You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زەیتون ‌و زەیتی زەیتون لە زانستی نوێدا

زەیتون ‌و زەیتی زەیتون لە زانستی نوێدا

زەیتون ‌و زەیتی زەیتون لە زانستی نوێدا

و: بەرزان ئەبوبەكر

درەختی زەیتون درەختێكی پیرۆزە، خودای گەورە سوێندی بە زەیتون خواردووە، هەروەكو دەفەرموێت: “والتین و الزیتون، و گور سنین، و هژا البلد اڵامین…”
واتە: سوێند بە درەختی هەنجیر‌و زەیتون، سوێند بە كێوی پیرۆزی گور “ئەو كێوەی پێغەمبەر موسا لەگەڵ خودای گەورە وتوێژی دەكرد” سوێند بەم شارە هێمن ‌و ئاسودەیە، هەروەها خودای گەورە ئاماژەی بەسود ‌و قازانجی درەختی پیرۆزی زەیتون كردووە هەروەكو دەفەرموێت: “و شجرة تخرج من طور سيناء تنبت بالدهن و صبغ للاكلين” المؤمنون20 واتە: جۆرە درەختێكیش واتە زەیتون كە لە كێوی گوری سینادا دێتە دەر، سەوز دەبێت بە هەڵگرتنی ڕۆن‌و چەوری‌و پێخۆرە بۆ بخۆران، واتە بەو جۆرە لەو جێگەیەدا دارێكی قەشەنگمان سەوز كردووە، كە هەم زەیتی هەیە‌و هەم ڕۆنی لێدەگیرێ بۆ خواردن، لە تەفسیری خازن دا هاتووە كە كە مەبەست لە “تنبت الدهن” واتە سەوز دەبێت‌و لە ناویدا ڕۆن‌و چەوری هەیە.
بەڵگەی فەرمودەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرمانمان پێدەكات بە خواردنی زەیتی زەیتون‌و چەوركردنی جەستەمان بە ڕۆنی زەیتون، هەروەكو دەفەرموێت: (كلوا الزیت و ادهنوا بە، فأنە من شجرە مباركە)، وات: لە ڕۆنی زەیتی زەیتون بخۆن‌و سەریشی پێ چەوربكەن چونكە لە درەختێكی پیرۆزە، مەبەست لە وشەی پیرۆز بریتی یە لە زۆری سود‌و كەڵك، واتە درەختی زەیتون سود‌و كەڵكی زۆری هەیە دەرهێنانی ڕۆن لە درەختی زەیتون یەكێكە لە سودەكانی ئەو درەختە.

Spanish_Olive_Oil
ڕاستی زانستی:
زەیتی زیتون بە باشترین ماددەی چەوری دادەنرێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی دڵ‌و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، هەروەها كاریگەرییەكی زۆر باشی هەیە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە ترشەڵۆك‌و برینی گەدە هەروەها كاریگەری ئەرێنی هەیە لە نەخۆشی شەكرەدا، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی دەناڵێنن بە دەست قەڵەوی لە ڕادەبەدەرەوە.. هەروەها زەیتی زەیتون یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرگەگرتنی پەستانی دەروونی‌و ماندوبوون، زەیتی زەیتون بەرگری جەستە لە دژی نەخۆشیەكان زیاددەكات، خوێنبەرەكان‌و هاتووچۆی خوێن، هەروەها بۆ هێوربوونەوە‌و چارەسەری قەبزی‌و ڕەوانكردنی میز‌و لەناوبردنی بەردی زراو، بۆ نەخۆشی شەكرەش بەسودە، بە تێكەڵاوی شەربەتی لیمۆ.
زەیتی زەیتون كۆلیستڕۆڵ:
زەیتی زەیتون لە ڤیتامین (E) پێكهاتووە كە ناسراوە بە دژە ئۆكسید. سودی تەندروستی زەیتی زەیتون لە دەوڵەمەندی پێكهاتەكەیەكی لە دژی ئۆكسید بوون، هەروەها بۆ ترشەڵۆكی كە بە تەنها چەوری نین، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئەوەی دەرخستووە كە زەیتی زەیتون ئاستی كۆلیسترۆڵی گورچیلە‌و كولیستڕۆڵی زیانبەخش كەم دەكاتەوە بە بێئەوەی هیچ كاریگەری خراپ لەسەر كۆلیستڕۆڵی سودبەخش بكات. سەرەڕای ئەوەش لە توانایدا هەیە جەستە لە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان بپارێزێت.
زەیتی زەیتون‌و شێرپەنجە:
لە زۆرێك لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە گونجاندنێكی پێچەوانە هەیە لە نێوان خواردنی زەیتی زەیتون‌و ڕوودانی زۆرێك لە وەرەمە شێرپەنجەییەكان ئەوەی بەدیكراوە لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەوەیە كە پەیوەندییەكی پتەو هەیە لە نێوان خواردنی زەیتی زەیتون‌و دابەزاندنی ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك‌و گەدەوە.. خواردنی زەیتی زەیتون مرۆڤ لە ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت، وەكو شێرپەنجەی كۆڵۆن‌و منداڵدان‌و شێرپەنجەی هێلكەدان.
سەرژمێری‌و لێكۆڵینەوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەكارهێنانی زەیتی زەیتون لە خواردندا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی 35%، وڵاتی ئیسپانیا كەمترین ڕێژەی تووشبوونی نەخۆشی شێریەنجەی مەمكی ئافرەتانی تێدا تۆماركراوە بەهۆی بەكارهێنانی زەیتی زەیتونەوە.
لێكۆڵینەوەكان لە نەخۆشیە درمەكان ئەوەیان دەرخستووە كە گونجاندنێكی پێچەوانە هەیە لە نێوان خواردنی زەیتی زەیتون‌و تووشبوونی زۆرێك لە نەخۆشیە شێرپەنجەییەكان، زۆرینەی ئەو لێكۆڵینەوانە جەخت دەكەنەوە لەسەر پەیوەندییەكی پتە‌و لە نێوان زەیتی زەیتون‌و كەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك‌و گەدە.
چەند لێكۆڵینەوەیەكی دیكە سەلماندویانە كە خواردنی زەیتی زەیتون‌و میوە‌و سەوزە مرۆڤ لە چەندە جۆری شێرپەنجەی وەكو كۆڵۆن‌و شێرپەنجەی منداڵدان‌و هێلكەدان دەپارێزێت.

green-olives1
ڕووی ئیعجازی زانستی لە زەیتوندا:
لەم ساڵانەی دواییدا توێژینەوە پزیشكی ‌و كیمیاییە زیندەییەكان سەلماندویانە و چەندین سوودیان لە زەیتی زەیتوندا ئاشكرا كردووە، لە كۆندا پزیشكان لەو بڕوایەدا بوون كە زەیتی زەیتون جیاوازییەكی ئەوتۆی نیە لەگەڵ زەیتەكانی دیكەدا لە ڕووی زیان ‌و سودەوە.
سودەكانی زەیتی زەیتون تەواوی لایەنە خۆراكی ‌و چارەسەرییەكانی لە خۆگرتووە، ئێمە تێبینی دەكەین هەموو ڕۆژێك دۆزینەوەی زیاتری سودەكان ‌و پاراستن ‌و چارەسەری زەیتی زەیتون دەردەكەوێت ئەوەش لەگەڵ ئەو هەواڵەدا كە پێغەمبەر (صلی الله علیە و سلم) پێی داوین یەكدەگرێتەوە.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top