You Are Here: Home » بابەتەكانمان » وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلا يُؤْمِنُونَ

وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلا يُؤْمِنُونَ

بۆچى ئـاو بێ تام و بێ ڕەنگ و بێ بۆن دروستکراوە …؟!

ئایا ڕۆژێک ئەم پرسیارە بە مێشکدا هاتووە کە حیکمەت لە دروستبوونى ئەو ئاوە پاکەى کە دەیخۆینەوە و بەکارى دەهێنین بۆچى بێ تام و بێ ڕەنگ و بێ بۆنە؟ بێگومان هیچ شتێک لە دروستکراوەکانى خواى گەورە بێ حیکمەت نیە، وەک خواى گەورە دەفەرموێت: [ إِنَا کُڵ شَیْءٍ خَڵقْنَاهُ بِقَدَرٍ] (القمر:49 [واتە هەموو شتێکمان بە ئەندازە و پێوانە دروستکردووە. کەواتە هەموو دروستکراوەکانى خواى گەورە مافى تەواوەتى خۆیانیان پێ دراوە بە بێ کەم و کوڕى. ئاویش یەکێکە لە دروستکراوەکانى خواى گەورە، بەڵام ئەوەى ئاو جیا دەکاتەوە لە هەموو دروستکراوەکانى تر ئەوەیە کە هەموویان لە پێکهاتەیاندا ئاو هەیە ئەگەر چى بە ڕێژەیەکى کەمیش بێت… هەروەک خواى گەورە دەفەرموێت: وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلا يُؤْمِنُونَ  ( الأنبياء :30). پرسیارەکە لێرەدایە: ئەگەر ئاو یەکێک لەو سێ سیفەتەى تیا بوایە چى ڕووى ئەدا؟ بۆ نموونە ئەگەر ئاو تامى هەبوایە، ئەوا هەموو میوە و سەوزەیەک یەک تامى هەبوو ئەویش تامى ئاو بوو…! کەواتە چۆن دەمانتوانى بەردەوام حەزى لێ بکەین و بیخۆین. یان ئەگەر ئاو ڕەنگى هەبوایە، ئەوا هەموو زیندەوەران و گیانلەبەران یەک ڕەنگیان هەبوو ئەویش ڕەنگى ئاو بوو…! کەواتە چۆن دەمانتوانى لێکیان جیا بکەینەوە. یان ئەگەر ئاو بۆنى هەبوایە ئەوا هەموو خواردنێکمان یەک بۆنى هەبوو …! کەواتە چۆن دەمانتوانى بیناسینەوە و چۆن پێمان دەخورا؟! بەڵام حیکمەتى خوا لە دروسبوونى ئاو بێ هودە نیە کە پێویستە ئەو ئاوەى دەیخۆینەوە و دەدرێ بە گیانەوەران و ڕووەک، پێویستە ئاوێکى پاک بێت، واتە بێ تام و بێ ڕەنگ و بێ بۆن بێت، وەک خواى گەورە دەفەرموێت:( يُسْقَى بِمَاءٍ وَاحِدٍ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَى بَعْضٍ فِي الْأُكُلِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ ﴾  ] الرعد :4 [

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top