You Are Here: Home » بابەتەكانمان » قورئان باس لەسەرەتای گەردون دەكات

قورئان باس لەسەرەتای گەردون دەكات

قورئان باس لەسەرەتای گەردون دەكات

quran basy gardwn akat2
(تەقینەوەی مەزن Big Bang)، كە سەرەتای گەردون بەوە لێك دەداتەوە كە گەردون لە بارستاییەكی یەكجار قورس پەیدا بوە كە تەقیوەتەوە و ئەم گەلەستێرانەی لـێ‌ پێكهاتوە و، تا ئێستاش هەر بەردەوامە.
ئەم “بیردۆز”ەیە ئەمڕۆ بوە بە “ڕاستیەكی زانستی”ی دڵنیایبەخش، چونكە هەمو دیاردە و دۆزینەوە تازەكان پشتی دەگرن و جەختی لەسەر دەكەنەوە.
قورئانی پیرۆزیش دەفەرموێت‌: [أَۆڵمْ ێرَ الَّذینَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاۆاتِ ۆاڵاَرْض كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۆجَعَلْنَا مِنَ الْمَا‌ء كُلَّ شَیْ‌ء حَیٍّ أَفَلا یُۆْمِنُونَ] (اڵانبیا‌ء:30) واتە: (ئایا كافرەكان نازانن كە ئاسمانەكان و زەوی یەك پارچە بون ئێمە لێكمان هەڵوەشاندن. هەمو زیندەوەرێكێش ئێمە لە ئاو ژیانمان داوەتێ‌. هێشتا هەر باوەڕ ناهێنن)؟
لێرەدا قورئانی پیرۆز زاراوەیەكی یەكجار وردمان دەداتێ‌ كە بریتییە لە: (رَتْق) واتە: (یەك پارچە). ئەم وشەیەش ئاماژەیەكی تێدا دەبینین بۆ پێكهاتە تانوپۆی گەردون و، بۆ بونی سیستەمیش هەر لە سەرەتای بەدیهاتنیەوە.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top