گرنگی کواڵیتی ژیان

1966 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

گرنگی کواڵیتی ژیان

                                                                                                                                                                    نوسینی: شەماڵ موفتی

 1

کواڵیتی ژیان پێوەرێکە بۆ خۆشگوزەرانی وەک  پێوەری (جی دی پی ) بەکاردێت بۆ پێواندنی بەردەوامبونی وڵات و کۆمەڵ.

خۆشگوزەرانی : وەسفێکە بۆ دۆخی تەندروستی و کامەرانی و رەفاھییەت , چەمکێکی نادیارە و چەند رەھەندێکی مرۆیی گرتۆتە خۆ  و ئەو فاکتەرە “زاتی و مەوزوعی” یەکانی تەندروستی و کواڵیتی ژیان یەک ئەخا

واتە پێوەری خۆشگوزەرانی دو جۆرن : مەوزوعی و زاتی ن

مەوزوعی وەک : ھەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتی ” ماف و پێداویستییە سەرەکییەکان”

زاتی وەک: رازیبوون.

 رۆبرت کیومنز پرۆفیسۆرێکی کارامەیە لە بوارەکانی کواڵیتی ژیان و نزیکەی ٢٠٠ کتێبی نوسیوە و ئەژمار دەکرێت بە پسپۆرێکی جیھانی لەو بوارەدا.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ١٩٩٧ەوە  چەمکی تەندروستی خستە ناو کواڵیتی ژیانەوە لەبەر ئەوەی کواڵیتی ژیان لە ژێر کاریگەری:

{ “تەندروستی” و “دۆخی دەرونی” و “ئاستی پشتبەستن” و “متمانەيى” و “پەیوەندی کۆمەڵایەتی” و “بڕوا شەخسییەکان” }

بنەماکانی کواڵیتی ژیان

(مۆدێلی ھەشت چەمکەکە)

2

 تێکدەرانی کواڵیتی ژیان

(پێنج درندەکە)

* ھەژاری

* نەخۆشی

* نەفامی

* بێکاری

* نەھامەتی ( بێ جێگا , بێ لانە, بێ کەس, ژینگە و شوێنگەی گەندەڵ و پیس)

تایبەتمەندییەکانی کواڵیتی ژیان

* بوونی دادپەروەری و یەکسانی

* بوونی متمانە بەیەکتر و بەرجەستەکردنی بەھا جوانەکان

* بوونی ھەمو مەرجەکانی بەھاوڵاتیبوون

* پارێزگاری تایبەتمەندی تاک

* دوربوون لە زیان

* دوربون لە ئازار

* بوونی پێداویستییە سەرەکییەکان

* بریاردان بە ئازادی “خودبڕیاردان”

* ژیانبردنەسەر  لە نێو کیانێکی سیاسی و کۆمەڵگایەکی چالاک

 

 3

(من لم یھزّە الربیع و أزھارە , و العود و أوتارە , فاسد المزاج لیس لە علاج ) الامام الغزالی.

کەسێک بۆن نەکا , چۆن وەسفی بۆنی بۆ ئەکەیت؟

کەسێک نابینا بێت چۆن وەسفی دیمەنەکانی بۆ ئەکەیت؟

کەسێک غوددەکانی زمانی پەککەوتبن ھەست بە تام و چێژی خواردن ناکات

کۆمەڵگاش وەک تاک زۆر جار ئامێری ھەستکردنى بە جوانییەکانی دەوروبەر لەدەست ئەدا و بێزەوق دەبێ, بایەخ نادات بە ھێمنی دەنگ , ژاوەژاو  ناڕەحەتی ناکات و رەنگاورەنگی روناکی و خاپوربونی ژینگە و دەوروبەر و دوکەڵ ھەڵمژین ئاساییە لای..!!

جۆر یاخود کواڵیتی ژیان پەیوەستە بە خودی تاک و چونییەتی بیرکردنەوە و ھەستکردنیەتی

چۆن ئامێری ( بیستن, بینین, بۆنکردن, تامکردن, ھەستکردن..) جۆر و دیققەتی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەردا دیاری ئەکا, ئاوھاش دید و بیر و وێنای کەسەکە پەیوەندی ئەکا لەگەڵ جیھانەکانی دەوروبەریدا ( جیھانی مرۆڤەکان, جیھانی بیر و فیکر, جیھانی ماددە , جیھانی سروشت ) , چێژ و خۆشی ئەو پەیوەندییانە ئاستی ناخی کەسەکە دیاری ئەکا.

واتە کولتور دەورێکی باڵای ھەیە ڵەسەر کواڵیتی ژیانی تاک و کۆمەل.

Share Button

1966 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Scroll to top