You Are Here: Home » بابەتەكانمان » دروستبونی بونەوەر لە نێوان قورئان و بیردۆز و زانستی سەردەمدا

دروستبونی بونەوەر لە نێوان قورئان و بیردۆز و زانستی سەردەمدا

دروستبونی بونەوەر لە نێوان قورئان و بیردۆز و زانستی سەردەمدا

xalq

قورئان هەموو باسەكانی خۆی لە دروستبوونی بونەوەر لە چەند ئایەتێكی ئیعجازیدا باس فەرمووە كە زۆر ورد و پڕ لە واتان، بەڵام زانست و بیردۆزەكانی بیر و ڕامانی مرۆڤ پاش ملیاران ساڵ لە دروستبوونی مرۆڤ هێشتا بە كەمێكی ئەو زانستانە گەیشتوون، ئەتوانین بەرهەمی بیردۆز و زانستەكانی مرۆڤیش لەمبارەیەوە كورت بكەینەوە بۆ ماوەیەكی باش دوای هاتنی ئیسلام چونكە وەك شارەزای بە ئینسافی فەرەنسی (جول لایوم) وتویەتی: “زانست و زانیاری تەنها لە ڕێگەی موسڵمانانەوە گوازراوەتەوە بۆ خەڵكی سەرزەوی و موسڵمانانیش لە ئاماژەكانی قورئانەوە وەریانگرتووە.”
زانایانی دوور لە ئیسلام لەبەر نەبونی تەواوی باوەڕیان بە قورئان سەرەتا بیردۆزی ئەزەلی بوونی ماددە و سروشتیان هێنایە كایەوە و پاشان بە پێشكەوتنی لایەنی زانستی وردە وردە خودی زانست زۆربەی زانایانی بەرەو دانپیانانی راستی برد، كە نەخێر بونەوەر سەرەتای هەیە و دوای ئەمانەش هەر لەزمانی ئەوانەوە وەعدەكەی قورئان بەچاو بینرا (سنریهم ایاتنا فی الافاق وفی انفسهم حتی یتبین لهم انه الحق)(سورة الفصلت الاية 53) .
لێرەدا هەندێ‌ لە باسەكانی پەیوەندیدار بە بونەوەر لە نێوان زانستی تازە و ئیعجازی قورئانیدا دەخەینەڕوو، ناڵێین هەموو ئەوباسانەی بونەوەر كە لە قورئاندا هاتووە، چونكە هێشتا زانست زۆر دەست كورتە لەچاو ئەو هەموو هەقیقەتانەی لە قورئاندا هەیە.
خۆزگە بكرایە ئەو دەزگا گەورانە و ئەو هەموو عەقڵە زانستییە پێگەیشتوانە هەقیقەتەكانی قورئانیان بكردایەتە دەستپێك و بینای داهێنان و خزمەتگوزاریان لەسەربكردایە نەك ئەوەی دوای ئەو هەموو گەڕان و لێكۆڵینەوە و خەرجیانە بگەنە سەرەتاترین زانستی قورئانی.
بەهەرحاڵ ئەوان ماندوبوونیان جێگەی پێزانینە و لە بوارێكدا كار دەكەن كە زۆر پلە بەرزی كردونەتەوە بەسەر خەڵكانی تردا ئەمەشیان هەر ڕاستی ئایەتی خوا دەرئەخات (يَرْفَعِ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ۚ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ)(سورة المجادلة الاية 11).

یەكەم: پێكهاتەی بوونەوەر:

لە باسەكانی بوونەوەردا خوای گەورە لە قورئاندا چەند زاراوەیەك باس دەفەرموێت: (حەوت ئاسمان، زەوی، ئەستێرە، هەسارە، گسكدەر، شوێنی لەنگەرگرتن، چنراو، دەروازە، پێگەی ئەستێرە،…) جگە لەمانەش سوێند دەخوات بەوانەی دەبینرێن و ئەوانەشی نابینرێن، كەواتە ئەوەندەی دەبینرێت لەوانەیە ئەوەندە و زیاتریش مابێت كە نابینرێ ‌(فَلَا أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ ؤمَا لَا تُبْصِرُونَ)(سورة الحاقة الاية 39) .
بەڵام زانستی سەردەم هەتا ئێستە پێكهاتەكانی بونەوەری دیارینەكردوە و تەنها بەهۆی تەلەسكۆبەوە هەندێكی زۆر كەم لەوانەی كە لە قورئاندا هەیە دۆزراوەتەوە و بینراوە.
كەواتە زانستی سەردەم نەگەیشتۆتە تەواوی پێكهاتەی بونەوەر و ئەوەی قورئان لەمبارەیەوە ئاماژەی پێ كردووە زۆر زۆر زیاترە لەوەی زانستی سەردەمەكان تا ئێستەش زانیویانە.

