You Are Here: Home » بابەتەكانمان » موعجیزەیەكی پێغەمبەر له فەرموودەیەكدا

موعجیزەیەكی پێغەمبەر له فەرموودەیەكدا

موعجیزەیەكی پێغەمبەر له فەرموودەیەكدا

فەرمو١ودە

و: فارووق ڕەسووڵ یەحیا
لە ئەبوو قەتادەوە دەگێڕنەوە كە دەفەرموێ‌:
“پاش ئەوەی هەواڵی كوشتنی میرەكانی سوپای موسـڵمانان لە غەزای “موئتە”دا بە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم گەیشت، پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم ئێمەی بۆ یارمەتیدانی ئەو سوپایە برد كە لە “موئتە”دا بوو. منیش “میضەئە”یەكم پێ‌ بوو (جۆرە دەفرێكە بۆ دەستنوێژ گرتن ئاوی تێدەكرێت). پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: “إحفظ علینا میضأتك فسیكون لها نبأ” صحیح رواه مسلم وأبو داود. واتە میضەئەكەتمان بۆ هەڵبگرە، چونكە دوایی بەسەرهاتێكی دەبێت. پاش ئەوە تینوێتی تەنگی پێ‌ هەڵچنیین، ژمارەشـمان حەفتا و دوو كەس – لە ڕیوایەتەكەی تەبەریدا: نزیكەی سێ‌ سەد كەس – دەبووین، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: “میضەئەكەت بهێنە”. كە هێنام پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەمی پیرۆزی نا بە دەمی دەفرەكەوە، ئیتر نازانم فووی پێدا كرد یان نا؟ پاش ئەوە حەفتا و دوو پیاو هاتن لێیان خواردەوە و دەفرەكانیشیان لـێ‌ پڕ كرد. ئنجا میضەئەكەم هەڵگرتەوە وەكو یەكەم جار پڕ بوو.
سەرچاوە: موعجیزاتی ئەحمەدی

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top