نوێژ و هاوسه‌نگی ده‌روونی
نوێژ و هاوسه‌نگی ده‌روونی
نوێژ كاریگه‌ریی ده‌روونی گه‌وره‌ی هه‌یه، كاتێك باوه‌ڕدار له خشوعی نوێژدایه، ئه‌مه یارمه‌تیده‌دات بۆ ڕامان و ته‌ركیزكردن، كه باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ری ماندوویه‌تی مێشك. هه‌روه‌ها نوێژ ڕێگه چاره‌یه‌كی سه‌ركه‌تووه له چاره‌كردنی توڕه‌یی و هه‌ڵچوون و، مرۆڤ فێر ده‌كات چۆن له‌سه‌رخۆ و ڕه‌زامه‌ندبێت و ملكه‌چ بێت بۆ خوای گه‌وره و فێری ئارام گرتن و خۆبه‌زل نه‌زانینی ده‌كات. ئه‌م شتانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی باش و پۆزه‌تیڤ كار له كۆئه‌ندامی ده‌مار و كاری دڵ و ڕێكخستنه‌وه‌ی لێدانه‌كانی و ناردنی خوێن له‌ڕێی دڵه‌وه ده‌كات. نوێژ یارمه‌تی موسڵمان ده‌دات بۆ ڕزگاربوون له هه‌موو ئه‌و خه‌مۆكی و ترس و كاردانه‌وه ده‌روونیانه‌ی له ناخیدان، چونكه هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها به‌وه‌ی موسڵمان بیری بێت كه له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا وه‌ستاوه و خوای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدایه و ده‌ستبه‌رداری نابێت لاده‌چن و نامێنن، به‌تایبه‌ت كه به‌رده‌وام دڵسۆزبێت له په‌رستنی خوای گه‌وره‌دا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ) [المؤمنون: 1-2].