دووەم: سەرەتای دروستبوون

خوای گەورە دەفەرموێت: ( أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ) (سورة الانبياء الاية 30)
واتە: “ئایا بێباوەڕان نەیانبینی كە ئاسمانەكان و زەوی یەكپارچەبوون و ئێمە لێكمان جیاكردنەوە.”
( قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿9﴾ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِّلسَّائِلِينَ ﴿10﴾ ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ(11) ) (سورة الفصلت الايات 9ـ 11)
واتە: “بڵێ ئایا ئێوە كافرن بەو خوایەی زەوی لەماوەی دوو ڕۆژدا دروست كرد و ئێوەش هاوشانی بۆ دائەنێن؟ ئەو خوایە خاوەنی جیهانەكانە و، لەناو زەویشدا شاخەكانی بەسەریەوە داناوە و پیرۆزی تێدا داناو لە چوار ڕۆژیشدا بژێوی دانا بەهاوسانی بۆ داواكاران، پاشان ویستی ئاسمان ڕێكبخات لە كاتێكدا كە دوكەڵ بوو، بە ئاسمان و زەوی فەرموو بە چار یان بە ناچار وەرن، هەردووكیان وتیان بە گوێرایەڵی هاتین.”
(فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ۚوَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ  )(سورة الفصلت الاية 12)
واتە: “خوا بڕیاریدا حەوت ئاسمان بێت و هەر ئاسمانەش كاری خۆی پێ سپارد، ئاسمانی دونیاشی كردە چراخانی و پارێزەریشە، ئەوەیە بڕیاری خوای زاڵ و زانا.” (إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ)(سورة يونس الاية 3) 
واتە: “پەروەردگاری ئێوە ئەوەیە ئاسمانەكان و زەوی لە ماوەی شەش ڕۆژدا خەلق كرد و پاشان لەسەر تەختی خۆی ڕاوەستا.”
ئەم ئایەتە پیرۆزانە پڕن لە زانراوەی زانستی (هاتنەبوون) كە مرۆڤ ئەتوانی گەشە بە زانیارییەكانی بدات و لە بوونەوەردا بەچاو بیبینێ‌، هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ بە دواداچون بەڵام نە موسڵمانان ئەوەیان كرد بەهۆی هەندێ‌ بۆچونی لاوازەوە نە بێ باوەڕەكانیش باوەڕی سەد دەرسەدیان هەبوو لەوێوە دەست بكەن بە گەڕان، هەندێكیان دوای ملەجەڕێیەكی زۆر ئیعتیراف ئەكەن بە زانراوەكانی قورئان.
ئەوەی كە تا ئێستە زانراوە و دانپیانانی بۆكراوە ئەوەیە بەڵێ‌ ئاسمانەكان و زەوی یەكپارچە بوون و بەهۆی تەقینەوەیەكی گەورەوە لێكبچڕاون، ئەو تەقینەوە بە (big bang) بیگ بانگ ناو ئەبەن و بونەوەریش سەرەتا وەك پارچە سەدیمێك یان وەك تەپوتۆز وابووە و پاشان گەیشتونەتە ئەوەی بڵێن دووكەڵبووە واتە وەك تەعبیرەكەی قورئان، ئێستەش زاراوەی تەقینەوە گەورەكە زۆر ورد نییە و لە قورئاندا بۆ كرداری جیابونەوەی ئاسمانەكان و زەوی لەیەكتر وشەی (فتق)ی بەكارهێناوە كە واتای تەقینەوەی تێدا نییە واتە جیابونەوەكە لە شێوەی تەقینەوەدا نەبووە و بێگومان زانست ئەگاتە ئەو ڕاستیەش، ئاماژەكانی قورئان هەمووی موعجیزەن و بۆ كەڵكی مرۆڤە، بۆ بەستنەوەی هەموو بوونەوەرە بەیەكترییەوە: (ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَەً لِلْعَاڵمِینَ)(سورة الانبياء الاية 107)

