You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی – ستیم سێل

ئیعجازی – ستیم سێل

ئیعجازی – ستیم سێل

11178658_447714505388240_880544498_n

ن : کـارزان  زانست خواز

 

کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا سەرەتا لە نیوە خانەی تۆوی باوك و نیوەخانەی هێلکۆکەی دایك دروست دەبێت کاتێك [Fertilization  ] ڕوودەدات ، وە ئەم دوو نیوە خانەیە کاتێك یەكدەگرن یەك خانەی تەواوی 2n پێك دێنن بە 46 کرۆمۆسۆم ، وە دواتر دابەشبوونی خانە ڕوودەدات و قەبارەکەی سەدان و هەزاران و ملیۆنان جاری خۆی گەورە ئەبێت بە چەند قۆناغێك، وە لە میانەی قۆناغەکانی دروست بوونی ئەندامەکانی کۆرپەلە Embryogenesis کە دوای هەشت حەفتە لە  [Fertilization  ] تەواو ئەبێت ، وە هەموو ئەندامەکانی کامڵ ئەبێت بە شێوەی سەرەتایی [ Primordial ] وە بە دروست بوونی خانە نا جیاکارییەکان [Undifferentiated Cells  ] بۆ خانە جیاکاریەکان [Differentiated Cells  ] وە ئەمانەش تا کۆتایی تەمەنی مرۆڤ ئەمێننەوە و خانەی توانادار نین لەسەر جیاکاری ، وە فەرمانیشیان قەرەبووی ئەو خانانەیە کە ڕۆژانە زیانیان پێ گەیشتووە ، هەروەکو ڕەگی دار [ Stem ] کۆمەڵێك لق و پۆپی لێ ئەبێتەوە ، بەهەمان شێوە خانە نا جیاکارییەکان لقیان لێ جیا ئەبێتەوە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی جیاواز بۆ جەستەی مرۆڤ ، کە ناونراون بە خانە ڕەگیەکان یان ستیم سێل : Stem Cells ] ] ، وە نموونەش لەسەر ئەمە : نوێ بوونەوەی خانەکانی خوێن بە گۆرانی ستیم سێلی مۆخی ئێسقانەکان بۆ خەپلەکانی خوێن .

 – وە پوختەی بابەت ئەمەیە کەوا کۆرپەلە کاتێك لە “گۆشتەپارە یان مضغة” ئەچیت زۆرترین خانەکانی دەگۆڕێت بۆ خانەی جیاوازی بەدیهێنراو و هەندێکی تری بەدینـەهێنراو ، (( لەبرتان بێت وتمان : بەدیهێنراو و هەندێکی تری بەدینـەهێنراو )) وە بڵاو ئەبنەوە بە ئەندامەکاندا وەکو بەلانسێکی یەدەگ بە درێژایی تەمەن سودی لێ دەبینێت بۆ چاکردنەوە و قەرەبووی ئەو بەشانەی کە لەناو ئەچێت لە ئەندامەکانی لاشە .

 وە ئەم وەسفەی کۆرپەلە کە پێکهاتەکەی لێکچوێنراوە بە گۆشتەپارە یان “مضغة” بەوەی کەوا بەدیهێنراوە و بەدینەهێنراوە لەم کاتەیدا لە ئاستی خانەیی ڕێك یەکدەگرێتەوە لەگەڵ وەسفی قوڕئانی پیرۆز بۆ کۆرپەلە کە لە گۆشتەپارە ئەچێت و بەدیهێنراوی بەدینـەهێنراوە .

هەروەکو خودای باڵادەست زیاد لە 1440 ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی :

﴿ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِنْ مُضْغَةٍ مُخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ  … ﴾ [ 22 الحج : 5 ]

– واتە : {{ ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لە گوماندان دەربارەی زیندوو بوونەوە ئەوسا ( بزانن ) بەڕاستی ئێمە ئێوەمان دروست کردووە لە خاك ، پاشان (نەوەکان) لە نوطفەیەك (دروست دەبن) دواتر (دەبێتە) گۆشتەپارە کە بەدیهێنراو و هەندێکی تری بەدینـەهێنراوە …. }}

 بەڕاستی ئەم ئایەتە پیرۆز و ڕاشکاوە لە سپێشەلایز و تایبەتی قۆناغی کۆرپەلە کە لێکچووە بە گۆشتەپارە بە هەردوو وەسفکە ( مُخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ ) واتە بەدیهێنراو و هەندێکی تری بەدینـەهێنراو ( ئەوەی زیاتر ئیعجازەکە دووپات ئەکاتەوە بریتیە لەوەی قوڕئانی پیرۆز لەم ئایەتەدا لەگەڵ قۆناغی گۆشتەپارە باسی ستیم سێلی کردووە کە ئەم قۆناغەی کۆرپەلەش بە شۆڕشی بەدیهێنانی خانەکانی [ سێل ] و [ ستیم سێل ]هەژمار دەکرێت ) .

 – لەکۆتاییدا هەر دەتوانین ئەوەنە بڵێین :  هەموو سوپاس و ستایش بۆ دابەزێنەری قوڕئانی پیرۆز و پاکی و بێ گەردی بۆ دیزاینەری گەردوون و ژیان و ئادەمیزاد .

 a

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top