You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی زانستی قورئان

ئیعجازی زانستی قورئان

ئیعجازی زانستی قورئان

ن: عبدالمجيد زنداني

خوای بەتوانا دەفەرموێت: (سنریهم ایاتنا فی اڵافاق وفی أنفسهم حتی یتبین لهم أنه الحق أولم یكف بربك أنه علی كل شی‌ء شهید ) فصلت53
واتە: لە داهاتودا نیشانەكانی خۆمانیان لە ئاسۆكان و لە خودی خۆیاندا نیشان دەدەین هەتا بۆیان دەربكەوێت قورئان هەقە و وتەی خودایە، ئایا خودا بەس نیە بەوەی كە بەسەر هەموو شتێك ئاگادارە.
ئەم ئایەتە بەڵێنی خودایە و لەم سەردەمەی ئێستاماندا خودا هێناویەتە دی، لەم ڕۆژەدا بێباوەڕان بە هۆی وردترین و پێشكەوتوترین ئامێرو هۆكاری وەك فڕۆكە و ژێر دەریایی و تەلەسكۆب و میكرۆسكۆبەكانەوە، نیشانەكانی پەروەردگار لە ئاسۆكانی گەردون و خودی خۆیاندا دەبینن و بەوەش بەڵگەیان دەست دەكەوێت ئەوەی هەواڵی ئەو نهێنیە گەردونیانەی داوە بە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) لەو ڕۆژەی هیچ دەزگایەكی لێكۆڵینەوەی زانستی نەبووە ئەو زاتەیە كە بەدیهێنەری نهێنیەكان و گەردونە، ئەمەش جۆرێكی تازەیە لە ئیعجازی قورئان كە بۆ بێباوەڕان ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم )دەردەكەوێت.
ئیعجازە زانستیەكانی قورئان شایەتی دەدەن بۆ هەموو ژیرێك لە هەموو شوێنێكی ئەم جیهانە كە ئەم قورئانە بە زانستی خوایی دابەزیوە، خوای زانا دەفەرموێت: ( قل أنزله الذی یعلم السر فی السماوات والارض) واتە: ئەم قورئانە ئەو زاتە دایبەزاندوە كە ئاگاداری نهێنیەكانی ئەرزو ئاسمانەكانە.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top