دوو ساڵ شیردان و ئیعجازی قورئان

11146 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

دوو ساڵ شیردان و ئیعجازی قورئان

HD-Wallpapers-High-Resolution-4-Baby

خوای گەورە لەم سێ‌ شوێنەی قورئاندا بە ڕوونی باسی شیردانی دایك بۆ مناڵەكەی ڕوون دەكاتەوە:
لە سورەتی بەقەرەدا دەفەرموێ‌: (وَالْوَالِدَاتُ يُرْ‌ضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَ‌ادَ أَن يُتِمَّ الرَّ‌ضَاعَةَ) .( سورە البقرە الایە 233)
دایكان دووساڵی تەواو شیر بە مناڵەكانیان دەدەن بۆكەسێك كە دەیەوێت شیری تەواو بە مناڵ بدات.
خوای گەورە لەم ئایەتەدا لە شێوەی هەواڵدا باس لەوە دەفەرموێت كە دایكان شیر بە مناڵ بدات بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو. ئەم بانگەشەیە ئێستە زۆر بە زۆری لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڕێكخراوی یونسێف و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە بەر گوێمان دەكەوێ‌ بەهۆی ئەو سوودە زۆر و گونجاوییەی شیری دایك هەیەتی بۆ مناڵ، بەڵام زانستی تازە دوای چەندەها لێكۆڵینەوە تاقیكردنەوە گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی كە (24) مانگ شیری دایك بۆ مناڵ باشترین ماوەی شیردانە بۆدایك و بۆ مناڵیش، لە وشەی (كاملین) لە ئایەتەكەدا ئەوە دیارە كە دوو ساڵی تەواو شیر بدرێت و كەمتەرخەمی تێدا نەكرێت هەرچەندە نەكراوە بە واجب.
لەم ئایەتەی تریشدا: (وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ‌ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ‌ ﴿١٤﴾) .( سورە لقمان الایە 14)
خوای گەورە ئامۆژگاری مرۆڤ دەكات لەگەڵ دایك و باوكی چاك بێت، دایكی ئەم مرۆڤەیە لاوازی لەسەر لاوازی بەسەردا هاتووە و ماوەی دوو ساڵ شیری پێ داوە، خوا پاشان دایك و باوك دەبێت سوپاس بكرێن و گەڕانەوەی هەمووان بۆلای خوایە.
دیارە دایك لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا تووشی لاوازی دەبێت بەڵام لە پێناوی مناڵێكی تەندروست و ئایندەیەكی باشی خۆیدایە.
زانایان دەڵێن: لەماوەی دوو ساڵی یەكەمی مناڵدایە كە دەزگای بەرگری مناڵ پێكدێت، هەندێ‌ لە نەخۆشی لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا توشی مناڵ دەبێت بۆیە زانایان هەمیشە دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە مناڵ دوو ساڵی تەواو شیری پێ بدرێت. 
زانایان باسی ئەوەیان كردووە چۆن شیری دایك لە قۆناغێك بۆ قۆناغێكی تر دەگۆڕێ واتە بە پێی پێویستی مناڵەكە.
كەواتە قورئان لەم بابەتەشدا زانایانی سەرسام كردووە و دیسان سەلماندیەوە كە لای خواوە هاتووە و محمەدیش چۆن بۆی هاتووە ئاوا گەیاندوویەتی.

Share Button

11146 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Scroll to top