دروستبوونی مرۆڤ و قۆناغه‌كانی
دروستبوونی مرۆڤ و قۆناغه‌كانی
به‌شی ( دووه‌م )
ئا: محمد عزيزى
هیچ سه‌رچاوه‌و كتێبێك نه‌بوو پیش له قورئانی مه‌زن و فه‌رمووده‌ی خۆشه‌ویستمان ،ئاماژه بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگ …و هه‌ستیاره بكات به پشتیوانی خوای گه‌وره هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م كتێبه‌دا به چه‌ندین شێواز‌و بابه‌تی جیاواز ئیعجازی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌ی خۆشه‌ویستمان بخه‌ینه پیش چاوی ئیوه‌ی به‌ڕێز ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م پرۆگرامه مه‌زن و بی وێنه‌یه شیرنترو خۆشه‌ویسترو مه‌زنتر بێت لامان .
زاناكانی بواری كۆرپه‌ڵه ناسی سهدهانێكی زۆر بو له‌و باره‌یه‌وه سه‌رگه‌ردان و ده‌سته‌وسان بوون ، دوای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییانه و شاره‌زاییان په‌یدا كرد له‌و بواره‌وه، به‌ڵام قورئان و سوننه‌تی خۆشه‌ویستمان پێش 1435 ساڵ باسی ئه‌و ڕاستییانه كردووه به شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رسورهێنه‌ر، قۆناغه‌كانی دروستبوونی كۆرپهڵهو مرۆڤیان باس كردووه كه تاكو ئه‌مرۆش زاناكانی بواری كۆرپه‌له ناسی سه‌رسام و موعجیبن به‌و ئایه‌ت و حه‌دیسانه ……!
ئه‌و ئایه‌ته‌ی باسی دروستبوونی مرۆڤ ده‌كات به قۆناغ: {مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا, وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا} سوره نوح 13- 14 واته : ئه‌وه چیتانه ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.( 14 ) خۆ ئێوه پێشتر نه‌بوون؛ هه‌ر خوا خۆی به چه‌ند قۆناغدا ئێوه‌ی تێپه‌ڕاندو دروستی کردن.
له چه‌ند ئایه‌تیكی قورئانی پیرۆزدا به شێوه‌یه‌كی جوان و سرنجراكێش باسی ئه‌و قۆناغانه ده‌كات ، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت : {وَلقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ, ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ, ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ }المۆمنون/12-14.
واته : سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له قوڕ به‌دیهێناوه. له‌وه‌و دوا له جێگه‌یه‌کى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکه) له شێوه‌ى نوتفه‌یه‌کى زۆر بچووکدا دامان مه‌زراندووه. له‌وه‌و دوا نوتفه‌که‌مان کردووه به خۆ هه‌ڵواسه‌رێك (سه‌ره مێکوته‌یه‌ك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌و به گۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه، ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى تردا ده‌رمان هێناوه (که شێوه‌ى ئاده‌میزادێکى ڕێک‌و پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه)، به ڕاستى خواى مه‌زن به‌رزو پیرۆز‌و موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره.