You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئيعجاز لە بەكارهێنانی وشەی (طهور) و (فرات) لە قورئاندا

ئيعجاز لە بەكارهێنانی وشەی (طهور) و (فرات) لە قورئاندا

ئيعجاز لە بەكارهێنانی وشەی (طهور) و (فرات) لە قورئاندا

aw

قورئانی پیرۆز وشەی (طهور) بەكاردەهێنێت بۆ ئەو ئاوەی لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە: (وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا) الفرقان 48 واتە: (لە ئاسمانەوە ئاوێكی پاكوخاوێنمان باراندووە).. چونكە ئاوێكی پاكە، ئەو ئاوەیە زانایان ناویانناوە ئاوی دڵۆپێنراو و بە مادەیەكی پاكەرەوەی دادەنێن، لەو نێوەندەدا وشەی (فرات) واتە سازگار، هیچ كات خوای گەورە ئەم سیفەتەی بەكارنەهێناوە لەگەڵ ئاوی ئاسمان! بەڵكو ئەم وشەیە بەكارهاتووە لەگەڵ ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە(وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا) (المرسلات27)، واتە: ئايائاوی سازگارمان پێشكەش نەكردوون بۆ خواردنەوە؟ لەبەرئەوەی ئاوی ڕووبارەكان لە سەدا سەد پاك نین، بەڵكو هەندێك خوێ ‌و كانزای تواوەی تێدایە كە تامێكی خۆش بە ئاوەكە دەبەخشێت.
ئایا بەم بەلاغەتە ئاماژەكردن بەو ڕاستییە زانستییە بەڵگە نییە لەسەر ڕاستی پەیامی خوای گەورە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top