You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بةخێو کردنی پشیلە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ

بةخێو کردنی پشیلە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ

بةخێو کردنی پشیلە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ

ديدار ظاهر

 

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتوە کە بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا بەرگری لە توشبون بە جەڵتەی دڵ دەکات بۆ بەتەمەنەکان، وە سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ بەرزدەکاتەوە.
.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر هەزارەها نەخۆش کرا دەرکەوت کە بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا ڕێژەی توشبون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە بە ڕێژەی %٣٠ ! وە هەروەها دەرکەوتوە کە دڵی ئەو کەسانەی پشیلە بەخێو ئەکەن زیاتر تەندروست بووە لەوانەی پشیلە بەخێو ناکەن !
.
وە لە توێژینەوەیەکی تردا کەلەسەر ٤٥٠٠ کەس کرا ، دەرکەوت کە ڕێژەی توشبون لەلایەن پشیلە بەخێوکەرەکانەوە دابەزی بۆ %٤٠، وە بۆیە ئەتوانین بڵێین کە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا وە درێژبونی تەمەن !
وە کاتێک توێژەرەکان پرسیاریان کرد دەربارەی ئەو نهێنییە وەڵامیان دایەوە کە بەخێوکردنی پشیلە پەستان و بێ تاقەتی و فشار و دوودڵی و پەشۆکان کەم دەکاتەوە بەهۆی ئەو نەرم و نیانی و هۆگری و خۆشەویستیەی کە پشیلە هەیەتی ! وە بۆیە دەبێتە هۆی پارێزگاری شادەمارەکانی دڵ لە نەخۆشی و ناڕێکی و کێشە.وە سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە لەلایەن پرۆفیسۆر عدنان القریشی کرا لە زانکۆی مینوسیتا ،وە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە پێشکەش کرا لە کۆنگرەی مينوسيتا، وعرضت نتائج هذه الدراسة في مؤتمر International Stroke Conference .

بەڵام پێویستە زۆر باش ئاگاداری پشیلە بین وە لەشی پاک و خاوێن بهێڵینەوە و بیانکوتین، چونکە پشیلە هەندێ بەکتریا و ڤایرۆسی زەرەرمەندی هەڵگدەگرێت، وە لەگەڵ ئەوەشدا ماوەتەوە بە باشترین ئاژەڵی ناوماڵ وە لە سەگ پاک ترە کە زۆر نەخۆشی هەلدەگرێت و هەندێ تایبەتمەندی تری هەیە، وە بە گشتی ئەو مناڵانەی ئاژەڵی ماڵی بەخێو ئەکەن سیستمی بەرگریان زۆر باش ئەبێت وە ڕێگری نەخۆشیە ترسناک و بەهێزەکان ئەکەن بەتایبەتی حەساسیەت و ڕەبوو ، وە لەبەر ئەوەی بەخێو کردنی سەگ مەترسی هەیە ، بۆیە ئەتوانین بڵێین بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا سەلامەت ترە.

پاش ئەم دۆزینەوەیە ، لەوانەیە بۆمان دەرکەوێت بۆ پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت رێگەی داوە بە ئەبی هورەیرە کە پشیلە بەخێو بکات،وە بە ” باوکەپشیلە” بانگی ئەکرد ، وە بۆمان دەرکەوێت بۆ ئەبی هورەیرە تەمەنێکی زۆر ژیاوە دوای پێغەمبەر وە توانیویەتی هەزارەها حەدیسی پیرۆز ریوایەت بکات !

وە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا هاتووە (دروودی خوای لێبێت)، کە پشیلە پیس نییە( فەرمودەی صحیح و حسن). وە گەر دەم بکاتە پەرداغ یان قاپێکەوە پیسی ناکات .

 قال رسول الله صلى الله عليه وسلم فِي الْهِرَّةِ: «إِنَّهَا لَيْسَتْ بِنَجِسٍ، إِنَّهَا مِنَ الطَّوَّافِينَ عَلَيْكُمْ وَالطَّوَّافَاتِ» رَوَاهُ مَالِكٌ وَأَحْمَدُ وَأَهْلُ السنن الأربع

لە ئەندازیار عبد الدائم الكحيل وەرم گرتووە 
http://www.kaheel7.com/…/2010-02-02…/453-2012-07-06-02-11-01
.
سەرچاوەکان :

Healthier hearts’ for cat owners,http://news.bbc.co.uk/2/hi/health/7304393.stm

 Cat Owners Have Lower Heart Attack Risk,http://www.medicalnewstoday.com/articles/98432.php

 Children with pets ‘more healthy’, http://news.bbc.co.uk/…/e…/coventry_warwickshire/3731058.stm

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top