سێیەم: ماوەی دروست بوونەكە

لە قورئاندا ماوەی دروست بوونی ئاسمانەكان و زەوی شەش ڕۆژە و بەم شێوەیە ئەفەرموێ‌: (إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ)
(سورة يونس الاية 3)  واتە: “پەروەرگاری ئێوە (الله)یە كە ئاسمانەكان و زەوی لە شەش ڕۆژدا دروستكرد و پاشان لەسەر عەرش ڕاوەستا.” (فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ۚوَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) (سورة الفصلت الاية 12)
واتە: “ئاسمانەكانیش بڕیاری داوە حەوت ئاسمانبن لەماوەی دوو ڕۆژدا و هەریەك لەو ئاسمانانە كاری خۆی پێ سپێرراوە و ئاسمانی دونیاشی بە چراخانكراوە و پارێزەریشە ئەوە بڕیاری خوای زاڵ و زانایە.”
لێرەدا ئەوانەی چنەكووڕەی دونیا دەكەن بۆ دۆزینەوەی دژەواتەیەك لە قورئاندا دەڵێن ژمارەی ڕۆژەكانی خەلقی ئاسمانەكان و زەوی ئەكاتە هەشت ڕۆژ نەك شەش ڕۆژ و حسابەكەیان بەم شێوەیە: ئەڵێن: دوو ڕۆژی خەلقی زەوی+ چوار ڕۆژی دانانی بژێوی و پێداویستی ژیان تیایدا + دوو ڕۆژی ئاسمان = هەشت ڕۆژ، ئیتر بۆ قورئان لەو ئایەتەدا ئەڵێ‌ ئاسمانەكان و زەوی لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروست بوون!؟
یان ئەڵێن: ئەگەر زەوی پێش ئاسمانەكان دروست بووە چۆن لەو بۆشاییەدا خۆی گرتووە بەبێ‌ هێزی كێشكردن؟؟!!
ئەوان ئایەتەكان دەكەنە شایەت ئێمەش هەربە ئایەتەكان پێ یان دەسەلمێنین لە حساباتەكاندا هەڵەیان كردووە: ( قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿9﴾ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِّلسَّائِلِينَ ﴿10﴾ ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ(11) ) (سورة الفصلت الايات 9ـ 11)
بەپێی ئەم ئایەتانەی سورەتی (فصلت): خوا زەوی لە ماوەی دوو ڕۆژدا خەڵق كرد بەڵام هێشتا بۆ ژیان نەدەگونجا، بە ماوەی ئەو چوار ڕۆژەی تر خوای گەورە زەوی بەشێوەیەك لێ كرد كە بگونجێ‌ بۆ ژیان.
تا ئێرە دەكاتە شەش ڕۆژ، بەڵام كاتێك خوای گەورە ئەفەرموێ‌: (ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ)(سورة الفصلت الاية 11) پاشان ڕووی لە ئاسمان نا. نەیفەرمووە پاشان ئاسمانمان لە ماوەی دوو ڕۆژدا خەڵقكرد بەڵكو ئەفەرموێ‌ پاشان ڕووی لە ئاسماننا و ئاسمان لەو كاتەدا دوكەڵ بوو ( إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ)(سورة الفصلت الاية 11) و پێش كردنی ئاسمان بە حەوت چین وەڵامی فەرمانەكەی خوایان داوەتەوە و فەرمانبەرداری خۆیان سەلماندووە.
كەواتە هەر لەماوەی ئەو شەش ڕۆژەشدا ئاسمانی خەڵق كردووە چونكە پاش ژماردنی شەش ڕۆژەكە ئەفەرموێ‌ ڕووی لە ئاسماننا، ئەگەر دروست نەبوبێ‌ بۆ ئەفەرموێ‌ ڕووی لە ئاسماننا؟ هەروەها ئەو ماددەیەی كە زەوی لێ دروستكراوە هەمان ئەو ماددانەیە كە لە پێكهاتەی پێش كەرت بوون و تەقینەوەكەدا هەبووە.
بەڵێ‌ ئاسمانەكان وەك خەڵق لە شەش ڕۆژەكەدا خەڵق بوون بەڵام كردنی ئاسمانەكان بەحەوت ئاسمان و ڕێكخستنی ئەوە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا بووە و پەیوەندی بەو شەش ڕۆژەوە نییە.
یان وەك دكتۆر (فازڵ ئەلسامەرائی) دەڵێت: “لە زمانی عەرەبیدا تەداخول هەیە و ئەو دوو ڕۆژە لەناو شەش ڕۆژەكەدایە.”
جگە لەمانەش پاش خەڵقی زەوی خۆی، ئەوەشی لە زەویدا كراوە وەك قووت و بەرەكەت و زنجیرە شاخەكان هەر خەڵقی دەوێت بۆیە دەبێت ئەو ڕۆژانە لەگەڵ ڕۆژەكانی خەڵقدا كۆبكرێنەوە بەڵام ئاسمانێك ئەگەر جیابكرێتەوە و بكرێتە حەوت ئاسمان ئەوە ڕێكخستنە نەك خەڵقكردن.
كەواتە جیاكردنەوەی ئەو دوو ڕۆژە و بەجیا باسكردنی داناییە لە بواری زمانەوانی و دروستكردن و ڕێكخستندا.
لەوانەشە لەوێدا ئەو دوو ڕۆژە ئیعجازێكی تری قورئان دەربخات!! بەوەی تا ئێستە لە قورئان بینراوە هەمیشە خەڵكی سەرسام كردوە بە زانیارییە ورد و ڕاستەكانی، بە سیفەتی (التداخل) لێی بڕوانی هەر ڕاستە و بە ڕێكخستنی شتێكی خەڵقكراویش لێی بڕوانی هەر ڕاستە، لەوانەشە ئەوەی لە پاشتر دەردەكەوێ‌ ڕاست تر بێت لەمانە و خواش باشتر دەزانێ‌ و تا ئێستەش ڕەوڕەوەی زانست لەسەرەتای ڕێ‌ دایە.
ئەو گومانەش كە دەڵێن ئایا زەوی پێش ئاسمانەكان بووە چۆن لەو بۆشاییەدا ڕاگیراوە بەبێ‌ بوونی مەودایەكی موگناتیسی؟

