You Are Here: Home » بابەتەكانمان » سێر تۆماس ئارنۆڵد

سێر تۆماس ئارنۆڵد

سێر تۆماس ئارنۆڵد

 (1864-1930)

 

armolld

یەكێكە لە گەورە خۆرهەڵاتناسانی بەریتانیا و، خاوەنی بیرۆكەی كتێبی (كەلەپووری ئیسلام)ە كە چەندین كەسی بەناوبانگی توێژەران و خۆرهەڵاتناسانی خۆرئاوا بەشدارییان لە نووسینیدا كردووە و، تۆماس ئارنۆڵد بۆ خۆیشی سەرپەرشتیاری ڕێكخستن و دەركردنی بووە. لە زانكۆی كەیمبرج خوێندوویەتی. چەند ساڵێكی درێژخایەن مامۆستا بووە لە زانكۆی ئیسلامیی “عەلی گەرە” لە هیندستان. ئارنۆڵد بە هۆی كتێبێكیەوە پتر ناوبانگی دەركرد كە ناوی (بانگەواز بۆ ئیسلام)ە و بۆ چەندین زمانی جۆاوجۆر وەرگێڕدراوە. هەروەها كتێبی (خيلافەت). جگە لەوانەش گەلـێ‌ كتێبی بەنرخی لەبارەی “هونەری ئیسلامی”یەوە بڵاوكردووەتەوە.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top