You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پێچەی کات لە زانستی سەردەمدا

پێچەی کات لە زانستی سەردەمدا

پێچەی کات لە زانستی سەردەمدا

===================

 

ن : کـارزان  زانـست خواز

 

بێگومان گەردوون کتابی خودای بەدیهێنراوە ، و قوڕئانی پیرۆزیش کتابی خودای خوێندراوە ، واتە نابێ هیچ جیاوازیەك هەبێت لەنیوان ئەم دوو کتابە چونکە هەردووکیان لەیەك سەرچاوە هاتوون ، وە زۆربەی تەوەری باسەکان لە سەردەمی زانست و تەکنۆلجیادا بریتیە لە پەیوەندی و ململانێی نێوان زانست و ئایین و گەردوون و زانستە جۆراو جۆرەکان بە ڕادەیەك زۆر جار کەسانێك بەهۆی دۆزینەوەیەکی زانستی بڕوا بە خودا دەهێنن ، وە لەبەرامبەریشدا کەسانێك بەهۆی تیۆرێکی زانستی دەبنە بێدین ! بەڵام تا ڕۆژی دوایی ئەم ململانێ و دیبەیتە مرۆییە بەردەوام دەبێت و هەرگیز ئەمە ڕوونادات کە هەموو مرۆڤایەتی ببێتە بێ دین ! یان هەموویان ببن بە موسڵمان .

بەڵام ئەوەی دەمەوێ لیرەدا ئاماژەی بۆ بکەم بریتیە (( پێچەی کات لە زانستی سەردەمدا )) .

– هەروەکو لای هەموومان ئاشکرایە گەردوون بەدیهێراوە لە 11 دیمێنشن کە چواریان بریتین لەمانە :

1 – درێژی

2 – پانی

3 – بەرزی

4 – کات

وە لە ساڵی 1926 زانا کلاین ئەوەی دۆزیەوە کەوا حەوت دیمێنشنەکەی تر “خۆپێچ” ــە . وە هەموو دیمێنشنەکان ڕێژەیین ، بەڵام ڕێژەیی بوونی دیمنێنشنی چوارەم واتە [ کات ] زانایانی زۆر سەرسام کردووە ، چونکە لە هەندێ شوێندا لە گەردوون کات نیە واتە وەستاوە ! لەهەندێ شوێندا کات زۆر خێرایە ، بەڵام کات لەسەرهەسارەی زەوی = ~ 24 کاتژمێر . هەروەها “axis” واتە خولگەی زەوی لە دەوری خۆی دەخولێتەوە هەر 26000 ساڵ جارێك کە ئاراستەی خاڵی دەستپێکی ڕووگەی ئەستێرەی جەمسەرییە لە ئاسماندا ، واتە لە دوای 26000 ساڵ ئاراستەی خولگەی جەمسەری زەوی ڕووی دەکاتەوە ئەستێرەی جەمسەر کە دەکەوێتە سەرووی کۆمەڵە ئەستێرەی ورچی گەورە واتە هەمیشە دەکەوێتە جەمسەری باکوری زەوی .  بەو مانایەی سەرەتا کە زەوی بەدیهێنرا ئاراستەی جەمسەری باکوری زەوی ڕێك دەکەوتە بەرامبەر ئەستێرەی جەمسەر ، وە بە شێوەیەکی بەردەوام واتە هەر 26000 ساڵ جارێك گۆی زەوی ئەم خولەی لێداوە ، واتە کاتی زەوی پێچەی کردووە و سەر لە نوێ دەستی پێ کردۆتەوە .

هەروەها بەم شێوەیەش باسکراوە :

 

Precessional movement of the Earth – the Earth rotates (white arrows) once a day about its axis of rotation (red); this axis itself rotates slowly (white circle), completing a rotation in approximately 26,000 years In astronomy, axial precession is a gravity-induced, slow, and continuous change in the orientation of an astronomical body’s rotational axis. In particular, it refers to the gradual shift in the orientation of Earth’s axis of rotation, which, similar to a wobbling top, traces out a pair of cones joined at their apices in a cycle of approximately 26,000 years.

 ئایا بەلاتانەوە سەیر نیە ئەگەر بڵێـم پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەربێت لـە “خطبة الوداع” وتاری ماڵئاوایی باسی ئەم ڕاستیە زانستیەی کردووە ؟؟

– پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی : { إن الزمن قد استدار كهيئته يوم خلق الله السموات والأرض }

واتە : { کات پێچەی کرد و سوڕایەوە هەر وەکو ئەو ڕۆژەی خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی بەدیهێنا }

سبحان الله ..! ئایا پێغەمبەر ئەمەی لە کوێ زانی ؟ بێگومان خودای باڵادەست بە سروش پێیداوە : ( وما ینطق عن الهوی ، ان هو ألا وحي یوحی )

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top