You Are Here: Home » بابەتەكانمان » نیعمەتی بەپێ‌ ڕۆیشتن

نیعمەتی بەپێ‌ ڕۆیشتن

نیعمەتی بەپێ‌ ڕۆیشتن

a Muslim girl walking down the stairs at the National Mosque

و: هەندرێن ساڵیح موحەممەد
پرسیار/ بۆچی بەخشینی توانای ڕۆیشتن بە مرۆڤ نیعمەتێكە لە نیعمەتەكان؟
وەڵام/ بونەوەری زیندو هەیە كە ناتوانێت لەشوێنی خۆی بجوڵێت وەك ڕووەك و هەندێك لە گیانداران, بەڵام خودا نیعمەتی ڕۆشتنی بەخشیوە بە مرۆڤ كە سودی زۆر گەورەی تێدایە:
1-    بەهۆی ڕۆیشتنەوە مرۆڤ ڕزقی پەیدا دەكات, خۆراكی كۆدەكاتەوە, خواردنەوە و پۆشاكی دەستدەخات, شوێنی نیشتەجێبونی بنیاتدەنێت.
2-    بە ڕۆیشتن مرۆڤ ڕزگاری دەبێت لە زیانی شوێنە مەترسیدارەكان.
3-    بە ڕۆیشتن مرۆڤ زانست و زانیاری و ئەزمون كۆدەكاتەوە, كە ئەمانەشی دەست ناكەوێت هەتاوەكو نەڕوات و نەگەڕێت.
4-    بەڕۆیشتن نەتەوەكان ئاشنایەتی پەیدادەكەن, بازرگانی گەشەدەكات و پێشدەكەوێت.
5-    بەڕۆیشتن مرۆڤ  چێژ وەردەگرێت لە دیمەنە جیاواز و جوانەكان, وە ئاوهەوا هەمەجۆر و گونجاوەكان.
6-    بەڕۆیشتن ژیان دێتەدی بەهەموو ماناكانی.
هەر لەبەرئەمەیە خودا پێی بۆ دروستكردوین كە دەڕوات, وە چاوەكان كە ڕێنمونی ئاڕاستەی ڕێگامان دەكات, وە زەوی بۆ ڕۆیشتنی ئێمە فەراهەم كردووە و فەرمانی پێكردوین كە بە بەشە جیاوازەكانی زەویدا بسوڕێینەوە.
خودا لە سورەتی مەلك ئایەتی 15 دە دەفەرموێت (هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِنْ رِزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ)
ئەو ئامڕازانەی یارمەتی ڕۆشتنمان ئەدەن:
پرسیار: ئەو ئامڕازانە چین كە یارمەتی ڕۆشتنمان ئەدەن؟
وەڵام/ گەشتكردن (السفر) پارچەیەكە لە ئاگری دۆزەخ, ئەی چۆنە ئەگەر مرۆڤ بارگەی كۆبكاتەوە و گەشت بكات, بەڵام میهرەبانی خودا دروستكراوانێكی بۆ زەلیل كردوین لە گیانداران كە بەقەبارە لەخۆمان گەورەترن وەك حوشتر, هێستر, ئەسپ و گوێدرێژ, كە دەچینە سەرپشتیان و پێداویستی خۆمانیان پێ هەڵدەگرین, ئەویش تەواو تەسلیمی ئێمەیە, وە بۆ دڵنیابون لەوەی كە خودا بۆئێمەی زەلیل كردووە:
هەوڵبدە پشیلەیەك زەلیل بكەی, یان گورگێك یان شێرێك, وە تاقیبكەرەوە كە ئایا تەسلیمی تۆ دەبێت تاوەكو شتێكی خۆتی لەسەر هەڵگری, هەرچەندە هەموشیان لە وشتر و گوێدرێژ بچوكترن؟
خودا لە سوڕەتی نەحل ئایەتی 7دە دەفەرموێت: (وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَى بَلَدٍ لَمْ تَكُونُوا بَالِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ الْأَنْفُسِ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ)
وە لەنیعمەتەكانی تری خودای گەورە ئەوەیە كە دەریاكانی بۆ فەراهەمكردوین, وە گونجاوی كردووە بۆ گواستنەوەمان وەك چۆن زەوی گونجاندووە بۆ ڕۆیشتنمان, وە كەشتی و هەوا (با)ی بۆ فەراهەمكردوین, وەك چۆن ئاژەڵی بۆ فەراهەمكردوین.
خودا لە سوڕەتی یونسدا دەفەرموێت (هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ……)
ئەوە دروستدەكات كە ئێوە نایزانن:
پرسیار: ئایا بێجگە لەمانە ئامڕازی تر هەیە؟
وەڵام/ بەڵێ‌ خودا هەرچی هەیە لە زەوی و لە ئاسمان بۆ مرۆڤی فەراهەمكردووە.
خودا لە سوڕەتی لوقمان ئایەتی 20 دەفەرموێت:  (اَلَمْ تَرَوْا اَنَّ اللہَ سَخَّرَ لَكُمۡ مَّا فِی السَّمٰوٰتِ وَمَا فِی الْاَرْضِ وَ اَسْبَغَ عَلَیۡكُمْ نِعَمَہٗ  ظَاہِرَۃً  وَّ بَاطِنَۃً ؕ وَ مِنَ النَّاسِ مَنۡ یُّجَادِلُ فِی اللہِ  بِغَیۡرِ عِلْمٍ وَّ لَا ہُدًی وَّ لَا کِتٰبٍ مُّنِیۡرٍ)
پاك و بێگەردی بۆ خودا كەوەك چۆن گیاندارانی فەراهەمكردووە بەهەمانجۆر ئاسن و كانزاكانی فەراهەمكردووە, وە توانای بوخار, وە مێشكێكی داوە بەمرۆڤ  كەبەهۆیەوە توانیویەتی سود لەوە وەربگرێت كە خودا بۆی فەراهەمكردووە, بۆیە مرۆڤ هێزی بوخاری بەكارهێناوە لە ڕۆیشتندا و قیتاری زۆر خێرای دروستكردووە, پاشان بیرۆكەكەی گەشەپێدانی بەهۆی بەكارهێنانی هێزی (سوتانی ناوەكی) بەنزین كە خودا بە ڕێژەیەكی زۆر لە ناخی زەویدا بۆ مرۆڤی پاشەكەوتكردووە, بۆیە مرۆڤ بەویستی خودای گەورە ئۆتۆمبیل و فڕۆكەی دروستكرد.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top