You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زانستی یەكتاپەرستی وەرزی یەكەم

زانستی یەكتاپەرستی وەرزی یەكەم

وەرزی یەكەم
زانستی یەكتاپەرستی


پێناسی :

پرسیار: زانستی یەكتاپەرستی چیە ؟
وەڵام : ئەو زانستەیە دەگەڕێت بەدوای چەسپاندنی بیروباوەڕە ئاینیەكان بە بەڵگەی ژیری و دەقی كە لەڕێیانەوە تەواوی گومانەكان دەسڕێتەوە ، ئەو زانستەیە كە ناڕەوایی بێ‌ باوەڕان رو گومان دروستكردن و درۆكانیان دەردەخات ، ناخەكان بەهۆیەوە جێگیر دەبن ، دڵی باوەڕ ڕو لە دڵنیایی دەكەن ، بۆیە بە زانستی یەكتاپەرستی ناوزەد كراوە لەبەر ئەوەی گرنگترین لێكۆڵینەوەكانی یەكتاكردنی پەروەردگارە
بوارەكانی لێكۆڵینەوەی زانستی یەكتاپەرستی :
پرسیار: ئەو بوارانە كامەن كە زانستی یەكتاپەرستی لێكۆڵینەوەیان بۆ دەكات ؟
وەڵام : زانستی یەكتاپەرستی لەچەند بوارێكدا لێكۆڵینەوە دەكات ئەوانیش:
1: لەبواری باوەڕ بەخواو یەكتایدا ، دڵسۆزی لە پەرستشداو هاوبەش دانەنان بۆی .
2: لەبواری باوەڕبون بەپێغەمبەرانی خودا ، هەڵمەتی ڕنمویی خوایی ، زانینی ئەوانەی كە ئەركی سەرشانیانە وەك خێرو ئەمانەت پارێزی ، ئەوانەی كە نابێت ئەنجامی بدەن وەك درۆو ناپاكی . و زانینی موجیزەو ڕونیی پەیامی ئەو پێغەمبەرانە بەتایبەت موجیزەو ڕونیی و بەڵگەكانی پەیامی گەورەمان محمد (صلی الله علیه‌ وسلم ) .
3: لەبواری باوەڕبون بە پەڕتوكە خواییەكان ئەوانەی كە خوای كاربەجێ‌ بەدرێژایی مێژوی مرۆڤایەتی بۆ ڕینویی بەندەكانی ڕەوانەی كردوە .
4: لەبواری باوەڕبون بە فریشتەكانو هەمو ئەو كارانەی ئەم دروستكراوانەی خوا كە پێی هەڵدەستن و پەیوەندیان بە ئێمەوە لەدونیاو ڕەستاخێزدا .
5: لەبواری بڕوابون بەڕۆژی دوایی و هەمو ئەو پاداشت و سزایانەی كە بۆ باوەڕدارو بێ‌ باوەڕی دیاری كردوە : لە نیعمەتەكانی بەهەشت و سزاكانی دۆزەخ .
6: لەبواری باوەڕبون بە قەدەری خوا كە هەمو ئەوانەی لەم گەردونەدان لەژێر ڕۆشنایی ئەودا دەڕۆن : خوای باڵادەست دەفەرموێت ( آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّـهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ﴿٢٨٥))البقرە285. پرسیاریان لەپێغەمبەری خودا كرد سەبارەت بە باوەڕ فەرموی : (باوەڕ ئەوەو ییە بڕوا بەخواو فریشتەكان و پەرتوكەكان و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی وباوەڕبون بەقەدەربەخێرو شەڕی .
پلەو شوێنگەی لەنێوان تەواوی زانستەككانیدایە انی تردا:
پرسیار: پلەو پایەی زانستی یەكتاپەرستی لەكوێی زانستەكانی تردایە ؟
وەڵام : گەورەیی هەر زانستێك لەگەورەیی بابەتەكانی، بوارەكانی لێكۆڵینەوەیەتی ، ئەگەر زانستی پزیشكی پیرۆزترە لە دارتاشی لەبەر ئەوەیە بوارەكانی لێكۆڵینەوەی پزیشكی لە جەستەی مرۆڤدایە بەڵام دارتاشی تەختەو دارە ، بەڵام گەورەیی زانستی یەكتاپەرستی گەورەیەكەی لە بوارە كانی لێكۆڵنەوەكانیەوەیەتی ،ایا هیچ شتێك هەیە كە گەورەتربێت لە بەدیهێنەریئەم گردونە ؟ ئایا كەس هەیە لە مرۆڤەكان پاكتر بن لە پێغەمبەرانی خودا ؟ ئایا چی لە زانستی ناسینی خودای گەردون گەورەترە لای مرۆڤ ؟ كێ‌ لەنێو مرۆڤەكاندا لەپێغەمبەرانی خودا پاكترن ؟ ئایاچی لەوە گرنگترە مرۆڤ خواو بەدیهێنەرەكەی خۆی بناسێ‌ ؟ و هۆكارو حیكمەتی بونی لەم دونیایەدا دەزانێت ؟ بۆچی خوای گەورە لەسەری دروستی كردوە ؟ كامەیە ئەو چارەنوسەی لەدوای مەرگی چاوەڕێی دەكات ئەمە بوارەكانی زانستی یەكتپارستی و بابەتەكانیەتی . زانستی یەكتاپەرستی بنەمای زانستەكانی ئیسلامە و لەهەمویان بەڕەهایی باشترو گرنگترە .
