You Are Here: Home » بابەتەكانمان » کاریگەرییە خەراپەکانی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا

کاریگەرییە خەراپەکانی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا

کاریگەرییە خەراپەکانی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا

نوسینی:  رامان عبدالخالق

 

دکتۆرانی رێکخراوی جیهانی داوادەکەن بە کەمکردنەوەی گوێگرتن لە مۆسیقا و گۆرانی لە رێگای هێدفۆنی گوێ و کات بەسەربردن لە نادی شەوانە و باڕەکان کە گۆرانی و کۆنسرێتی تیادا سازدەکرێت.
ئەگەر هەڵنەستن بە جیبەجێ کردنی ئەم رێنمایە ئەو کاتە ئەم ژاوە ژاوە و دەنگە دەنگە دەبێتە هۆی لەدەست دانی هەستی بیستن بە تەواوەتی.
وە لێکۆلینەوەکە دەلێت: نیوەی دانیشتوانی زەوی کە تەمەنیان ١٢ بۆ ٣٥ ساڵە ئامادەباشیان تێدایە بۆ توش بوون بە لەدەستدانی بیستن بە هۆی گوێگرتن لە مۆسیقا لە رێگای مۆبایلە و تەسجیلات و سەماعەی گوێ.. کە ژمارەیان دەگاتە ١،١ ملیار کەس ، وە هەروەک ئەو کەسانەی تریش لە ٤٠٪ معەرەضن بۆ ئەم حالەتە کاتێ کە لە ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆسیقا ئامادەدەبن کە ئاستی ژاوە ژاویان زیاد دەکات بۆ ٨٥دیسیل.
وە بە پشت بەستن بە زانیاریەکانی رێکراوەکە ٣٦٠ ملیۆن کەس دەناڵێنن بە هۆی بونی کێشە لە هەستی بیستنیان.
ئستا بابگەرێینەوە بۆ دینە پاکەکەمان کە چۆن ئێمەی پارستوە لەم بارودۆخە خراپە و داوامان لێدەکات خۆمان بەدوربگرین لەم جۆرە کات بەسەربردنە..
قال تعالى: (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُواً أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ . وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا وَلَّى مُسْتَكْبِراً كَأَنْ لَمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِي أُذُنَيْهِ وَقْراً فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ) (لقمان:6، 7).
(ههندێک له خهڵکی ههن قسهی بێ خێر و بێ مانا دهکڕن (وهک گۆرانیه ناپوختهکان، کتێب و شریته بێ خێرهکان… هتد) تا خۆی و کهسانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئهوهی ههست بکات بهمهترسی کارهکهی و بزانێت چ کهتنێک دهکات به خۆی و خهڵکی و بۆیه ئهو شته بێ نرخو خێرانه دهکرێت تا گاڵته به پهیام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئهوانه سزا و تۆڵهیهکی ڕیسواکهرو ئابڕووبهر چاوهڕێیانه، ههر کاتێکیش ئایهتهکانی ئێمهی بهسهردا دهخوێنرێتهوه، فیز دهکات و فوو دهکاته خۆی و پشت ههڵدهکات، ههروهک نهیبیستبێت، ههروهک له گوێیدا قورسی و گرانیی ههبێت، کهوابوو مژده بده بهو جۆره کهسانه بهوهی سزای به ئێش چاوهڕێیانه!!)-تفسیری ئاسان-
(ابن عمر و الواحدی و ابوصهيان وابن عباس کۆکن لەسەر ئەوەی وشەی (لهو) بەمانای گۆرانی دێت. )

