی بە سوڵتان دەکەوێت، و وەزعی موسوڵمانانی شارەزووری بۆ باس دەکات، کە لەچ نەهامەت و قات و قڕییەکدان!! سوڵتانیش بەڵێنی دەداتێ کە داخوازییەکەی جێبەجێ بکات، ویارمەتی بنێرێ بۆ ناوچەکە، بەڵام ئەوێش تەکلیفێک لە مامۆستا دەکات و پێی دەڵێت ئینگلیزەکان کە بەسەر ناوچەی خوارووی ئەفریقادا دەسەڵاتدارن، سکاڵایان لای سوڵتان کردووە کە موسوڵمانانی {جۆهانسبەرگ} لە ئەفریکای باشوور شافیعی مەزەبن، و زۆر پێویستیان بە زانایەکی شافیعی مەزەب هەیە، مەسایلی فیقهییان بەزمانی خۆیان بۆ روون بکاتەوە..
ئەویش تەکلیفەکەی سوڵتان قبووڵ دەکات، ولەڕێی لەندەنەوە دەینێرن بۆ جۆهانسبەرگ، لەوێ لەماوەیەکی کەمدا فێری زمانی خەڵکەکە دەبێت، و ئەو کتێبە گەورەیان بەزمانی ئەفریکانی بۆ دەنووسێت بەپێی مەزەبی شافیعی.. 
خۆرهەڵاتناسەکە باسی ئەوەش دەکات کە ئەمانە دوو برا بوون ئەمەیان نێرراوە بۆ ئەفریکای باشوور، و ئەوی تریشیان نێرراوە بۆ سەنگافوورە.. تائێستاش چەند بنەماڵەیەک لەوێ هەن و دەڵێن: ئێمە رەچەڵەکمان کورد بووە..
منیش کە ئەم هەواڵەم بیست گوتم با بەدوادا چوونێکی بۆ بکەم و بزانم هیچی لەسەر نووسراوە یان نە؟ 
دیتم نووسەری بەناوبانگی ئینگلیزی (Martin van Bruinessen) مارتن فان برۆنسن، گەشتەکەی زانای پایەبەرزی کورد ئەبوبەکر ئەفەندی بۆ ئەفریقای باشوور نووسیوە، و دکتۆر (بەهرۆز جاف)یش لەئینگلیزییەوە کردویەتی بەعەرەبی، و لە رۆژنامەی (الاتحاد) ی زمانحاڵی یەکیەتی نیشتیمانیدا بڵاوی کردۆتەوە، و کۆمەڵێ سەرچاوەشی هەیە..
لەوێدا یەک دوو جیاوازی بچوکم بینی پێویستی بەڕون کردنەوە هەبوو: یەکەمیان لە ریوایەتەکەی دکتۆر سامەڕائیدا ئەبوبەکر ئەفەندی خەڵکی شارەزوور بووە، بەلام لەوێدا خەڵکی ئەمارەتی سۆران بووەو لە خێڵی خۆشناو بووە، بەڵام لەم روەوە کە لە سەردەمی زوودا هەر لەسنووری ئێرانەوە تا ناوچەی موسڵ و نەینەوا پێی گوتراوە شارەزوور، یەک دەگرنەوە..دەتوانیین بڵێن لە سەردەمێکی دیاری کراودا بە هەموو کوردستانی عیراق گوتراوە شارەزوور.. لەبەر ئەوە بە جیاوازی بنەرەتی دانانرێت..
جیاوازییەکی تریان ئەویە لە ریوایەتەکەی دکتۆر سامەڕائیدا ئەبوبەکر ئەفەندی لە شارەزوورەوە، رۆیشتووە، بەلام لەوێدا بەهۆی هێرشی خێڵە دەشتەکییەکانەوە بۆناوچەی خۆشناو، بنەماڵەکەی ئەبوبەکر ئەفەندی زووتر کۆچیان کردووە بۆتورکیا و لە ئەرزرۆم نیشتەجێ بوون، بەڵام لەمەدا یەک دەگرنەوە کە نەبوونی وگرانی پاڵنەر بووە بۆ سەردانەکەی لە دارول خیلافە ، ئەوە هۆی رۆیشتنەکەی بووە بۆ ئەستەنبوول..
هەرچەند لێرەدا ئێمە مەبەستمان تەحقیقی مەسەلە مێژووییەکە نییە، ئەوەندەی کە مەبەستمان ئەو خزمەتە گەورەیە کە ئەوزانا بلیمەتە کوردە، پێشکەش بەو موسوڵمانانەی ئەفریقای باشووری کردووە.. 
خوا لێی قبوول بکات و پاداشتی بێ سنووری بداتەوە..

بۆ روونکردنەوەی زیاتر پێویستە بڵێم: دەوڵەتی عوسمانلی لەسەردەمی سوڵتان عبد العزيز دا، و لەساڵی ١٨٦٢دا  ئەو زانا کوردە پایە بەرزە (مامۆستا ئەبوبەکر ئەفەندی) دەنێرێت.. بۆ یارمەتیدانی موسوڵمانانی شافیعی مەزەبی ئەفریقای باشوور.. و ئەوبابەتانەی مامۆستا نووسیویەتی لەکتێبێکدا کۆیان دەکاتەوە، و لەساڵی ١٨٦٩دا ناوی دەنێ: (بیان الدین)، و لەساڵی ١٨٨٠دا کۆچی دوایی دەکات و بۆهەمیشە دنیای فانی بەجێ دێڵێت.

