You Are Here: Home » بابەتەكانمان » په‌یوه‌ندی به‌روبوومه‌كان به ‌مرۆڤه‌وه‌

په‌یوه‌ندی به‌روبوومه‌كان به ‌مرۆڤه‌وه‌

په‌یوه‌ندی به‌روبوومه‌كان به ‌مرۆڤه‌وه‌:

 

چاره‌سه‌ری خۆراكیی

 

ن: د. عاطف الهندي/ پسپۆڕی چاره‌سه‌ری خۆراكیی/ ئه‌رده‌ن.

و: نه‌ریمان محمد ئه‌مین.

 لێکچوونێکی زۆر بەدی دەکرێ لە نێوان شێوە و پێکهاتەی زۆر لەو بەروبوومانەی دەبن بە خۆراكی زيندەوەران لەگەڵ ئەندامەکانی لەشیان. ئەوەی جێی سەر سوڕمانە ئەو خۆراکانە چارەسەرن بۆ نەخۆشییە فسێۆلۆجییەکانی هەمان ئەو ئەندامانەی کە لێی دەچن لە شێوە و  ڕەواڵەتدا، بۆ نموونە  شێوازی  (گوێز)  وەک  مێشك  وايە و سوودێکی زۆری هەيە بۆ چارەسەری نەخۆشییه‌کانی مێشك. وەك زەهايمەر (نەخۆشی خەڵەفاوی) و پەرکەم و هه‌وكردنی مێشك و …تاد، هه‌روه‌ها بیری مرۆڤیش به‌هێز ده‌كات.

54eacfc2b9463_-_02-walnut-brainfoods-that-look-like-body-parts-1

 (هەنجير) شێوەی زۆر لە کيسی (گون)و هێلکەدان دەچێ لە ڕاستيدا سوودێکی زۆری هەيە بۆ چارەسەری لاوازی جنسی و چالاك کردنی هۆرمۆنە جنسيەکان.

20131206-1854581173163143

میوه‌ی (شليك) لە دڵ دەچێ و زۆر بە سوودە بۆ چارەسەری نەخۆشيەکانی دڵ. هەنگيش شيلەکەی دەکاته‌ نێو ئەو شەش پاڵووه‌ی کە لە مۆم درووستی دەکات زۆر بە سوودە بۆ نەخۆشییه‌کانی جگەر. ئەوەی شايەنی باسە شێوەی خانەکانی جگەر شەش پاڵووە، واتە وەك شانەی هەنگ وايە. هەنگوين بەکاردێ بۆ نەخۆشی زەردوویی کە لە جگەردا بە زۆری ڕوودەدا.

 

8 - Copy

 

ناوکی گوڵە بە ڕۆژەی خۆشکراو چارەسەرە بۆ زۆر لە نەخۆشیيەکانی چاو و، ڕادەی بينایی بەهێز دەکات، بێگومان لێکچوونێکی زۆر هەيە لە نێوان چاو و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌. هەروەها گوێچکە ماسی دەريا چارەسەرە بۆ نەخۆشیيەکانی گوێ و، بيستنی مرۆڤ بەهێز دەکات لە ڕەواڵەتدا هاوشێوەی يەکن. پاقلەمەنيیەکان بە تايبەت پاقلە و فاسۆليا ديواری گەدە بەهێز دەکەن شێوەشيان لە گەدە  دەچێ.

  ڕيشاڵەکانی ناو گەڵا شێوەيان لە ڕيخۆڵەکان دەچێ زۆر بە سوودن بۆ نەخۆشیيەکانی ڕيخۆڵه‌ وەك قەبزی، خوێن وەک ئاو  شلەيە و ڕێژەيەکی زۆر لە پێکهاتەی خوێن ئاوە کە دەگاتە نزيکەی 70٪ (به‌ڵكو نزيکەی 70٪ لەشی مرۆڤیش ئاوە) ئاو وەك چارەسەر بەکاردەهێنرێت بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و ئەو بەشانەی لێی پێك دێن وەك گورچيلە و جگەر.

هەروەها زۆر لەو خۆراکانەی لە زيندەوەران دروست دەکرێت چارەسەری نەخۆشییه‌کانی هەمان ئەندام دەکات کە لێی دەچێت لە لەشی مرۆڤ، بەتايبەت پێست و ڕێڕەوەی هەرسکردن بە بۆنەی ئەو خانە بنەڕەتيانەی کە لە چەوری و کرتێنك و مۆخی ئێسکەکەدا هەيە ئەو خانانە توانای دووبارە درووست بوونەوه ‌و زياد بوونيان هەيە، بۆيە سوپی ئێسقان بنەڕەتێکی زانستیی هەيە لە زيادکردنی بەرگری لەش لە نەخۆشییە قورسەکان.

 فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا ۖ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ۚ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ)

[الشورى : 11] تەنها خوای پەروەردگارە شەريك و هاوشێوەی نيیە لە گەورە و بچوك. پێشينان وتويانه‌ پێم مەڵێ تۆ کێێ پێم بڵێ چی دەخۆیت، ئەوەی گۆشت زۆر دەخوات دڵ ڕەق دەبێت. بخۆر سيفەتی خوراوەکە وەردەگرێ، بۆێە گوتويانە خواردنی دڵی مريشك سيفەتی ترس دەگوێزێتەوە چونکە مريشک ترسنۆکە و خواردنی جگەری حه‌یوان ئارامی و خؤڕاگری زياد دەکات. هەموو شانە ئەندامییەکان کاريگەريیان هەيە لەسەر ئەو ئەندامەی کە لێی دەچێ لە پێکهاتەدا. بۆ نموونە ماسوولکە پێکهاتەيەکی پڕۆتينی هەيە ڕێنماي دەکرێين بە خواردنی هێلکە و گۆشت کە دەوڵەمەندن لە پڕۆتين بۆ بەهێزکردنی. بۆ زيادکردنی ژيریی ڕۆن بە سوودە کەچی پێکهاتەی مێشك لە چەوريەکانە، ژيری دوو سەرچاوەی هەيە يان بۆماوەییە يان دەستکەوتە لە ژينگە. ئەوەی دووه‌م پێويستی بە دوو سەرچاوەيە زانست و زانياری لەگەڵ خۆراكی تەندروست، هەندێ خۆراك يارمەتی پەرە پێدانی ژيری دەدەن وەك توو لەگەڵ سەوزەکان و سپێناخ و وسەردين و شەربەتی ترێ و دانەوێڵە و کاکاو و  ڕۆنی زەيتون و سير و چەرەز بەتايبەت بوندق و گوێز و بادەم. هه‌ر بۆیه‌ئێستا گرنگيیەکی زۆر دەدرێت بە دەرمانە گيایيەکان. سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ ۗ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ)فصلت :53.

 سه‌رچاوه‌:

http://www.arab-hams.com/home.php?page=3&lang=ar&id=4964

https://drtameem.wordpress.com/2014/07/

http://alwad.net/templates/elaph/full.php?ID=7849

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top