You Are Here: Home » بابەتەكانمان » وێنه‌و ئیعجاز : سووده‌كانی فرمێسك

وێنه‌و ئیعجاز : سووده‌كانی فرمێسك

سووده‌كانی فرمێسك

زانایان لە پوختەی لێكۆڵینەوە درێژەكانیانا دەربارەی نهێنیەكانی فرمێسك و سوودەكانی گریان دەڵێن: گریان بۆ چارەسەركردنی هەندێك لە تێكچوونەكانی باری دەروونی بەسوودە بەتایبەتی خەمۆكی چونكە گریان ناڕەحەتیەكانی ئازار كەمدەكاتەوە كە ئەوەش پێویستە بۆ چارەسەركردنی خەمۆكی درێژخایەن، هەروەها گریان چاو لە تۆز و بەكتریاش پاكدەكاتەوە…
خوای گەورەش چاكەی لەگەڵ كردووین و نیعمەتی گریانی لە خۆشەویستی و ترسی پەروەردگاردا پێ‌ بەخشیووین، خوای گەورە دەفەرموێت: (ۆێخِرُّون لِلْأَذقَانِ ێبْكُونَ ۆێزِیدُهُمْ خُشُوعًا) ﴿الاسرا‌ء: ١٠٩﴾. واتە: ئەوانە سوجدە و كڕنووشدەبەن و دەگرین و فرمێسكی خۆشەویستی پەروەردگار لە چاوانیان دەبارێت، تا دێت زیاتر ملكەچ و دڵ پڕ لە ئیماندەبن.
ئایەتی كەش زۆرن كە خوای گەورە یارمەتی ملكەچانی خۆیدەدات تا بتوانن لە خۆشەویستی و ترسی پەروەردگاردا چاوەكانیان پڕ ببێت و فرمێسكیان لێبڕژێت، هەروەك چۆن ئاوی ڕووبارێك زۆر دەبێت و لافاوی لێ‌ هەڵدەسێت (تَفِیض)، كە ئەمەش لە یەكچوونێكی زانستیی وردە، چونكە زانایان دەڵێن: ئالیەتی زۆربوون و هەڵسانی ڕووبارەكان هەمان ئالیەتی چاو پڕبوون و فرمێسك ڕشتنە، خوای گەورە دەفەرموێت: (ۆإِذا سَمِعُوا مَا أُنزِڵ إِڵی الرَّسُولِ تَرَی أَعْیُنَهُمْ تَفِیض مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ێقُولُونَ رَبَّنَا ا‌مَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِینَ) ﴿المائدة: ٨٣﴾ وشەی (تفیض) لەم ئایەتەدا واتە: چاوەكانیان پڕ دەبێت و ئەسرینی خۆشی هەڵدەڕێژێت.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top