هەزاران رەحمەت لەگیانی پاکی بێت..

#   #   #

سەرچاوە:

http://www.alitthad.com/paper.php?name=News&file=article&sid=101084

http://www.aljazeera.com.tr/al-jazeera-ozel/ebubekir-efendinin-izinde

http://www.alukah.net/culture/0/19821

http://www.let.uu.nl/~martin.vanbruinessen/personal/publications/Abu%20Bakar%20Effendi.pdf

هه‌وره‌ها خوێنه‌ر ده‌توانێت سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش بكات.

  1. Bidlisi, Sharaf Khan, Sharafnama: Tarikh-i mufassal-i Akrad. Ed. by M. `Ali `Awni, introd. By M. `Abbasi. Tehran: Mu’assasa’yi Matbu`ati-yi `Ilmi, 1343/1964.
  1. Brandel-Syrer, Mia, The religious duties of Islam as taught and explained by Abu Bakr

Effendi. Leiden: Brill, 1960.

  1. van Bruinessen, Martin, “Shari`a court, tarekat and pesantren: religious institutions in the Banten sultanate”, Archipel 50 (1995), 165-200.
  2. —, “The impact of Kurdish `ulama on Indonesian Islam”, Les annales de l’autre islam 5(1998), 83-106.
  3. da Costa, Yusuf & Davids, Achmat, Pages from Cape Muslim history. Pietermaritzburg: Shooter & Shooter, 1994.
  4. Davids, Achmat, The mosques of Bo-Kaap, a social history of Islam at the Cape. Athlone, Cape: The South African Institute of Arabic and Islamic Research, 1980.
  5. —, “The origins of the Hanafi-Shafi’i dispute and the impact of Abu Bakr Effendi”, in: Yusuf da Costa and Achmat Davids, Pages from Cape Muslim history. Pietermaritzburg:

Shooter & Shooter, 1994, pp. 81-102.

  1. Deringil, Selim, The well-protected domains: ideology and the legitimation of power in the Ottoman Empire, 1876-1909. London: I.B. Tauris, 1998.
  2. Kähler, Hans, “Studien zur arabisch-afrikaansen Literatur”, Der Islam 36 (1961), 101-121.
  3. —, Studien über die Kultur, die Sprache und die arabisch-afrikaanse Literatur der Kap- Malaien [Veröffentlichungen des Seminars für Indonesisch und Südseesprachen der

Universität Hamburg, 7]. Berlin : Reimer, 1971.

  1. —, “Der Islam bei den Kap-Maleien”, in: Hans Kähler (ed.), Handbuch der Orientalistik, Dritte Abteilung, Indonesien, Malaysia und die Philippinen, Zweiter Band, Religionen, Teil 1. Leiden: Brill, 1975.
  2. —, “Die Literatur der Kap-Malaien”, in: Hans Kähler (ed.), Handbuch der Orientalistik, Dritte Abteilung: Indonesien, Malaysia und die Philippinen. Dritter band: Literaturen. 1. Abschnitt. Leiden: Brill, 1976, pp. 316-321.
  3. Mardukh-i Ruhani, Baba, Tarikh-i mashahir-i Kurd: `urafa, `ulama, udaba, shu`ara. 2 jild. Tehran: Surush, 1364-66.
  4. al-Mudarris, Abd al-Karim Muhammad, `Ulama’una fi khidmat al-`ilm wa’l-din. Baghdad, 1983.
  5. Mukriyani, Husayn Huzni, Mêjû-y mîranî Soran. Rawandiz: Merkezê Zarê Kurmancî, 1935 [Reprinted: Hewlêr (Arbil): Çapxane-y Kurdistan, 1962].
  6. du Plessis, I.D. & Lückhoff, C.A., The Malay quarter and its people. Cape Town and

Amsterdam: A.A. Balkema, 1953.

  1. Rochlin, S.A., “Aspects of Islam in nineteenth-century South Africa”, Bulletin of the School of Oriental Studies, vol. X, no. 1 (1939), 213-221.
  2. van Selms, A., “The manuscript and its author: Abu Bakr and Arabic-Afrikaans literature”, in: Brandel-Syrer 1960, pp. v-ix. 10.
  3. —, “Abu Bakr Effendi”, in: W.J. de Kock (ed.), Dictionary of South African Biography, vol. 1. Pretoria: Tafelberg uitgevers, 1976, pp. 4-5.
  4. —, Abu Bakr se ‘Uiteensetting van die godsdiens’: ‘n Arabies-Afrikaanse teks uit die jaar 1869. Amsterdam: North-Holland, 1979.
  5. Uzunçarsılı, _smail Hakkı, Osmanlı devletinin ilmiye teskilâtı. Ankara: Türk Tarih Kurumu, 1965.
  6. Zeki Bey, Mehmed Emin, Kürd ve Kürdistan ünlüleri. Spanga, Stockholm: Apec & Öz-Ge, 1998 [Turkish translation of Mihemed Emîn Zekî’s Mesahîrî Kurd û            Kurdistan].

وێنه‌كان:

– تەنها وێنەيەك كە هى ئەبوبەكر ئەفەنديى بێت.

AbuBakrAfandi

– وێنەى نووسراوەكەى بە ناوى بيان الدين.

AbuBakrAfandi-Book

– وێنەى بڕوانامەى مردنى.

AbuBakrAfandi-Death Certificate

– وێنەى گۆڕەكەى.

AbuBakrAfandi-Grave

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top