You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئاسن لە ئاسمانەوە دابەزیوە

ئاسن لە ئاسمانەوە دابەزیوە

ئاسن لە ئاسمانەوە دابەزیوە

 
خوای گەورە ئەفەرموێ: (َلقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ ؤأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ ؤالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ؤأَنْزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ ؤمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ؤلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ ؤرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ )(سورة الحديد الاية 25)
هەروەها ئەفەرموێت: (ؤلَقَدْ يَ‌تَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ ؤالطَّيْرَ ؤأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ (10) أَنِ اعْمَلْ سَابِغَاتٍ ؤقَدِّرْ فِي السَّرْدِ ؤاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (11)  )(سورة السبأ الاية( 10ــ 11)) .

لە ئەو شتانەی كە لە ئاسمانەوە دابەزیوون و لەم ئایەتەی سورەتی (السبأ)دا باس كراون بریتین لە: پەڕاوەكانی خوا، میزان، ئاسن.
ئاسن لە بنچینەترینی ئەو توخمانەیە كە زەوی گونجاندووە بۆ ئاوەدانی چونكە كاتێك سەیری چواردەورمان دەكەین دەبینین ئاسن لە پێكهاتەی زۆرینەی پیشەسازییەكاندا بوونی هەیە و سوودەكانی زۆر زیاترن لەوەی ئێمە لێرەدا هەژماریان بكەین و بەسە بڵێین هێزی كێش كردنی زەوی بەم كانزایەوە بەندە.
یەكێك لە زانایان لەو وزەیەی كۆڵییەوە كە پێویستە بۆ دروست بوونی ئاسن، بینی پێویستی بە وزەیەكی ئێجگار زۆرە و ئەم وزەیەش لە زەویدا نییە مەگەر لەو ئەستێرانەی كە لە خۆریش گەورەترن، بۆیە ڕایگەیاند كە ئەم كۆمەڵە خۆرە ناتوانێت ئاسن دروست بكات، بەڵكو دەبێت لە پلەیەكی ئێجگار گەورەدا دروست كرابێت و پاشان فڕێ درابێتە سەر زەوی، زانست ئەوەشی سەلماندووە كە ئەو هێزەی لە توخمی ئاسندا هەیە زۆرە و چڕی و ڕەقی و مرونەتی لە خۆگرتوە، وەك خوا فەرموویەتی: (فیه بأس شدید ومنافع للناس)، لەمانە هەمووی سەیرتر ئەوەیە بارستە گەردیلەی جۆرێك لە ئاسن نزیكەی (57) و ژمارە گەردیلەكەیشی (26) كەچی سورەتی (الحدید) لە ڕیزبەندی سورەتەكانی قورئاندا (57)م سورەتە و ژمارەی ئەو ئایەتەی ئەم باسەی تێدایە بە (بسم الله..)ەوە دەكاتە (26).
لە زەویدا چەند جۆر لە ئاسن هەیە كە بە هاوشێوەكانی ئاسن ناودەبرێن و ئەم (57)ە ژمارە بارستەی هاوشێوەیەكی ئاسنە، تا ئێستە ئەوە نەزانراوە كە بۆ ئەم سورەتەی (الحدید) لەگەڵ هاوشێوەكەدا گونجاوە، بێگومان ئەویش فەلسەفەیەكی سەرسوڕهێنەری تری تێدایە كە لەوانەیە زیاتر مرۆڤ سەرسام بكات بە قورئان، تا ئێستا‌ زانست لەم بارەیەدا نەگەیشتوە بەو ڕاستیەی قورئان، بە ڕاستی ئەم قورئانە مرۆڤ ڕێنمونی دەكات بۆ ڕاستترین زانیاری

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top