You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چیاكان لەنگەر به زەوی دەگرن

چیاكان لەنگەر به زەوی دەگرن

چیاكان لەنگەر به زەوی دەگرن

balam

زانایان هەتا شەستەكانی سەدەی بیستەم نەیاندەزانی كە چیاكان ملیۆنان ساڵە زەویان جێگیركردووە و هاوسەنگیان پێ‌ بەخشیوە و، ئەگەر چیاكان نەبونایە توێكڵی زەوی دەكەوتە جوڵە، چونكە توێكڵی زەوی لەسەر چینێكی نیمچە شلی گەرمی بەرزە.
لەبەرئەوە شاخەكان لە ئیشیاندا بە لەنگەری كەشتیەكان دەچن، كاتێك لەنگەری پێ‌ دەگرن و جێگیریان دەكەن.. قورئانی پیرۆز 14 سەدەیە لە زۆر ئایەتدا ئاماژە بەمە دەدات بەنموونە وەك: (ۆأَلْقَی فِی الْأَرْض رَۆاسِێ أَن تَمِیدَ بِكُمْ) [لقمان: 10] واتە: “لەزەویدا چیاكان وەك لەنگەر دامانناوە تا جێگیرتان بكات و نەكەونە جموجوڵ.”
ئەو لێكچواندنەی قورئانيش دەریدەخات، كه ژێر توێكڵی زەوی ڕەق نیە و ماددەیەكە جۆرێك لە شلی تێدایە و لە جموجوڵدایە، چونكە لەنگەر بۆ كەشتی بەكاردێت كە شەپۆلی دەریاكان كەشتیەكە دەجوڵێنن.. ئەمەش شایەتی لەسەر ڕاستیی قورئان دەدات..

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top