You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زەوی بەرەو زیاد بوون یان بەرەو كەم بوون؟

زەوی بەرەو زیاد بوون یان بەرەو كەم بوون؟

زەوی بەرەو زیاد بوون یان بەرەو كەم بوون؟

(عبدالدائم الكحیل) لە پێگەی تایبەتی خۆی دەڵێت: ئەوكەسەی لە دەرەوەی زەوی بۆ زەوی دەڕوانێ‌ زەوی وەك تۆپێكی خڕ دەبینێ‌ و زۆر هەست بەوە ناكات هیچ جیاوازی  لەلاكانیدا هەبێت. بەڵام بەپێی پێوەرە تازەكان دەریان خستووە كەم بوونێك لە هەردوو بەستەڵەكی سەرو و بەستەڵەكی خواروو هەیە و تیرەی زەوی لە ئاستی هێڵی ناوەڕاست زیاترە لە تیرەی لە جەمسەرەكاندا بە نزیكەی (43) كیلۆمەتر، ئایا نهێنی بوونی ئەم جیاوازییە چیە؟
زەوی بە دەور خۆیدا بە خێرایی زیاتر لە (600) كم لە سەعاتێكدایە و بە دەوری خۆریشدا بە خێرایی (100000)كم لە سەعاتێكدایە، ئەم سوڕانەوە بەردەوامە بۆ ملیۆنان ساڵ، خێرایی سوڕانەوەكە وا دەكات لە هەردوو جەمسەرەكەوە كەم بكات بەهۆی ئەو هێزە زۆرەی لەهێڵی ناوەڕاستی زەوی یەوە دروست دەبێت و لەبەرئەوەشە زەوی كەمێك هێلكەییە و ناتوانین بڵێین تەواو خڕە.
ئەم كەمكردنەش ساڵانە چەند ملیمەترێكە و ناكرێت تیایدا بگەیتە دەرەنجام لە ڕێگەی زمانی ژمارە و هەژماركردنەوە نەبێت، ئایا قورئان هیچ دەربارەی ئەم كەمكردنەی ئەترافی زەوی باس ئەفەرموێت؟ بەڵێ‌ ئەوەتا دەفەرموێ‌: ( بَلْ مَتَّعْنَا هَـٰؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ‌ ۗ أَفَلَا يَرَ‌وْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْ‌ضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَ‌افِهَا ۚ أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ ﴿٤٤)  .( سورە الانبیا‌ء )واتە: بەڵكو ئێمە وامان كرد ئەوان خۆیان و باوباپیرانیان ڕای بوێرن تاوەكو تەمەنی زۆریان بردەسەر ئایا ئەوان نابینن ئێمە دێین و ئەم زەمینە لە هەموولا هەروا لێی كەم ئەكەینەوە ئایا هەرخۆیان لەسەرن؟
لە ئایەتەكەدا وشەی (ننقصها) هەروا لێی كەم دەكەینەوە. واتای بەردەوامی تێدایە و شوێنی كەم كردنەوەكەشی دیاری كردووە كە لاكانی دەگرێتەوە، لای جەمسەرەكانی باكور و باشور هەروەها ئەو واتایەش هەڵدەگرێ‌ كە زەوی لە ڕێگەی بوركانەكانەوە بە ملیۆنان تەن لە ناخی خۆی هەڵ ئەدات و بەشێك لەو هەڵدراوانە دەگەنە دەرەوەی بەرگە هەوا و ناگەڕێنەوە سەر زەوی، یان  لوتكەی چیاكانیش كە داڕمان و خوران ڕوی تێ دەكات بەهۆی كاریگەری كەش و هەوا و ڕووداوە جۆرا و جۆرەكان و، هەندێ جاریش بەهۆی ڕۆچوونی زەویشەوە وشكانییەكان بە ئاوی ئۆقیانوسەكان دادەپۆشرێن.

جۆرێكی تر لەكەم كردن بەهۆی خێرا سوڕانەوەی زەویەوە ڕوو دەدات و لە سەرەتای خەڵقیشدا ئەم سوڕانەوە بە چەند جار لە ئێستە زیاتر بووە، چەند جۆرێكی تر لە كەمكردنەوە هەیە لە ماددە و وزە و بواری موگناتیسی و جگە لەمانەش.
 ئەم ئایەتە پیرۆزە كۆگرە بۆ هەموو جۆرەكانی كەم كردن، ڕۆچوونی كەنار دەریاكان یان هەڵدراوی بوركانەكان یان كەمبوونەوەی جەمسەرەكان هەركامیان بێت یان هەموویان هەر ڕاستە.
بۆیە تازانست پێشكەوێت تەفسیری قورئان فراوانتر و دروست تر دەبێت.
كەواتە چۆن خوا بەیاسایەكی بونەوەر ووشكانی لەناو گۆی ئاوی زەویدا دروست كرد، كەم كەمیش زەوی قەبارەی خۆی و ڕێژەی وشكانیشی كەم دەكات.
 زەوی لەكاتی خەڵقیدا گەورەتر بووە لەمەی ئێستا ئەم كەم كردنەش گونجاوە لەگەڵ كەم كردنی وزەی خۆر، بۆ ئەوەی ئەو ڕێژە و ئەندازەیەی كە خوا بە سونەتی مەخلوقەكانی داناوە تێك نەچێت وەك ئەفەرموێت: (إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ‌ ﴿٤٩﴾)(القمر)  واتە: ئێمە هەموو شتمان بە ئەندازە خەڵق كردووە.
جگە لەمە لە ئایەتەكەدا (بَلْ مَتَّعْنَا هَـٰؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ‌ ۗ أَفَلَا يَرَ‌وْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْ‌ضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَ‌افِهَا ۚ أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ ﴿٤٤)( سورة الانبیاء)
ئاماژەی ئەوەشی تێدایە كە نەوە لە دوای نەوە دێن و تەمەن دەكەن و لەم دونیایە ڕادەبوێرن، تەمەن كردن لە مرۆڤ چەند شێنەییە و بە خۆت نازانی تا تەمەن تەواو دەبێت، هەر ئەوەندە دەزانی نەوەیەك بەسەر چوو لە شێوەی ئەمیش زەوی تەمەنی گەشەی تەواو بووە و بەرەو خوار بۆتەوە و لێی كەم دەكرێتەوە و بێگومان كاتی مەرگ و گۆڕانی دێت بە زەوییەكی تر كە ئەم زەوییە نیە و هەمووشی بەفەرمانی خوایە: (فَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّـهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِ رُ‌سُلَهُ ۗ إِنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ ذُو انتِقَامٍ ﴿٤٧يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْ‌ضُ غَيْرَ‌ الْأَرْ‌ضِ وَالسَّمَاوَاتُ ۖ وَبَرَ‌زُوا لِلَّـهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ‌ ﴿٤٨﴾)( سورە  ابراهیم)
(إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْ‌ضُ زِلْزَالَهَا ﴿١﴾ وَأَخْرَ‌جَتِ الْأَرْ‌ضُ أَثْقَالَهَا ﴿٢﴾ وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ﴿٣﴾ يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَ‌هَا ﴿٤﴾ بِأَنَّ رَ‌بَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ﴿٥﴾) .( سورە الزلزلە)

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top