ئەوە هەر بەڕاست كردنەوەی هەڵەی یەكەم ئەمیش هەڵوەشاوەیە، چونكە بە تەنیا دروست نەبووە و پێكەوە خەڵق كراون پاشان ئەوە بیردۆزێكی بەسەرچوو بووە كە بە دەرەوەی زەوی و بە ئاسمان ئەوترا بۆشایی ئاسمان و لەم ساڵانەی دواییدا گەیشتنەوە تەعبیرە قورئانییەكە (الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً)(سورة البقرة الاية 22) واتە: “ئەو خوایەی زەوی بۆ ڕاخستون و ئاسمانی بە بیناكردووە بۆ ئێوە.”

ئەوەشی كە لە دەمی هەندێ‌ لە زانایانی تەفسیرەوە ڕیوایەتی دەكەن ئەوا قورئان لە هەڵە تێگەیشتنی كەس بەرپرس نییە و زانایانی تەفسیریش خوا پاداشتی بەخێریان بداتەوە هەوڵی تەواوی خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ تەفسیركردن، بەڵام ئەوانیش مرۆڤن و بێگومان ناتوانن هەموو ئەوەی خوا فەرموویەتی لەیەك زەماندا پڕاو پڕ تەفسیر بكەن و بگەنە هەموو زانیارییەكانی، ئەوانیش وەك ئەو هەموو بیردۆزانەی كە دوای پێگەیشتنیان یان دەركەوتنی پێچەوانەكانیان هەڵوەشانەوە، گرنگ ئەوەیە تەنها قورئان پیرۆز و بێ هەڵەیە، كاتێك بیردۆزەكان دەبنە زانست و زانستەكانیش دەبنە هەقیقەت ئەوكات پڕا و پڕ تەفسیری ئایەتەكان دەكەن چونكە لای خوای هەق و زانا و بەتواناوە دابەزیوە.
بۆ نموونە: تا ئێستە زانست تەنها بەشێكی كەمی لە بوونەوەر و ئاسمانی یەكەم ناسیوە و لەو بەشە كەمەش زۆربەی هەر بیردۆزە و كەمێكی چەسپاوە وەك زانست، بۆی هەیە لە چڕ بوونەوەی زانیارییەكاندا بینشی زانستی بۆ زۆربەیان بگۆڕێ‌ و هەركات ئەو زانیاریانە گەیشتنە ئەوەی نەكرێت جگە لەوەی لە قورئاندا هەیە ناوی لێبنرێ‌ ئەوە تەوای زانیارییە دەربارەی ئەو شتە وەك زۆرێك لەو بابەتانەی لەم پەڕاوەدا هێناومانە

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top