You Are Here: Home » بابەتەكانمان » هەوری شێوە گوشراو ئیعجازی قورئانە!

هەوری شێوە گوشراو ئیعجازی قورئانە!

هەوری شێوە گوشراو ئیعجازی قورئانە!

hawr shewa gushraw

ئەم هەورانە دەڵێی دەگوشرێن تا ئاوی بە خوڕی تاوتاویان لێ‌ بچۆڕێت،
زانایان سەلماندیان هەور لە تانكی گەورەی پڕ ئاو دەچێت، هەركاتێك بڕێك ئاوی بارانی باراند و قورساییی كەمی كرد، لەو شوێنەدا دەچێتەوە یەك و شێوەی گوشراو دەبەخشێت.. قورئانی پیرۆزيش وەسفی ئەم هەورانەی بۆ كردووین:( وَأَنزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاء ثَجَّاجاً) واتە: لە هەورە گوشراوەكانەوە بارانی بەخوڕی تاو تاو دەبارێنین!
هەروەها سەلمێنراوە ئەم هەورانە بە تاو تاوی توند دەبارێن، كە وشەی (ثجاجا) ئەو واتایە دەگەیەنێت، ئەنجامیش باخ و بێستانی بەیەكدا چووە بۆیە خواى گەورە دەفەرموێت:
(لِنُخْرِجَ بِهِ حَبّاً وَنَبَاتاً {15} وَجَنَّاتٍ أَلْفَافاً {16}) واتە: لەم جۆرە هەورانەوە دانەوێڵە و ڕووەك و باخ و بێستانی چڕو لەیەك ئاڵاو دروست دەبێـت.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top