You Are Here: Home » بابەتەكانمان » رازاندنه‌وه‌ی ئاسمانی دونیا

رازاندنه‌وه‌ی ئاسمانی دونیا

رازاندنه‌وه‌ی ئاسمانی دونیا

Untitled-2

سەرجەم زانایان بڕیار دەدەن كە گەردوون پڕ بووە لە گازێكی گەرم،. پاشان سارد بووەتەوە و، یەكەم شت ئەستێرەكان پێكهاتوون.
قورئانی پیرۆزیش بڕیار دەدات كە گەردوون لە پێشدا دووكەڵێك بووە، پاشان خوای گەورە ئاسمانی بە ئەستێرەكان ڕازاندووەتەوە و، ناوی (مصابیح = چراكان)ی لـێ‌ ناون!
ئایا بۆچی لە باسی ئەم قۆناغەی تەمەنی گەردووندا ناوی (مصابیح = چراكان) دەبات؟ خۆ ئێمە لە دەزانین “چراكان” بۆ ڕووناك كردنەوەی ڕێگا و بانەكان بەكاردەهێنرێن و، دەشزانین كە ئەم ئەستێرانە وەختە نەبینرێن. كەواتە بۆچیئەستێرەكانی بە (چراكان) ناوبردوو؟ ئایا چی ڕووناك دەكەنەوە؟
زانایان بۆیان دەركەوت ئەستێرە هەرە دێرینەكانی گەردوون ڕێگای نێوان ئێمە و خۆیان ڕووناك دەكەنەوە! تەنانەت ئەو زانایانە بە هۆی ئەو رووناكییەوە دەتوانن لە دەوروبەری ئەستێرەكان بكۆڵنەوە و، سوودیان لە ڕووناكی بەخشینی یەكجار گەورە و مەزنی ئەو ئەستێرانە وەرگرت كە دەگاتە هێندەی هەزار خۆری وەكو خۆری خۆمان!! لەبەر ئەوە، ناوێكی تازە و نامۆیان لەو ئەستێرانە نا كە بریتیە لە (چرا دەرخەرەكان Flashlights)! دەسا پاكی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی كە پێش ئەوان ئەو ناوەی لەو ئەستێرانە ناوە كە ئاسمانیان ڕازاندووەتەوە و، فەرموویەتی:
[ۆزَیَّنَّا السَّما‌ء الدُّنیا بِمَصابیحَ] (فصلت:12)!

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top