You Are Here: Home » بابەتەكانمان » دڵ لە نێوان قورئان و زانستدا

دڵ لە نێوان قورئان و زانستدا

دڵ لە نێوان قورئان و زانستدا

دڵ لە قورئادا تەنها دینەمۆی خۆێن نییە و بەس بەڵكو دڵ نیانی و قەلەقی، ترسان و ئازایەتی، نەرمی و ڕەقی، كەچبوون و نكولیكردن، خۆشەویستی و ڕق لێبوون، تێ گەیشتن و حاڵی نەبوون، تەنانەت بیركردنەوەش لە خۆدەگرێ‌، هەموو ئەوانە لە كارەكانی دڵن، بۆیە چاك بوون و سەلامەتی دڵ مایەی چاك بوون و سەلامەتی مرۆڤەكەیە و بە پێچەوانەشەوە پێچەوانە دەبێتەوە.
ئەم ئایەتانەی خوارەوە بەڵگەن لەسەر ئەو كارانەی دڵ كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێ كرد
(إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ‌ اللَّـهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَ‌بِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٢) .(الانفال)
(الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ‌ اللَّـهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ‌ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ﴿٢٨﴾) .( الرعد)
(لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ فِتْنَةً لِّلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَ‌ضٌ وَالْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ ﴿٥٣﴾) .( الحج)
(أَفَلَمْ يَسِيرُ‌وا فِي الْأَرْ‌ضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ‌ وَلَـٰكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ‌ ﴿٤٦) .( الحج)
(اللَّـهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ‌ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَ‌بَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ‌ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ اللَّـهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ ﴿٢٣﴾) .( الزمر)
(أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ‌ اللَّـهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌ‌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ﴿١٦﴾) .( الحدید)
تا ماوەیەكیش پێش ئێستە زانست دڵی بە تەنها وەك موزەخەیەكی خوێن پێناسە دەكرد بەڵام دوای ئەوەی چاندنی دڵ كرا بۆ هەندێ‌ نەخۆش و ئەزمونەكان چەند بارە بونەوە دەركەوت كە دڵ شوێنكاری تری هەیە وەك حەز لێ بوون و ڕق و بیركردنەوە.
(د. كاندس بیرت) كە خاوەنی پەڕاوی (جزئیات العاطفە)یە دۆزیەوە كە هەموو خانەیەكی لەش لە نێوان خۆیاندا نامە گۆڕینەوە دەكەن لە ڕێگەی ترشی ئەمینییەوە، جاران باوەڕیان وابوو تەنها لە مێشكدا ئەو كارە ئەنجام دەدرێ‌ بەڵام سەلمێنراوە لە شوێنەكانی تری وەك دڵ و زیندە ئەندامەكانی تریش دەكرێ‌، یادەوەرییەكانیش تەنها مێشك خەزنی ناكات بەڵكو لەخانەكانی ناوەوە و خانەكانی سەر پێستیشدا خەزن دەكرێ‌.
(د. ئەندرۆ ئەرمور) لەساڵی (1991) ئەوەی ڕاگەیاندووە كە لە دڵدا عەقڵێكی بچوك هەیە لە تۆڕێك خانەی هەستیاری پێكهاتووە، بە سەربەخۆیی كاردەكات بۆ فێربوون و بەیاد هێنانەوە و تەنانەت هەستكردنیش و پاشان زانراوەكانی دەنێرێ‌ بۆ نوخاعی لاكێشەیی كە ڕێكخەری موولولەكانی خوێنی مێشكی تێدایە و دوای ئەویش بۆ ئەو سەنتەرانەی مێشك كە بەرپرسە لە دەرك و بڕیاردان و تواناكانی بیركردنەوە.
ئەم زانایە بڕوای وایە خانە هەستیارە سەربەخۆكان لە دڵی گواستراوەدا پاشگواستنەوەی بۆ كەسێكی تر دەست دەكاتەوە بە كارەكانی خۆی و ئاماژەكانی دەنێرێ‌ بۆ مێشكی كەسی تازە، ماوەیەكی زۆر بوو زانایان قسەیان لەسەر ئەوە دەكرد دڵ وەڵامی ئاماژە هاتووەكانی مێشك دەداتەوە، بەڵام ئێستە دەركیان بەوە كردووە كە پەیوەندییەكە دوو لایەنەیە و هەردووكیان كاریگەرییان لەسەر ئەوی تر هەیە.
لێكۆڵەرەكان چوار هۆكاری دڵیان دیاریكردووە كە كار لە مێشك دەكات:
1/ لە ڕێگەی دەمارەوە بەهۆی لێدانەكانی دڵ.
2/ كاریگەری كیمیاوی بەهۆی هۆرمۆنەكان و گەیەنەری دەمارییەوە.
3/ كاریگەری فیزیایی بەهۆی شەپۆلەكانی پەستانەوە.
4/ كاریگەری وزە بەهۆی بواری كارۆموگناتیسیەوە.
بواری كارەبایی دڵ (60) ئەوەندەی ئەوەی مێشك بەهێزترە و بواری موگناتیسیەكەیشی (5000) ئەوەندەی ئەوەی مێشك بەهێز ترە.
تاقیكردنەوەكان و لێكۆڵینەوەكان هەر بەردەوامن و قورئانیش بە هەزار و سێ سەد و سی و چوار ساڵ پێشیان كەوتووە و بێگومانین لەوەی تا زیاتر پێشكەون ئینجا دەگەنە تەواوی ئاماژەكانی قورئان و زانایان و لێكۆڵەرەكان ڕێزیان لەسەر سەرە، ئەوان دەتوانن بوونەوەری بینراو بخوێننەوە كە تەفسیری قورئانە، ئەوان خاوەن فەزڵن بۆیە لە دونیادا پلەیان بەرزە و خوای گەورەش بەڵێنی بەرزبوونەوەی پلەی پێ داون (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا فِي الْمَجَالِسِ فَافْسَحُوا يَفْسَحِ اللَّـهُ لَكُمْ ۖ وَإِذَا قِيلَ انشُزُوا فَانشُزُوا يَرْ‌فَعِ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَ‌جَاتٍ ۚ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ‌ ﴿١١) ( سورە المجادلە)

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top