You Are Here: Home » بابەتەكانمان » دەربڕین و ئاوازی دەربڕین:

دەربڕین و ئاوازی دەربڕین:

دەربڕین و ئاوازی دەربڕین:

99952

خوای گەورە ئەفەرموێت: (الرَّحْمَـٰنُ ﴿١﴾ عَلَّمَ الْقُرْآنَ ﴿٢﴾ خَلَقَ الْإِنسَانَ ﴿٣﴾ عَلَّمَهُ الْبَيَانَ﴿٤ ) .( سورە الرحمن الایە( 1ــ4))
هەوەرها ئەفەرموێت: (وَلَوْ نَشَاءُ لَأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُم بِسِيمَاهُمْ ۚ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ ۚ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ أَعْمَالَكُمْ ﴿٣٠) .( سورە محمد الایە 30)
هەوروەها ئەفەرموێت: (أَرَأَيْتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ﴿١٣﴾ أَلَمْ يَعْلَم بِأَنَّ اللَّـهَ يَرَىٰ ﴿١٤﴾ كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعًا بِالنَّاصِيَةِ ﴿١٥﴾ نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ ﴿١٦) .( سورە العلق الایە (13ــ 16))
لەسورەتی (الرحمان)دا: “خوای رەحمان، ئەم قورئانەی دەرس داوە، مرۆڤی ئافراند، ئاخاوتنی تێ گەیاند.”
لە سورەتی (محمد)دا: “ئەگەر بمانویستایە، دەمانهێنانە پێش چاوت، ئیتر هەر بە وردبوونەوە لەسەر و بیچمیان باش دەتناسین، بێگومان بە ڕاوێژی ئاخاوتنیش دەیانناسی، خواش هەموو كارەكانتان دەناسێ‌.”
لەسورەتی (العلق)دا: “ئایا بیرت لەوەكردووەتەوە، ئەگەر باوەڕی نەهێنا و ڕوی وەرگێڕا (خۆی تیادەبا)، مەگەر ئەو نەیدەزانی خوا دەیبینێ‌؟ نا ئەو ئەگەر هەر وازی نەهێنا لە پێشەسەری دەنەوین، پێشەسەری درۆكاری خەتاكاری.”
بەڵێ‌ ئایەتەكان خۆیان موعجیزەن و زیاتر لە موعجیزەیەكیان تێدایە بەڵام ئەوەی كە لە هەموویاندا هاوبەشە موعجیزەی (بەیان، ئاوازی دەربڕین، ناسینەوەی چارە، ناوچەوان)
مرۆڤ تاكە زینەوەرێكی زەوییە كە توانای دەربڕین و داهێنانی زمانی هەیە، توانای تێگەیشتنی هەیە، شێوەی مرۆڤەكان و دیوی دووەمی دەربڕینەكانیش دەخوێنێتەوە، نەك هەرئەوەندە توانای دروست كردنی زمانەكانیشی هەیە، تاقە دروستكراوێكیشە كە بونیاد و ئالەتەكانی بەرنامەڕێژكراوە بۆداهێنان لە دەربرین و تێگەیشتن لە شێوە، ئەمەش یەكێكە لەو سیفەتانەی وای كردووە مرۆڤ گونجاو بێت بۆ سەرداریكردنی زەوی.
زانایان لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا زۆر هەوڵیانداوە كە شەمبانزی فێری هەندێ‌ لە پیتەكان بكەن بەڵام هەوڵەكانیان شكستی هێناوە هەرچەندە مێشكیشی گەورە و گونجاوە بەڵام تەنانەت توانایی لاسایی كردنەوەشی نییە، مرۆڤ بەشێوەیەكی خۆنەویستیانە فێری زمان و دەربڕین دەبێت.
پڕۆفیسۆر (ولیان فایفر) دەڵێت: “مناڵی چەند ڕۆژە دەماغی دەكەوێتە چالاكی كاتێك گوێی لە دەنگی دایكی دەبێت بە پێچەوانەی دەنگی دایكی بۆ دەنگی كەسانی بێگانە مناڵەكە هیچ وەڵامدانەوەیەكی بۆی نییە.”
