You Are Here: Home » بابەتەكانمان » وێنەی دیمەنی خۆرئاوا بوون لە هەسارەی مەریخ

وێنەی دیمەنی خۆرئاوا بوون لە هەسارەی مەریخ

 وێنەی دیمەنی خۆرئاوا بوون لە هەسارەی مەریخ

Capture

ئا: سۆران یوسفی

ئەمە وێنەی دیمەنی خۆرئاوا بوونە لە هەسارەی مەریخ، لە سایتی (ناشناڵ جوگرافیك)دا بڵاوكراوەتەوە كە لە ئێستادا دیمەنی خۆرئاوا بوون لە مەریخ ڕەنگی شینە و تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە. بەڵام پێ‌ دەچێت هۆكارەكەی بەهۆی گازێكەوە بێت كە دەكەوێتە نێوان هەسارەكە و خۆرەوە و، لە كاتی تێپەڕ بوونی تیشكی خۆر بۆ هەسارەكە بەم گازەدا تێ دەپەڕێت و ڕەنگی شین درووست دەكات و، پێ‌ دەچێت ئەم گازە لە گازە خانەدانەكان بێت، بەهۆی ڕەنگە ناوازەكەیانەوە، یان پێ‌ دەچێت ئەم دیاردەیە بەهۆی گەردەلوولی سەر هەسارەكەوە بێت، كاتێك گەردەلوولەكە كۆمەڵێك لە گەردی ماددە جۆراو جۆرەكانی سەر هەسارەكە هەڵدەگرێت و بە تێپەڕ بوونی تیشكی خۆرەكە بە ماددەكاندا ڕەنگی جیاواز بە پێی ڕەنگی ماددەكان درووست دەكات و، یەكێك لە دیاردەكانی تر ئەوەیە لەوانەیە بەهۆی شكانەوەی ڕوناكی بێت بۆ ڕەنگی شین. كە تا ئەو ئاستە توانای شكانەوەی هەبێت، چونكە ڕۆژ ئاوا بوونی زەوی بۆیە ڕەنگی سوور دەنوێنێت تیشكی خۆرە دەشكێتەوە بۆ ڕەنگی سوور.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top