You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گەورەترین ئەستێرەى زانراو لە گەردووندا (VY Canis Majoris)

گەورەترین ئەستێرەى زانراو لە گەردووندا (VY Canis Majoris)

گەورەترین ئەستێرەى زانراو لە گەردووندا (VY Canis Majoris)

1

ژیار حه‌سه‌ن

ئەم ئەستێرە گەورەترین ئەستێرەیە کە مرۆڤ پێى ئاشنا بووبێت و زانیبێتى وە یەکێکە لە درەوشاوەترین ئەستێرەکانى ناو ئەم گەردوونە. دەکەوێتە بورجى (سەگى گەورە) وە و ٤٩٠٠ ساڵى ڕووناکى (کە دەکاتە ٤٦،٣٥٧،٥٧٩،٣١٥،٦٤٢،٩٢٠ کم) لە زەویەوە دوورە، وە دەکەوێتە ناو مەجەڕەکەى خۆمانەوە (ڕێگەى کاکێشان).

ناوى ئەم ئەستێرە بۆ یەکەم جار لە فەرهەنگى لالاى ئەستێرەییدا هاتووە لە ٧/٣/١٨٠١ . لە ئەنجامى چاودیرى ئەم ئەستێرەوە دەرکەوتووە کە زۆر بە توندى دەگۆڕێت وە بەشێکى زۆر لە پێکهاتەکەى لە شێوەى دووکەڵى گەردونى بە دەورى خۆیدا فڕێداوە، وە بە هۆى وردبوونەوە لێى بە تەلسکۆبى هابل و چاودێرى کردنى زانایانى بوارى گەردوون پێیان وایە کە (VY Canis Majoris) لەماوەى ١٠٠٠٠٠ ساڵى داهاتودا دەتەقێتەوە. ئەم ئەستێرە لە جۆرى زەبەلاحى سوورە، وە زانایان نیوەتیرەکەى بە ١٨٠٠ بۆ ٢١٠٠ ئەوەندەى نیوەتیرەى خۆر مەزندە دەکەن. بۆ ئەوەى حەجمى ئەستێرەت بۆ دەرکەوێت دەڵێین ئەگەر خۆر بخینە ناوەڕاستیەوە ئەوا نیوە تیرەکەى دەگاتە سەر هێڵى خولانەوە زوحەل (( واتە ئەگەر ئەم ئستێرە لە جێى خۆردا دابنێین، تەنها نیوەى ئەم ئستێرە تاکو هەسارەى زوحەل دەبێت کە ئەم دووریەش ١.٤ بلیۆن کیلۆمەتر دەبێت)) . VY Canis Majoris هێندە گەورەیە بەچەشنێک ئەگەر تەیارەیەک بە خێرایى ٩٠٠کم/کاتژمێر بەسەر ڕووەکەیدا بفڕێت ، ئەوا بە ١١٠٠ ساڵ یەک سوڕ بە دەوریدا تەواو دەکات!!! هێشتا ئەمە خاڵێکى زۆر بچوکە لە چاو ئەو سەدان بلیۆن ئەستێرانەى کە مەجەڕەکەمانیان پێکهێناوە ، وە لەدەرەوەى ئەم مەجەڕەیش سەدان بلیۆن مەجەڕەى دیکە هەن

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top