وقال تعالى مخاطبا المشركين الذين أعرضوا عن سماع القرآن: (أَفَمِنْ هَذَا الْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ . وَتَضْحَكُونَ وَلا تَبْكُونَ . وَأَنْتُمْ سَامِدُونَ) (لنجم:59،61)
خودای گەورە ئەم ئایەتە بۆ هاوبەشدەران ناردە خوارەوە کاتێ پشتیان دەکردە قورئان و لادەدا و گوێیان نەدەگرتا(جا ئایا ئێوه لهم قسهیه کهقورئانهسهرسام دهبن؟! پێ دهکهنن و گریانتان نایهت (بۆ ئهو چارهنووسهرهشهی کهچاوهڕێتانهئێوه بهردهوام سهرگهرمی ڕابوردنن و بێ هۆشن( ابن عباس دەفەرموێت:(سمود) بەمانای گۆرانی دێت بەزمانی (حمیر)’ جونکە کاتێ قورئان دەهاتە خوارەوە ئەوان گۆرانیان دەووت، بۆیەش ئەو ئایەتە هاتەخوارەوە.
وە تەفسیرکاران وای بۆدەچن کە بەمانای کات بەسەربردن دێت لە شتی بێکەلک و هەوا و نەفس تیرکردن کە وات لێدکات کە بێئاگابیت..چونکە مرۆڤ کاتێ گوێ دەگرێت لە گۆرانی لەناو بێئاگای دەبێت و ناپرژێتە سەر قورئان و ویرد و پەرستش.وە کاتێ مرۆڤ دورکەوتەوە لە فرمانی خودا ئەوا بەرەبەرە دەکەوێتە ناو خراپەوە و توشی دلەراوکێ و ژیانێکی ناخۆش و نەخۆشی دەبێت وەک ئستا دەیبینین بەکاربەرانی مۆسیقا خۆیان هۆشیاری دەدەن لە کاریگەریە خراپەکانی مۆسیقا.. کەواتا بۆمان روونە کە گۆرانی هۆکارێک بۆ دل رەق بون و بێئاگابون لەقورئان و سەرقاڵبون بە خۆشیە کاتیەکانی دونیاوە والەکەسەکە دەکات روو بکاتە بارەکان و مەیخواردنەوە و مەست بون و ئیتر روودەچێت لە تاوان و بێئاگا دەبێت لە مانای ژیان … خودا پەنامان بدات .
ئەم دینە پاکەمان هەر رێنمایەکی بۆمان ناردبێت بەبێ هۆنەبوە بەلکو لەپشتیەوە کۆمەلێ نەخۆشی و خراپەی لێمان دورخستوەتەوە کە ئەمرۆ دەیبینین لە سایەی بێدینی ژیانی مرۆڤەکەن چەندە روبەروی نەخۆشیە مەترسیدارەکان بوەتەوە کە چارەسەریان زۆر ئەستەمە..!!
وە لەرویەکی ترەوە کە ئستا مۆسیقا و گۆرانی بەم شێوە بەربڵاوە هەیە یەکێکە لە نیشانەکانی رۆژی دوای وەک لەم فەرمودەیەوە هاتووە.:قال رسول(صلى الله عليه وسلم) “يكون في أمتي قذف خسف ومسخ، قيل يا رسول الله ومتى ذلك؟ قال: إذا ظهرت المعازف، وكثرت القيان وشرب الخمر“.
خۆشەویستمان (درودی خودای لەسەر بێت )دەفەرموێت؛(لە نەتەوەی من خەلکی دروست دەبن پەلارو قسەی خراپ و ناپەسەند دەهاوێن وە زەوی روودەچێت بەناخیا وە خەلک لە رەوشت و کرداری خۆی دەردەچێت بۆ رەوشتی ئاژەلان ، وتیان ئەی خۆشەویستمان کەی ئەمە دەبیت؟ فەرموی(درودی خودای لەسەر بێت ) کاتێ ئامێری هەمەچەشنی ژەنین پەیدادەبن و زۆربونی ئافرەتی گۆرانیبێژ ..و و خواردنەوەی مەی)
.
.

سەرچاوە:

RT + صحيفة “كومسومولسكايا برافدا”
http://arabic.rt.com/news/775605-/
http://www.islamweb.net/media/index.php?id=143824&lang=A&page=article

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top