فەرزبونی :
پرسیار: ئایا دەزانیت كە فەرزی عەینە یان فەرزی كیفایەیە ؟
وەڵام : زانستی یەكتاپەرستی ئەركی سەرشانی هەمو موسڵمانێكی نێرو مێیە ، بەجۆرێك رێگری پێشتر لایموسڵمان هەبێت كە ئەو لەسەر ئاینی راستیە ، ئیتر لەوەزیاتر بێت فەرزی كیفایەیە، ئەگەر كەمێكیش لەموسڵمانان پێی هەڵسن لەسەر ئەوانی تر نامێنێت خوای گەورە دەفەرموێت:(فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا اللَّـهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ ﴿١٩)محمد
قورئان گەورەترین پەڕتوكی یەكتاپەرستیە :
پرسیار : ئایا قورئان گرنگی بەم زانستە دەدات ؟
وەڵام: بابەتی سەرەكی نێو قورئان باسی یەكتاپەرستیە هیچ پەڕەیەكت بەرچاو ناكەوێت باسی بانگەواز بۆ خوا یان پێغەمبەرەكەی تیا نەبێت ، یان بەڕۆژی دوایی ، یان بەفریشتەكان یان بەپەڕتوكە ئاسمانیەكانی پێشو ، یان بەو قەدەرەی كە خوای گەورە بەهۆیەوە ئەم گەردونەڕێنمویی دەكات ، قورئانی مەككی ئەو ئایەتانەی كەلەمەككەدا دابەزین لە پێش كۆچداو بۆ ماوەی سیانزە ساڵبو دەتوانین بڵێین هەموی باس لە یەكتاپەرستی و ئەوەی پەیوەندی بەو باسەوە هەیە دەكات .
گرنگی دانی موسڵمانان بەم زانستە:
پرسیار : ئایا موسڵمانان گرنگیان پێداوە ؟
وەڵام : گرنگی دانی موسڵمانان بەم زانستە لەگرنگی دانی قورئانەوە سەرچاوەی گرتوە غەمی هەرەگەورەیان ئەمەبو: بانگەواز كردن بۆلای خوابە دانایی ، و ئامۆژگاری باش ، واتە بەهەمو ئەو بەڵگانەی كە زانستی یەكتاپەرستی پێشكەشی دەكات بۆ چەسپاندنی بیرو باوەڕو بانگ كردنی خەڵكی بۆ باوەڕپێ‌ بونی ، موسڵمانانیش بۆ ماوەیەكی زۆر گرنگیان پێداوە .
پشتگوێ‌ خستنی موسڵمانان بۆ ئەم زانستە :
پرسیار : موسڵمانان چیان بەسەرهات كاتێك یەكتاپەرستیان پشتگوێ‌ خست ؟
وەڵام: كاتێك موسڵمانان بنیاتنانی بیرو باوەڕێكی دروستیان پشتگوێ‌ خست بەهۆی زانستی یەكتاپەرستیەوە كەلەسەر زانست و دڵنیایی راوەستاوە كەموكوڕی كەوتە نێوان بیرو باوەڕی زۆرێكیان ، كەوتە نێو كارەكانیانەوە خراپەكاری بەجۆرێك بەرفراوان بو دوژمنان بەئاسانی لەناویان ببەن و وڵاتەكانیان داگیر بكەن و لەنێو خاكو نیشتیمانی خۆیاندا سەرشۆڕیان بكەن .
پوختە :
زانستی یەكتاپەرستی بەڵكەی ژیری و دەقیی لەسەر دروستی و راستگۆیی بیرو باوەڕی ئیسلامی پێشكەش دەكات .
زانستی یەكتاپەرستی دەگەڕێت بەدوای بوارەكانی باوەڕبون بەخواو پەڕتوكە ئاسمانیەكان وپێغەمبەران و فریشتەكان و رۆژی دوایی قەدەر بەخێرو شەڕیەوە .
بەڕێزترین زانستی ئاینی و دونیایی زانستی یەكتاپەرستیە ، لەبەر ئەوەی وابەستەیە بە خوای جیهانیانەوەوگرنگیی خۆی لە گەورەیی خوای بەدیهێنەریەوە وەردەگرێت .فێربونی بڕی پێویست ئەركی سەرشانی هەمو موسڵمانێكی نێرومێیە بۆ چەسپاندنی باوەڕبون بەخواو پێغەمبەران و نامەئاسمانیەكان و فریشتەكان و رۆژی دوایی قەدەری خوایی بە خێرو شەڕوە .
قورئانی پیرۆز گرنگی بەم زانستەداوە دەتوانین بڵێین قورئانی مەككی تایبەتە بەم زانستەوە و ئەوەی پەیوەندە بەوەوە . موسڵمانانی پێشین گرنگیی تەواویان پێدا بۆیە سەرفراز بون و بونە سەردار ، كاتێكیش پشتگوێیان خست بیروباوەڕو رەفتارو كرداریان كەموكوڕیان تێكەوت بۆیە بێباوەڕان خاك و نیشتیمانیان داگیركردن

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top