You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چیاکان ده‌جوڵێن

چیاکان ده‌جوڵێن

چیاکان ده‌جوڵێن

و: گۆڤەند جوتیار
ئەو چیایانەی کەوا دەبینرێن جێگیرن، زانست سەلماندویەتی کە دەجوڵێن بە شێوەیەک ناتوانرێت هەستی پێبکرێت بەڵام تەکنەلۆژیای سەردەم ئەمەی پشت ڕاست کردۆتەوە، سەر سوڕهێنەریش ئەوەیە کەوا قورئانی پیرۆز پێش زانایان لەم بارەیەوە دواوە…
100ساڵ بەر لە ئێستا زاناى ئەڵمانى ئەلفرێد فیگینەر بیردۆزى
جوڵەى کیشوەرەکانى دانا، دواتر باسی لە جوڵەی ڕووکاری زەوى کرد ئەوەى کەوا توێکڵی زەوى پێکدەهێنێت کە لە گەڵیشیدا وشکانی و چیاکانیش دەجوڵێن، بەڵام زانایان بە شێوەیەکی توند ئەم بیردۆزەیان ڕەتکردەوە، لە کاتێکدا پاش چەندین ساڵ دوای مردنى ئەم زانایە، بۆیان دەرکەوت کەوا ئەو زانایە لەسەر حەق بووە لەوەی کە لە ڕاستیدا وشکانی دەجوڵێ، بەڵام ئەو جوڵەیە بەشێوەیەکە هەستى پێناکرێ و دەرناکەوێت تەنها دواى ملیۆنان ساڵ نەبێت. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کەوا قورئانی پیرۆز باسی ئەو ڕاستییە زانستیەی پێش 1400 ساڵ بەر لە ئێستا کردوە، بە شێوەیەک کەوا قورئانی پیرۆز باس لە جوڵەى چیاکان و ڕۆیشتنیان دەکات ئەم جوڵەیەى چواندووە بە جوڵەى هەورە تەنکەکان، کە خواى گەورە لە ئایەتی 88ی سورەتی (النمل)دا دەفەرموێت: (وَتَرَى ٱلْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِىَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِ صُنْعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِىۤ أَتْقَنَ كُلَّ شَىْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ). جوڵەى چیاکان زۆر ئاشکرا و ڕوون دەبێت لە ڕۆژى دوایدا، هەر وەک خوای گەورە لە ئایەتی 47ی سورەتی (الکهف) دەفەرموێت: (وَيَوْمَ  نُسَيِّرُ الْجِبَالَ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَداً).

سه‌رچاوه‌:

http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-33-29/957-2013-02-20-08-12-05

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top