You Are Here: Home » بابەتەكانمان » وێنه‌ و ئیعجاز:ده‌ستنوسی ئایپور

وێنه‌ و ئیعجاز:ده‌ستنوسی ئایپور

دەستنوسی ئایپور

دەستنوسی ئایپۆڕ
باسی كارەساتی فیرعەون و میللەتەكەی
لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە كاتێك فیرعەون یەكخواپەرستی ڕەتكردەوە، خوای گەورە چەند ڕوداوێكی بەسەر خۆی و میللەتەكەیدا هێنا لەوانە: وشكە ساڵی، كەمی بەروبوم، كوللە، بۆق، لافاو، خوێن.. چارەنووسیشیان نوقم بوون بوو لە دەریادا.
لە سەرەتای سەدەی هەژدەدا، (17) لاپەڕەی بەڕەدیی لە میسر دۆزرایەوە كه دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فیرعەونەكان و، دواتريش مۆزەخانەی (لیدن)ی هۆڵەندی لە ساڵی (1828ز)دا كڕیويەتيەوە و، و ناوی بەرەدیەی (ئایپور)ی لێنرا.. دەقی بەرەدییەی (ئایپور) بە ئاشكرا نیشانە دەكات بۆ: 1-وشكەساڵی 2- ئەو خوێنەی گشت رووباری نیلی گرتەوە 3- كەمی بەرووبوم 4- نوقم بوونی فیرعەون و میللەتەكەی…
پرسیار: چۆن مرۆڤێكی نەخوێندەوار پێش 14 سەدە لە بیابانەكانی دورگەی عەرەبیدا، ئەو هەواڵانەی میسر دەزانێت كە پێش لە دایك بوونی بە زیاتر لە 2000 ساڵ ڕوویداوە و بووە بە ژێر خۆڵی بیابانەكانی میسرەوە!؟ لەكاتێكدا تەنها 100 ساڵ لەمەوپێش ئاشكرا بووە بۆ مرۆڤایەتی.
بێگومان ئەوەی ئەم نهێنیانەی بە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ڕاگەیاندووە هەر ئەوە كە ئاگای لە ورد و درشتی زەوی و ئاسمانەكانە..

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top