مناڵ لە سكی دایكیدا هەوڵی لاساییكردنەوەی دەنگی دایكی دەدا و دەماغی چالاك دەبێت بێ ئەوەی بیبینێ‌، ئەم تاقیكردنەوانە زانایانی سەرسام كردووە كە ئەبێ‌ حەقیقەتی ئەمە چی بێت؟!
لەساڵی (2010) لێكۆڵەرەكانی ئەڵمانی ئەوەیان ڕاگەیاند كە مناڵ لە سكی دایكیدا لە دەنگی دایك و باوكییەوە دەست دەكات بە فێربوونی قسە، ئەم دیراسەیە زانكۆی (ورزیورج)ی ئەڵمانی كردوویانە لەسەر زیاتر لە (60) مناڵ و لە گۆڤاری (زانستی بیولوجیای سەردەم)دا بڵاویانكردەوە، هەر لەوێشدا هاتووە كە مناڵ پەیوەندی بە دایكەوە دروست دەكات لە ڕێگەی هەوڵدانی بۆ لاساییكردنەوەی.
لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە (زمان) لەو شریتە بۆماوەییەدایە بەناوی (دی ئێن ئەی) و لەو جینەی كە پێی ئەوترێ‌ (فۆكس پی تو) ئەم جینە لە هەموو گیاندارەكانی تریشدا هەیە بەڵام شێوەی وەك ئەوەی مرۆڤ نییە، زانایان دەڵێن ئەم جینە هەر لەگەڵ دەركەوتنی مرۆڤ لەسەر زەوی ئەویش دەركەوتووە.
لە ئیعجازی دەربڕینی قورئانە كە دەفەرموێ‌: (علمه البیان) لە دەربڕینی تێگەیاند. واتە نەیفەرموو قسەكردنی فێركرد بۆ ئەوەی ئاماژە بێت بۆ ئەوەی ئەم مرۆڤە ئامادەیی ئەوەی تێدایە لە دەربڕینی هەموو دروستكراوەكانی تر بگات، وشەكان فێر دەبێت و توانای هێنانەوە و ڕێكخستن و دەربڕینیانی هەیە و ئەو ئالەتەی بە مرۆڤ دراوە كە بە ئەمكارە هەڵسێ‌ لە پێشی سەریدایە، واتە هەر هەمان ئەو شوێنەی كە خوا بە بەرپرسی ناوبردوە و پێغەمبەریش بەگرنگیەوە باسی فەرمووە لە پاڕانەوەكانیدا (ناصیتی بیدك).
لە سورەتی (العلق)یشدا: كاتێك خوا فەرمووی (ناصیە كاذبە خاطئە) زانایان بەهەمان شێوە گەیشتوونەتە ئەوەی كاتێك مرۆڤ هەڵەیەك دەكات یان درۆ دەكات پێشەوەی سەری چالاكی دەنوێنێ‌ و كار دەكات ئەویش هەر لەبەرئەوەیە پێچەوانەی سروشتی خۆی بەكاردەهێنرێت چونكە ئەوە بۆ ئەوەیە دەربڕینەكە وەك ئەوە بێت كە لە بیر و قەناعەتدا هەیە بەڵام ئەم ڕاستیەكان ئاوەژوو دەكاتەوە بەفەرمانی ویستی مرۆڤەكە وەك ئەو نموونەیەی كەلە سورەتەكەدا خودا هێناویەتی.
زانستێكی تر كە مرۆڤ ئامادەیی هەیە بۆ فێربوونی زمانی ئاماژەو زمانی جەستەیە كە ئێستە بە فیعلی هەیەو دەخوێنرێت، هەروەها لەرینەوەی دەنگ و تۆنەكانی لەكاتی قسەكردندا كە درۆ و ڕاستی قسەكانی پێ‌ دیاری دەكرێت. ئەمانەش ئەو ئاماژانەن كە لە ئایەتەكەی سورەتی (محمد )دا دراوە و پێغەمبەری خوا بە ئاوازی قسەكردندا مرۆڤی ناسیوە و نمونەش لە ژیانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) بۆ ئەوە زۆرە.
كەواتە: نەزانە ئەو كەسەی ئەمانە بزانێ‌ و نەڵێ‌ شایەتی دەدەم بە گەورەیی و تەنهایی خواو پەیامهێنەرەكەی محەمەد.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top