You Are Here: Home » بابەتەكانمان » مێشوولە و ئەوەشی لەسەر و مێشولەوەیە ڕێنموونی تۆ دەكەن:

مێشوولە و ئەوەشی لەسەر و مێشولەوەیە ڕێنموونی تۆ دەكەن:

 مێشوولە و ئەوەشی لەسەر و مێشولەوەیە ڕێنموونی تۆ دەكەن:

 Mosquito_2007-2
(إِنَّ اللَّـهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِ‌بَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّ‌بِّهِمْ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُ‌وا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرً‌ا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرً‌ا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾)( سورە البقرة)

واتە: خوا شەرم لەوە ناكات هەر نموونەیەك بهێنێ‌ ئیتر مێشوولە بێت یان ئەوەی لەسەروو مێشولەوەیە، باوەڕداران یەكسەر تێ دەگەن كە ئەوە هەقێكە لای پەروەردگاریان هاتووە، بەڵام بێباوەڕەكان یەكسەر دەڵێن ئاخۆ خوا مەبەستی بە ئەم نموونە چی بێت، هەندێك پێی وێڵ دەبن و هەندێكیش پێی سەر دەردەكەن و تەنها كەسانی خراپەكار بەم نموونانە وێڵ دەبن.

لە قورئاندا خوای گەورە نموونەی زۆری هێناوە و وەك خۆی دەفەرموێ‌: لەم قورئانەدا لە هەموو جۆرە نموونەیەكمان داناوە و بەڵكو ئەوان هەمیشە بەیادی بهێنن (وَلَقَدْ ضَرَ‌بْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـٰذَا الْقُرْ‌آنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُ‌ونَ ﴿٢٧﴾)(  الزمر )

هێنانەوەی نموونە لە قورئاندا و لە سورەتی (البقرە)دا بە مێشوولە بێگومان هەقە و لای پەروەردگارمانەوە هاتووە بۆئەوەی سەر لەبەر بابەتێكی دیاریكراو دەربهێنین، ئایا ئەو بابەتە تەنها ئەوەیە مێشوولە زینەوەرێكی بچوكی بێ نرخ و میوانێكی بێزراوە!!؟ یان ئەبێت دروستكردنی مێشوولە دانایی خوا دەربخات و پاش دیراسەكردنی بڵێن: خوایە بە ڕاستی تۆ ئەمەت بێ هودە خەڵق نەكردووە ئەی خوایە لە ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە.
زانستی تازە ئەوەشی سەلماندووە كە بەسەر لاشەی مێشوولەوە گیانداری تر دەژی كە بە وردبینە سادەكانیش هەستی پێ نەكراوە.
ئایا مێشوولە یان ئەوەی وەك مشەخۆرە و بەسەریەوە دەژی چ سوودێكی هەیە بۆ هیدایەتدانی مرۆڤ؟!!
لەوانەیە ئەم پرسیارە لە سەردەمە بەسەرچووەكاندا وەڵامەكەی ئاسان نەبووبێت بەڵام ئێستە و لەسەردەمی پێشكەوتنی زانستدا زۆر ئاسانە، چونكە ئەكرا هەر لە مێشوولەوە خەڵكی ڕێنموونی وەرگرتایە بۆ دروست كردنی {بینین لە تاریكیدا، سرنج، ماددەی سڕكەر، پشكنینی خوێن، گواستنەوەی خوێن و سود لێوەرگرتنی، گەیاندنی خوێن بە وردترین ملولە بەهۆی تەمیعكردنەوە} ئەمانە و جگە لەمانەش، چونكە مێشوولە لەو باڵندانەیە كە نزیكی مرۆڤ ئەژین لەبەربوونی پێویستیان بە مرۆڤ، ئەم نزیكبوونەشیان ئەبوو ڕامان و لێكۆڵینەوە دەربارەیان خێراتر بكردایە، مێیەی مێشوولە بۆ گەشەی كۆرپەكانی پێویستی بەگروپێكی تایبەت لە خوێن هەیە و هەموو خوێنێك نامژێ‌، كاتێك دەنیشێتەوە بەسەر پێستی مرۆڤەوە ماددەیەكی سڕكەر ئەڕژی بە شوێنی مەبەستتدا و پاشان تیغ و چەقۆكانی بەكار ئەهێنێ‌ بۆ بڕینی پێستەكە و ئەوجا ماددەی تەڕكردنەوەی خوێنەكە بەكارئەهێنێ‌ بۆ ئەوەی بتوانێ‌ بە ئاسانی بە ملولە باریكەكانیدا بیمژێ‌ و بیگوازێتەوە پاشان زۆر جار پێش نەمانی كاریگەری ماددە سڕكەرەكە هەڵدەفڕێ‌ و كەسی پێوەدراو مێشولەكە نابینێ‌ و هەندێ جاریش پێكەوە، واتە كەسەكە فریای بینینی ئەكەوێت بێ ئەوەی بتوانێ‌ بیكوژێ‌، مێشوولە لە خۆیدا هەڵگری پێداویستیەكانی خەستەخانەیەكە، لەوانەیە ئەو گیانەوەرەی سەریشی پڕ بێت لە ڕێنموونی بۆ ژیانی مرۆڤ و تا ئێستە مرۆڤ بەهۆی كەمتەرخەمیان بەرانبەر بە قورئان لێی بەهرەمەند نەبوون.

ئاخۆ كێن ئەوانەی بە تەدەبور لە قورئان دەتوانن تەفسیری ئایەتەكان لە بوونەوەردا بەرجەستە بكەن و پاداشتی گەورەی خوا بەدەست بهێنن؟

باشە ئەگەر موسڵمانان پێش هەموو جیهان بەڕۆحییەتی ئەم سەردەمەوە كاریان بكردایە و لە قورئانەوە هیدایەتی دینی و ژینیان وەرگرتایە ئەمە حاڵیان بوو لە دواكەوتویی؟؟ نەخێر بێگومان ئەوكات هەروەك جاران و سەدە زێڕینەكانی ئیسلام پێشەنگ دەبووین.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top