You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی باسكردنی كونە ڕەشەكان لە قورئاندا

ئیعجازی باسكردنی كونە ڕەشەكان لە قورئاندا

 

ئیعجازی باسكردنی كونە ڕەشەكان لە قورئاندا

کونە ڕەش

ن: خالد حسن علی
لە كۆتاییەكانی سەدەی بیستەمدا، زاناكان چەند تەنێكی زۆر سەیریان لە گەردوندا دۆزیەوە، زانایان بینیان ئەستێرە زەبەلاحەكانی كە چەندین جار لە خۆر گەورەترن، لە تەمەنی مردنیاندا بەشێوەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەر بچوك دەبنەوە و دەچنەوەیەك، چڕییان بێ ئەندازە زیاد دەكات، بە جۆرێك ڕێگە بە ڕووناكیش نایەن لێیان دەرچن، بەمەش زۆر خۆیان پەنهان دەكەن و نادیار دەبن، هەروەها بە جوڵەیەكی زۆر خێرا بە ناو هەندێ‌ شوێنی تايبەتی گەلە ئەستێرەكاندا دەڕۆن و پاشماوەی تەپ و تۆز و دوكەڵ و تەنە زیادەكان كە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەستێرەكان پەرش و بڵاو بونەتەوە و لەوانەیە سیستەمی ڕێكی و خولگەیی تێك بدەن، ئەوا ئەم تەنەنانە كە ناونران (كونە رەشەكان- Black Hole)، بۆیان دەچن و وەك گسكێكی كارەبایی گەردونیان لێ‌ پاك دەكەنەوە و ڕایاندەكێشن بۆ خۆیان و قوتیان دەدەن.
ئەم بونەوەرە مەزنانە، قورئان بە سێ‌ وشە زۆر بە وردی و زانستی باسی لێكردون: (فلا أقسم بالخنس 15 الجواری الكنس 16)التكویر، واتە سوێند بەو ئەستێرانەی كە زۆر دەچنەوە یەك و زۆر خۆ دەشارنەوە و بە خێرایی دەڕۆن و زۆر پاككردنەوە و ماڵین دەكەن

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top