You Are Here: Home » بابەتەكانمان » یوم نطوی السما‌ء

یوم نطوی السما‌ء

یوم نطوی السما‌ء

ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی :ژیار حه‌سه‌ن

زانایانی گەردونناسی بەدرێژایی 70 ساڵە پرسیارگەلێكی زۆر دەكەن, گرنگترینیان: شێوەی گەردون لە ڕابوردودا چۆن بووە؟ ئێستا شێوەی چۆنە؟ تاكو كەی گەردون بەردەوام دەبێت؟ ئەم بابەتە خستنەڕووی تازەترین لێكۆڵینەوە و ڕاستی یە فەلەكیەكانە كەتێیدا باس لە شێوەی گەردوون دەكات, وە باسی ئەو وەسفە وردەی قورئانی پیرۆز دەكات كە شێوەی گەردوونی دیاری كردووە. دیدی مرۆڤەكان بۆ گەردوون لە ڕابووردودا : بەدرێژایی هەزاران ساڵ خەڵك بۆچونێكی هەڵەیان بۆ گەردوون هەبوو ئەویش ئەوەبوو كەوایان دەزانی گەردوون گۆیەكی خڕە و زەویش چەقی ئەو گەردوونەیە, وە پێیان وابوو كە گەردوون بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە.

1

ئەرستۆ پلانێكی بۆ ئەم گەردوونە دانا كە زەوی كرد بەچەق , و هەسارەكان و خۆر و مانگ و ئەستێرەكانیش بە دەوریدا دەسوڕانەوە. وە لەساڵی 1917ز (ئەلبێرت ئاینشتاین) هەستا بە دانانی نمونەیەك بۆ گەردوون كەلەگەڵ تیۆری ڕێژەییەكەیدا بگونجێت نمونەكیشی پشتی بە شێوە گۆیی گەردوون بەستبوو. ئەو گوتی كە گەردوون جێگیرە و سابتە و لە ڕابووردو و ئێستا و داهاتویشدا هەر بە جێگیری دەمێنێتەوە, وە لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی هەستا بەدانانی نەگۆڕێك بۆ گەردوون و ناوی لێ‌نا (نەگۆڕی ئاینشتاین). بەڵام كارەكەی ئاینشتاین سەرەو ژوور بوویەوە كاتێك زانای فەلەكی بەناوبانگ (هابل) هات و بەتاقیكردنەوەیەك سەلماندی كە گەلەستێرەكان بە خێراییەكی ئێجگار گەورە لەیەكدی دوور دەكەونەوە , ئەوەش دڵنیامان دەكاتەوە كە گەردوون لە ڕابووردودا بچوكتر بووە لەوەی كە ئێستا هەیە. بۆیە ئاینشتاین دانی نا بەوەی كە هەڵەیەكی زۆر گەورەی كردووە لەوەی كە گوتویەتی گەردوون سابت و جێگیرە, وە بەڕاشكاوانە گوتی كە گەردوون فراوان دبێت و جێگیر نییە. هەموو زانایان تەئكیدیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە بیردۆزی گەردوونی ناكۆتا(ئەبەدی) ئیتر بوونێكی نییە لەپاش ئەوەی كە فراوانبوونی گەردوون دۆزرایەوە .بەڵام ئەو پرسیارەی كە هێشتا بیری فەلەكناسەكانی سەرقاڵكردووە: شێوەی گەردوون لە ڕابووردودا چۆن بووە؟ و ئێستا چۆنە؟ ئەم گەردوونە بۆ كوێ‌ دەڕوات؟ ڕای زانایانی سەدەی 21 چییە؟ زۆربەی زانایان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە گەردوون شێوەیەكی تەختی هەیە و وەكو پارچە وەرەقەیەك وایە! ئەوەتا زانایانی دەستگای “ناسا” ئەوە دڵنیا دەكەنەوە كە ئەو بیردۆزەی زۆرترین و بڵاوترین قبوڵكردنی هەیە لای زاناكان پێشنیاری ئەوە دەكات كە چری گەردوون زۆر نزیك بێت لە ڕادەی شلۆق*, وە شێوەی گەردوون دەبێت تەخت بێت وەكو پەڕەیەكی وەرەقە. ئەمە ڕای زوِربەی زانایانی فەلەكناسیە لەمڕۆدا, پرسیارەكە ئەوەیە: ئایا قورئانی پیرۆز بە چەندسەدەیەك پێش زاناكان نەكەوتووە بە چواندنی گەردوون بە وەرەقە؟خودای گەورە (جل جلالە)دەفەرموێت ((يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ۚ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَا ۚ إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ)) الأنبیا‌ء : 104. واتە: ڕۆژێك دێت ئێمە ئاسمان دەپێچینەوە, هەروەك چۆن كتێبی كراوە دادەخرێت و دەپێچرێتەوە هەوەك چۆن لەسەرەتاوە دروستمان كرد,وەك ئەوسای خۆی لێدەكەینەوە (بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تر دروستی بكەینەوە) جا ئەوە پەیمان و بەڵێنی ئێمەیە ,

3

بێگومان ئێمە ئەو كارە ئەنجام دەدەین. لەگەڵ ئەوەی ئایەتە پیرۆزەكە باس لە ڕۆژی دوایی و قیامەت دەكات لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بۆ تەختی شێوەی گەردوون لەخۆ گرتووە. سەرەنجامی گەردوون چی دەبێت؟ زاناكان پێمان ڕادەگەیەنن كە گەردوون چڕیەكی دیاری كراوی هەیە بەڵام نەزانراوە بەهۆی دۆزینەوەی ماددەی تاریك كە نەبینراوە, وا پێدەچێت كە چڕیەكەی نزیك بێت لە ڕاددەی شلۆق كە زۆر كەمە و زاناكان بە بەشێكی كەم لە هەزار بلیۆن بلیۆن بلیۆن بەشی گرامێك دایانناوە بۆ هەر سانتیمەترێكی دووجا لە گەردوونی بینراو. ئەمە ئەگەر وامان دانا كە نیوە تیرەی گەردوون سێ‌ سەد هەزار بلیۆن بلیۆن كیلۆمەترە. لەڕاستیدا چڕی گەردوون تا ئێستاش نەزانراوە , بۆیە دەبێت ماددەی تاریك و وزەی تاریك دەورێكی گرینگیان هەبێت لە یەكلایی كردنەوەی ئەو مەسەلەدا. بەم تازەییانە چەند تیۆرێك هاتونەتە ئاراوە كە دەڵێن گەردوون دەپێرێتەوە و لول دەكرێت هەروەك چۆن وەرەقەیەق لول دەكرێَت, ئەو شێوە و شكڵانەیش كە كە زانایانی ئەمڕۆ پێشبینی دەكەن بۆ گەردوون هەموویان شێوە تەختن و لە وەرەقەیەك دەچن! وە ئەمەش بەتەواوی هاوڕایە لەگەڵ ئەم ئایەتە پیرۆزەدا كە دەفەرموێت ((يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ۚ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَا ۚ إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ)) الانبیا‌ء: 104 … وە ڕەنگە جار بەجارێك ئەو دڵنیاییانە ببیستین كە زانا گەورەكانی فەلەكناسی دەربارەی تەواوبوون و لەناوچوونی گەردوون و دووبارە دروستبوونەوەی گەردوون دەری دەكەن! لەكۆتاییدا ئەم ئایەتە پیرۆزە بە موعجیزە دادەنرێت بەهۆی ئەو لێكچواندنە وردەی كە بەكاری هێناوە, لەم ڕۆژگارەیشدا زاناكان سەرەڕای ئەو هەموو پێشكەوتنەی كە لەم ڕۆدا هەیە بەڵام ئەمانیش هەمان لێكچواندن و نمونە بەكار دێنن. هەروەها ئەم ئایەتە پیرۆزە موعجیزەیەكی دیكەیشی لەخۆ گرتووە كە ئەویش كۆتایی هاتن و لەناوچوونی گەردوونە, ئەمەیش هەر ئەوەیە كە زۆربەی زاناكان پێداگری لەسەر دەكەن و دڵنیای دەكەنەوە. هەروەها ئەم ئایەتە پیرۆزە بەرەنگاری بۆچوونە هەڵەكانی سەردەمی دابەزینی بوویەوە, واتە سەدەی حەوتەمی زایینی, كە لەو سەردەمەدا بۆچوون وابوو گەردوون جێگیرە. بێگومان ئەمەیش دڵنیامان دەكاتەوە كە ئەم قورئانە كتێبێكە لەلایەن خوداوەیە و بەو شێوەیە نییە كە هەندێك لە (المشككین) گومانیان وایە گوایە پێغەمبەری خوا (د.خ) ئەم زانستانە لەسەر دەستی قەشە (بحیرە) و قەشە (ورقە بن نوفل) ەوە فێر بووە. وە ئەگەر ئەم گومانانەیان ڕاست بوایە ئەوا دەبوو قورئانی پیرۆز پڕ بووایە لە شارستانی و ئەفسانەكانی ئەو سەردەمە. بەڵام قورئانی پیرۆز هاوڕاو گونجاوە لەگەڵ ڕاستیە عیلمیەكان و هەرگیز پێچەوانەی نابێت, خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا پێمان دەفەرموێت ((وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا)) النسا‌ء: 82…واتە: خۆ ئەگەر لەلایەن كەسێكی ترەوە بوایە جگە لە خوا بێگومان جیاوازی و دژایەتیەكی زۆریان تێدا دەدۆزیەوە. لە كۆتایدا ئەوە ماوەتەوە بڵێین: زاناكان چەند بۆچوونێكیان هەیە كە كورت دەبێتەوە لەوەی كە گەردوون بەردەوام دەبێت لە كشان و فراوان بوون, بەڵام ئەم بۆچوونە وەڵامی پرسیارێكی گرنگ ناداتەوە ئەویش ئەوەیە كە گەردوون ئەو ووزە ناكۆتایە لەكوێ‌ دێنێت بۆئەوەی تا ناكۆتا فراوان بێت؟ بەڵام بۆچوونێكی دیكە هەیە دەڵێت كە گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی هاتووە, ئێمەش پشتیوانی ئەم بۆچوونەیان دەكەین چونكە هاوڕایە لەگەڵ ئەوەی كەلە قورئانی پیرۆزدا هاتووە, والله أعلم

. *ڕادەی شلۆق : ڕادەیەكە دیاری كراوە بە بڕی 1.4, ئەگەر هاتوو ئەستێرەیەك بارستاییەكەی لە 1.4 كەمتر بوو ئەوا چارەنوسی مردن دەبێت بەشێوەی گرگنی سپی .. وە ئەگەر بارستایی ئەستێرەكە لە ڕادەی شلۆق زیاتر بوو ئەوا ئەستێرەكە دەمرێت و كونی ڕەش دروست دەكات.

زنجيرةى :الإعجاز فى الكون والسماء

بابةتى: يوم نطوي السماء

نوسينى: عبد الدائم الكحيل

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top